سه‌ركرده‌ی سیاسی چۆن ده‌توانێت ببێته باوك ؟??
20/03/2011, 12:00 (GMT+1)
وه‌ك ئاشكرایه كه سه‌ركرده ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له كرداری دروست كردنی بڕیاروداڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی ووڵات به‌تایبه‌ت له‌ووڵاتانی ڕۆزهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛
ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وبارودۆخه‌ی كه‌ئه‌م ووڵاتانه پێیدا تێپه‌رده‌بن؛چونكه كه‌سێتی سه‌رۆك له‌م وولاتانه دا؛ئامرازی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ودروستكردنی بڕیارن؛هه‌روه‌كچۆن ئه‌م ووڵاتانه داموده‌زگای سیاسی به هێزیان نییه له‌گێڕانی ڕۆڵێكی كاراله كرداری دروست كردنی بڕیاروو پرۆزه كه‌ڵك ئامێزه كانی ووڵات؛سه‌ره‌رای نا ئارامی سیاسی وگۆڕانی به‌رده‌وامی ئه‌م ووڵاتانه؛كه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیاریتی وحساب نه‌كردن ونه خوێندنه‌وه‌ی ووجودی گه‌ل؛وه له ئه‌ستۆگرتنی هه‌مووده‌رئه‌نجامه باشه كان وگێڕانه‌وه‌ی بۆسه‌رۆك؛وه گێڕانه‌وه‌ی هه‌مووسلبیات وره‌خنه‌و كه‌موو كوڕیه كان ورووبه ڕووكردنه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی به‌رۆكی میلله‌ت؛وه له‌م نیوه‌نده‌شدا بۆشاییه‌ك دروست ده‌بێت كه ناواقیعیانه ده‌ڕوانرێته یه‌كترونه‌بوونی انێاف له پێناسه‌كردنی گرنگی وڕۆڵی یه‌كتر؛وه‌دواترئه‌وه‌ده‌بێته هۆی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ووته كلاسیكیه‌ی كه حكومه ت هه‌میشه باسی ئه‌و شتانه ده‌كات كه‌ئه‌نجامی داون؛وه‌گه‌لیش هه‌میشه باسی ئه‌وكارانه بكات كه ئه‌نجام نه‌دراون ..
جالێره‌دا پیوویست ده‌كات به كورتی هه‌ندیك له‌وهۆكارانه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه وا له سه‌ركرده‌ی ووڵات ده‌كه‌ن كه به كرداری ڕۆڵی باوك ببینێت ودووربكه‌وێته‌وه له ناو هێنانی وه‌ك باوكیك ته‌نیا به شێوه یه‌كی تیۆری؛چونكه راده‌ی كاریگه‌ری سه‌رۆك وسه‌ركرده‌ی سیاسی وولات ده گۆرێت به پێ ی گۆرانی هه لووێسته‌كانیان؛وه به دووركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌ركرده له په راوێزخستنی چینێك و گرنگیدان به‌لایه‌نێكی تر؛ده‌توانێت ئه‌و هاوسه‌نگیه دروست بكات كه ببێت به باوكێكی نموونه‌یی ؛وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هاتووجیاوازی كردن ودابه‌ش كردنی پۆست وپله به پێی پسپۆڕی كه سی وشاره‌زایی وتوانا نه‌بوو؛په‌یوه‌ندی خوێن وخزمایه‌تی وهاوڕێیه‌تی و دراوسێیه‌تی جێگای پسپۆڕی له كاردای گرته‌وه ئه‌وه ڕق وتوڕه‌یی و ده رزی لێدانی به ئازار شتێكی چاوه‌ڕوان كرا‌و ده‌بێت؛؛؛جا گرنگی دانی سه ركرده ی سیاسی به كاروو باری هاوولاتی و تێگه یشتن له كێشه و گرفته كانیان یه‌كێكه له التزاماته‌كانی كه ده‌بێت پێوه‌ی په‌یوه‌ست بێت؛كه ئه‌مه‌ش ده توانێت گره‌نتی دڵنیای پێ ببه خشێت كه هه لووێسته‌كانی له ناوخۆدا ئامرازێكی گوونجاوو كاریگه‌ره بۆ پشتیوانی و لایه نگریی جه‌ماوه‌ر بۆی؛؛هه‌روه‌ها میلله‌تیش ده‌توانێت ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت كه سه‌ركرده هۆكارێكی سه ره‌كی یه بۆ پاراستنی هاووڵاتیان وبه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه سه‌ره كیه‌كانی ووڵات ؛؛
هه‌روه‌ها قبووڵ كردنی ڕه‌خنه‌و گله یی وئه‌و پرۆزه‌و پێشنیارانه‌ی كه په‌نجه له سه‌ركه موو كوڕیه‌كان داده گرن وسارێزكه‌روكه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی گه نده ڵین؛وه به‌وچاوه‌وه سه‌یری كه‌مینه یان ئۆپۆزسیۆن بكات كه هه ڵقووڵاوی ناخی جه‌ماوه‌رو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فیعلی جه‌ماوه‌رن؛وه گوزارشت له ده‌نگ وبیروو ڕای زماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی خێزانه كه‌ی ده‌كه‌ن؛نه‌ك ڕه‌فزكردنیان وسه‌یر كردنیان وه‌ك دووزمن ومێراتگر..
وه سه‌ركرده ده‌بێت كه‌سێكی ئاسایی نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ی بێت له ڕووی كۆمه ڵایه تییه‌وه؛تا بتوانێت له‌وه تێبگات كه وێنه‌ی له ناو كۆمه ڵگادا چۆنه؟ ئایا وێنه‌یه‌كی قبووڵ كراوه؟ ئایا ئه‌و وێنه زیهنییه ی كه كه سه نزیكه كانی له مێشكی‌دا درووستیان كردوه به شێوه‌یه‌كی قبووڵ كراوی نێو هاووڵاتیان ئایا ده‌رهاویشته‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره؟ بۆیه ده‌بێت كار بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به رزایی خوودی و نزمیی هاووڵاتیان؛؛
ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆ كارانه‌و چه ندانی تر له سه‌ركرده‌دا هه‌بن؛ده‌توانێت ڕۆڵی باوك و كه‌سایه‌تیه‌كی كاریزما ببینێت له پشتیوانی وپشتگیر ی كردن و دڵسۆز ی جه ماوه‌ر بۆی؛ به وپێیه‌ی كه سه رچاوه ی شه رعی ده‌سه ڵاته وه‌ك ده‌ووترێت؛وه گرنگی سه رۆكی باوك وكاریزما بۆ ئه‌وه ده گه ڕێته‌وه كه جه ماوه‌ر پێی وابێت كه چاره سه‌ری كیشه و گرفته كانی كۆمه‌ڵگاكه یان له رێگه‌ی هه ڵوویستی سه ركرده‌ی سیاسیه‌وه ده‌بێت؛؛ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی بوونی متمانه‌و بڕوای هاوولاتیان ده‌بێت بۆی....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























