هەرەشەكردن لە ژیانی سۆران عومەر و تۆقاندنی خێزانەكەی كارێكی تروریستی مەحكومە ..!
17/05/2011, 12:00 (GMT+1)
هەرەشەكردنی هێزەسەركوتكەرەكانی یەكیتی نیشتمانی لە ژیانی سۆران عومەری رۆژنامەنوسو هەلسوراوی دیاری نارەزایەتیەكانی خەلكی كوردستان و تۆقاندنی خێزانەكەی كارێكی تیروریستی چەپەلەو بەشێكە لە وەلامی سەركونگەرانەی دەسەلاتی گەندەلی كوردستان بە داخوازیە رەواكانی خەلك .
لە كاتێكدا (كۆمیتەی پشتیوانی لە نارەزایەتیەكانی خەلكی كوردستان لە سدنی / ئوسترالیا) ئەمهەولانە رسوادەكات و دەنگی خۆی دەخاتە پال دەنگی (كەمپینی لە پێناو گێرانەوەی ژیان بۆ سۆران عومەر) بۆ رسواكردنی ئەو هەولە قێزەوەنانەی دەسەلاتدارانی كوردستان ، ئەمدەسەلاتە بە لێپرسراو دەزانێت بەرامبەر پاراستنی ژیانو ئاسایشی سوران عومەر و خێزانەكەی و گشت هەلسوراوانی ئازادیخوازی كوردستان .
نە میلیتاریزەكردنی شارەكان ، نەسەركوتو تۆقاندن تازە رێبەخەباتی جەماوەری كوردستان ناگری بۆ بەدستهێنانی ژیانێكی ئاسودە و شایستە بەئینسان، بەلكو تا بێت لە تەمەنی نەگریسی ئەمدەسەلاتە كورتدەكاتەوە .
كومیتەی پپشتوانی لە نارەزایەتیەكانی خەلكی كوردستان
سدنی / ئوسترالیا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















