ئەى كێ لەدوو قەزافیەكەى ئێمەبدات
19/03/2011, 12:00 (GMT+1)
لەدوایى بۆردومانەكەى ئەمرۆى شارى بن غازى لیبیا دواجار فەرانسا بریاریدا رووبەرووى رژێمى قەزافى ببێتەوە , بەڵام ئاخۆى ئەبێت كێ و چ هێزێكى ناوخۆى و نێودەوڵەتى لەدوو قەزافیەكەى ئێمە بدەن ,چەندین ساڵە هەردوو دەموچاوى قەزافیەكەى كورد مۆنۆپۆڵى دەسەڵاتیان كردوە ئەوان لەهەموو شتێكدا دژ بەیەكن تەنانەت لەسەر دەنكە شقارتەیەكى سوتاو ئامادەن خوێنى خەڵكى برژێنن , ئەوان لەقەزافى خراپترن ئەوە سەردانێكى لیبیاى كردبێت دەزانێ گەلى لیبیا بەس كێشەى مادى و خزمەتگوزاریان نیە ئەوان كێشەى ئازادیان هەیە , بۆیە ئەم دەسەڵاتە كە ئەمرۆ پارتى رابەرایەتى دەكاو یەكێتیش لە پاشكۆیەكى پارتى زیاتر نیە , مەودایى بیركدنەوەى پارتیش وەك هێزێك لە جامانە سورەكەى مەسعود تێپەرناكات بۆیە ئەمرۆ واباشتر بوو كە لەگەڵ بریارى لێدانى قەزافى لەم دوو قەزافیەى كوردیش بدرایە چونكە دوربێت یان نزیك بەر نەحلەتى گەل دەكەون .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























