رونكردنەوەیەك لە رۆژنامەنوس (هێمن كامیل)
26/02/2011, 12:00 (GMT+1)
هەمو كەس ئاگادار دەكەمەوە كە ئەو وتارەى لە سایتى كوردستان پۆست دابەزیوە بە هیچ شێوەیەك وتارى من نیەو بە ناوى منەوە نوسراوە ئەمەش بە هەمو خەڵكى كوردستانى رادەگەیەنم.چونكە ئەوەى من بناسێت ئەزانێت هەرگیز بۆ یەك خولەكیش ئینتیماى حیزبیم نەبوە.هیچ كات نەمویستوە بەشێك بم لە ململانێ سیاسیەكان..
هیچ كات پێم باش نەبوە كە پێنوسەكەم بخەمە خزمەتى هیچ حیزبو لایەنێكى سیاسیەوە.چونكە هەمیشە وتومە حیزبەكان خەڵكى خۆیان هەیە و ئێمە وەكو كەسى بێلایەن دەبێت بە ڕێگەیەكى دیكە قسە لە سەر مەسەلەكان بكەین.
بۆیە دوبارەى دەكەمەوە وەكو رۆژنامەنوسێكى باوكو مامە ئەنفالكراو بێبەرى خۆم لەو وتارە رادەگەینم و هیوادارم سایتى ناو براو داواى لێبوردن بكات و رونكردنەوەیەك بڵاو بكاتەوە.
داواى لێبوردنیش لە هەر كەسو لایەنێك دەكەم كە لەو وتارەدا بە ناوى منەوە هێرشیان كراوەتە سەر.
هەروەها هیواداریشم ئەگەر كەسێكى دیكەش بەو ناوە هەبێت و من ئاگام لێنەبێت ئەوا هیوادارم رونكردنەوەیەك بدات.
لە گەڵ ڕێزمدا
کوردستانپۆست:
داوا له نووسهری ئهو بابهته دهکهین که ناوی سیانی خۆی بنرێت تا خۆێنهر بهم بهڕێزهی تێ نهگات و ئهو بابهته پهیوهندی به بهڕێز کاک هێمن کامیلهوه نی یه..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























