<

پەیامى كوڕى هەڵەبجە بۆبەڕێز كاك نەوشیروان

08/11/2010, 12:00 (GMT+1)


بەرێزكاك نەوشیروان كاتێك كەلەناویەكێتى دابووى خۆت ئامادە دەكرد بۆ دژایەتى كردنى گەندەڵى ولەڕێگەى ئەو كەسانەوە كە تۆ متمانت پێدەكردن هانى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان و بەتایبەتى گەنجان بدەن بۆ بنەبڕكردنى دەسەڵاتى گەندەڵ كە ئەوكاتە هێشتا خەریكى دامەزراندنى كۆمپانیاى وشەبووى نە بزوتنەوەى گۆڕان بوو نەریفۆرم بەڵام تا دواجار كە زانیت گەنجانى كوردستان پشتكیرى دەكەن ئەوسا بە تەواوەتى توانیت لە ناو گەندەڵە كانى یەكێتى بێیتەدەروە یەكەم قسەو باسی تۆ ئەوەبو كە باسى چینى هەژاروخەڵكى ڕەشوڕووتى كوردستان بووزۆرزۆر هاوارت لە گەنجان دەكرد پەنات بردە برگەنجان ئەوانیش خۆیان ئامادە كرد تاكو بتوانن بە هەموو تواناێكەوە هاوكارى ئەو پرۆژەیەبكەن بە ڕێزت ناوت ڵى نابوو((پرۆژەى دژە گەندەڵى)) وەك گەنج خۆمان هیلاك كردخۆمان نان بڕاو كرد لە هەڕەشەو گوڕەشەى جەلادەكانى هەردوو بنەماڵەى مافیاى كوردستان نەرترساین وەك بەڕێز كاك فەرهادسەنگاوى دەڵێت(بە مناڵى لە بەعس نەترسا بین ئێستە لەچى بترسین) دواى ئەوەى كە خۆمان رێكخست ئامادەبووین بۆ ئەوەى كە كاك نەوشیروان خۆى ناوى ئەو پرۆژیە بەخەڵكى كوردستان ڕابگەێنێت ئەوەبوو نزیكەى ساڵَ و نیوێكى خایاند پرۆژەى دژەگەندڵى یەكەى كاك نەوشیروان بە بزووتنەوەى گۆڕان ڕاگەیەندرا خەڵكى كوردستان زۆر خۆشحاڵ بوون بە تایبەتى ئێمەى گەنج چوونكە دەمان زانى كە دەتوانین سەركەوتنێكى زۆر زۆر گەورە گەورە بەدەست دەهێنین ئەمە واقعێك بوو هەموومان دەزانین و بینیمان كاك نەوشیروان خۆشى باش دەزانێت سەرەتا هەندێك لە كۆنە یەكێتی یە كان خۆیان دەر نەخست چونكە خەڵكى كوردستان زۆر بەو سەرو چاوانە پەستبوون
پڕوپاگەندەى هەڵبژادن دەستى پێكرد من بە كاك نەوشیروان دەپرسم كاتێك كە گەنجان هەموو شاروششاۆچكەكانیان نیلی پۆش كردبو شەوڕۆژیان خستە سەر یەك بۆسەركەوتنى بزوتنەوەى گۆڕان ئەوانەى كەئێستەخۆیان بە شۆڕش گێڕى ناو یەكێتى و گۆڕان دەزانن لەكۆێ بون و چیان دەكردو فەلسەفەى چیان لێدە دا لە 25/7 تەپڵى سەرگەتن لێدرا بە پشتیوانى خەڵكى زوڵم لێكراو گەنجان بە تایبەتى كاك نەوشیروان بەڵێنى زۆرى دا بە خەڵكى كوردستان ئێمە وتمان ئەمڕۆنا سبەى هەر دەبێت جێ بەجێ یان بكات بوینە خاون 25 كۆرسى پەڕلەمانى كوردستان پەرلەمان تارەكان بە كۆبونەوەى داخراو دانران زۆر لە ئێمە ناڕازی بووین ئەوە مافێكى تاكى كوردستانە كە نارازی بێت چونكە بە دەنگى سەدان هەزار كەسی بوونەتە پەرلەمان تار ئەبوایە كاك نەوشیروان ئەوەشی نەكردایە گۆێمان نەدایە وتمان بۆجارێكى تر من بەش بە حاڵى خۆم زۆر زۆر گلەیم هەبوو ئەگەر تەلەفزیۆنى كەى ئێن ئێن چاوێك بە ئەرشیفە كانیدا بخشێنێ تەوە ئەوسا منیش و گۆڕان خوازانى كوردستان و دەرەوەى كوردستان دە زانین كاك نەوشیروان چۆن باسى بزوتنەوەى گۆڕان دەكات بۆچى دروستبوە بۆچى تێدەكۆشێت گەنجان گەنجان لەوانەیە كاك نەوشیروان ناوى گەنجى بۆ پروپاگەندەى هەڵبژادن بە كار هێنابێت یان هەندێك لە كۆنە یەكێتى یەكانن ناهێلن گەنج بوونى هەبێت لە بزووتنەوەى گۆڕان بەوەدا بزانن كە جاران كاك نەوشیروان لە چاوپێكەوتنە كانى دا دەى وت ڕێكخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان دەبێت لە خوارەوە بۆ سەرەوەبێت بەڵام لەم دوایەدا هەرخودى نەوشیروان مستەفا زمانى گۆڕى وەتى ڕێكخستنەوەى بزوتنەوەى گۆران لە خوارەوە بۆ نیوە لەسەرەوە بۆناوەڕاست وەك ڕێكەونتە ستراتیژیەكەى ی.ن.ك پ.د.ك من پێم وایە كە كاك نەوشیروان خۆى یەك لەى بكاتەوى لەو چەند كەسە كە بە پەنجە كانى دەست دەژمێردرێن سەركەوتو تردەبێت چونكە ئەو چەند كەسە دەبنە هۆى پیس بونى بزوتنەوەى گۆڕان ئێمەى گەنج هەر كۆڵ نادەین ناهێلین چیتر گەندەڵ لە ناو بزوتنەوەى گۆڕانداهەبێت بەڕێز كاك نەوشیروان چەندین جار سەردانمان كردوى بۆ چارەسەركردنى كێشەى گەنجان هەتالێپرسراوى بازنەكانى بزوتنەوەى گۆڕان هەر ئەندام مەڵبەندەكان وئەندام كۆمیتەكانى جارانن بۆیە خەڵكى كوردستان دەڵَێن گۆڕان پێویستى بە گۆڕان هەیە ئەگەرنا هیچ فەرق تان نیە لەگەڵ هەردوو بنەماڵەى بارزانى و تاڵبانى كورد فرۆش ودزو خائین .





ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان