<

هەزار ئەندامی پارتی لە سوید وازلە پارتی دێنن وەک ناڕەزایی بەشداری نەکردنیان لە کۆنگرەی ١٣ ی پارتی دیموکراتی کوردستاندا

09/11/2010, 12:00 (GMT+1)

دوای ئەوەی کە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوە کە تەنها بەرپرسی پارتی لە سوید بە دەست نیشانکردن لەسەرەوە کە ئەویش بادینیەو بێ هەڵبژاردن بەشداری کۆنگرە دەکات ، ئەو هەزار ئەندامەی کە لە ڕێکخراوەکانی شارەکانی سوید ، ئەندامن ناڕازین و واز لە کاری پارتایەتی دێنن و دەبێتە دەمەقاڵی و ناخۆشی لە گەڵ بەرپرسی پارتی لە سوید ، ئەم بڕیارەی پارتی ناڕەزایی و ڕەخنەیەکی زۆری لێکەوتەوە کەوا بە هیچ شێوەیەک بەکارێکی نادیموکراتی و نا ڕاستی دەدرێتە قەڵەم و ئەو پەڕی دیکتاتۆری و تاک ڕەوی دەسەلمێنێ  و ئایا لە چ پارتێکدا رەوایە کە بۆ بەشداری لە کۆنگرەدا بە دەستنیشانکردن لەسەرەوە بەشداری کۆنگرە بکرێت و بەتایبەتی بۆ دەرەوەی وڵات کە لە کۆی هەزار ئەندام بەبەراورد بە کوردستان و بەدەستنیشانکردن بەرپرسی ڕێکخراوەکەیان بەشداری کۆنگرەبکات و ئەو هەمو ئەندامە ی تر کە بەخۆبەخشی کاردەکەن پشتگوێ بخرێت و  هیچ حسابێکیان بۆ نەکرێت ، بۆیە گۆڕەپانی سوید خاڵی دەبێت لە چالاکی پارتی و پارتەکانی تر ئەم هەلەدەقۆزنەوە.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان