سێهه‌مین کۆنگره‌ی حزبی رزگاریی کوردستان ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی ده‌کات
25/12/2009, 12:00 (GMT+1)
کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، رۆژی 25-12-2009 به‌به‌شداری 92 نوێنه‌ری رێکخستن، سێهه‌مین کۆنگره‌ی حزبی رزگاریی کوردستان له شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.
سێهه‌مین کۆنگره‌ی حزبی رزگاریی کوردستان له‌ژێر دروشمی {به‌ئامانجی مسۆگه‌رکردنی مافه‌کان و یه‌کهه‌ڵوێستی کوردستانیان} پێکهاتووه.
سه‌ره‌تا خوله‌کێک وه‌ستانی بێده‌نگ راگه‌یه‌ندرا، دواتر به‌سروودی (خۆشم ده‌وێ وڵاته‌که‌م) کۆنگره کرایه‌وه، پاشان کاک چالاک محه‌مه‌د به‌ناوی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری سێهه‌مین کۆنگره‌وه وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد‌و دیاریکرد که ئه‌وان ده‌یانویست به شێوه‌یه‌کی دیکه‌و له هۆڵێکی گه‌وره‌ترو به به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆرتر کۆنگره پێکبهێنن، به‌ڵام ره‌وشی دارایی حزب ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێنه‌داون. دواتر راپۆرتی سیاسی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن رێکار ئه‌حمه‌د، سکرتێری گشتی خوێندرایه‌وه، راپۆرته‌که‌ی بۆ سێ به‌شی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ره‌وشی باشووری کوردستان و ره‌وشی نێوه‌خۆی حزبی رزگاریی کوردستان ته‌رخان کردبوو.
له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه به کێشه‌و گرفته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین کرابوو، بڕگه‌ی تایبه‌ت بۆ کێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، کێشه‌ی پارچه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که پێیانه‌وه لکێنراون، کێشه‌ی ناوه‌خۆی وڵاتی یه‌مه‌ن، کێشه‌ی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان، کێشه‌ی نێوه‌خۆی گورجستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی ئه‌پخازیاو ئۆسیتای باشوور، ته‌رخان کرابوو.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا به درێژی باس له کێشه‌ی هه‌نووکه‌یی ده‌وڵه‌تی تورکیا و کورد کرابوو، ئاماژه به ناکۆکیه‌کانی نێوان کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و کۆماری ئیسلامی ئێرانی درابوو، هه‌روه‌ها راپۆرته‌که به درێژی له‌سه‌ر کێشه‌و ناکۆکیه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غداد راوه‌ستابوو.
راپۆرته‌که ره‌وشی نێوه‌خۆی حزبی رزگاریی له دوای دووه‌مین کۆنگره‌وه که له ساڵی 2004 به‌سترابوو تا ئێستا شێ کردبۆوه، باسی له‌و گرفت و هاوێربوونه کردبوو که له حوزه‌یرانی 2008 رووی‌دابوو، له ئایاری 2009 هه‌وڵی ئاشتبوونه‌وه درابوو.
راپۆرته‌که داخباری خۆی ده‌ربڕی بوو که پێنج ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی به‌شداریان له‌ر کۆنگره‌دا نه‌کردوه، ئه‌و بڕگه‌یه به‌ووردی رون کرابۆوه. له کۆتایی راپۆرته‌که‌دا هاتبوو: { خۆتان ده‌زانن که یازده مانگی هاوێربوون درزی دروست کردبوو، دیواری هه‌ڵچنی بوو، به‌ڵام به‌رپرسانه‌و له خۆبردوانه هه‌نگاو هه‌ڵێنرایه‌وه و نێوماڵی رزگاری رێکخرایه‌وه، بۆ ساڕێژکردنی برینه‌کانی یازده مانگی هاوێربوون، پێکهێنانی سێهه‌مین کۆنگره‌ی حزب به باشترین ده‌رفه‌ت لێکده‌درایه‌وه. بۆیه له کاتی رێکخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی رزگاریدا بڕیاردا که له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا سێهه‌مین کۆنگره پێکبهێنرێ، به‌وهۆیه‌وه ده‌بوایه له 13-11-2009 تێپه‌ڕ نه‌کات. ئێمه زۆر شێلگیرانه‌و لێبڕاوانه پێبه‌ندی پێکهێنانی کۆنگره بووین، به‌ڵام هه‌ستمان کرد که دوو هه‌ڤاڵی سه‌رکردایه‌تی به ئه‌نقه‌ست خۆیان له پێکهێنانی کۆنگره ده‌دزنه‌وه، ئێمه هه‌وڵی خۆمان دا، له رۆژی 22-11-2009 به ئیمزای خۆیان بڕیاردرا که رۆژی 18-12-2009 سێهه‌مین کۆنگره‌ی حزب پێکبێ، میکانیزمی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی کۆنگره‌ش دیاریکراو لیژنه‌یه‌ک ده‌ستنیشان کرا تا له‌نێو رێکخستنه‌کاندا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ببات، هه‌روه‌ها بڕیار درا بۆ پێکهێنانی کۆنگره داوای هاوکاری ماددی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ردوولایه‌نه ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستان بکرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوکاری نه‌کراین، ده‌بێ کۆنگره دوا نه‌خرێ و له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌ی که مانگانه حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یدات، کۆنگره به‌ڕێوه‌ببه‌ین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به نووسراوی فه‌رمی داوای هاوکاریمان له هه‌رسێ لایه‌نه‌که کرد و رۆژی 3-12-2009 یش به نووسراوی فه‌رمی داوامان له لایه‌نه دۆست و هاوپه‌یمانه‌کان کرد که ئه‌گه‌ر راو سه‌رنج و تێبینیێکیان هه‌یه له په‌یامێکدا بۆ کۆنگره‌ی ره‌وانه‌ی بکه‌ن و به‌ر له رۆژی 17-12-2009 به ده‌ستمان بگات، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌بوو که رۆژی 18ی دیسێمبه‌ر کۆنگره به‌ڕێوه‌ده‌چێ، به‌ڵام هه‌ڤاڵێکی مه‌کته‌بی سیاسی داوای کرد حه‌فته‌یه‌ک دوابخرێ و رۆژی 25 به‌ڕێوه‌بچێ، ئێمه‌ش داواکه‌ی ئه‌ومان له‌به‌رچاوگرت، به‌ڵام هه‌ستمان کرد به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی کۆنگره ده‌درێ و رێ له لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ده‌ستنیشانکردنی نوێنه‌رانی کۆنگره ده‌گیرێ. ئێمه بۆ ته‌بایی نێوه‌خۆمان په‌رۆش بووین، بۆیه هه‌وڵی خۆمان دا، هه‌ستمان ده‌کرد کات وه‌دره‌نگ ده‌که‌وێ، بۆیه پێشنیارمان کرد که چوار لیژنه بۆ چوار پارێزگاکه پێکبهێنرێ، دوای چه‌ندین گفتوگۆ‌و پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به ره‌زامه‌ندی ئه‌وان، رێککه‌وتین که رۆژی 18-12-2009 لیژنه‌کان ده‌ست به‌کاری خۆیان بکه‌ن، ئه‌و رۆژه‌ی که لیژنه‌کان ده‌یانویست ئه‌رکه‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی که پێشنیاری کردبوو حه‌فته‌یه‌ک کۆنگره دوابخرێ، پێداگری کرد و داوای کرد که ته‌نیا ئه‌مڕۆژه بوه‌ستن، ئیدی به‌یانی کاتژمێر 9 واته کاتژمێر نۆی رۆژی 19ی مانگ له باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی له‌هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌ی بکرێ و کێشه‌ی لیژنه‌کان یه‌کلایی بکرێنه‌وه و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش ده‌ست به‌کاری خۆیان بکه‌ن. رۆژی 19ی مانگ ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌ی که له حوزه‌یرانی 2008 له حزب دابڕابوون نه‌هاتن بۆ کۆبوونه‌وه، دواتر پاساوی شکستی سه‌یاره‌یان هێنایه‌وه، ئێمه په‌رۆشی ته‌بایی بووین، دیسان له‌سه‌ر داوای خۆیان رێککه‌وتین که ئه‌وان بێن بۆ هه‌ولێرو کاتژمێر 10ی رۆژی 20ی مانگ کۆببینه‌وه، هه‌رچه‌نده بۆ وه‌رگرتنی بودجه ئه‌وان هاتن بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام یه‌کێکیان ته‌له‌فۆنه‌که‌ی خۆی داخست و نه‌هات بۆ باره‌گا، بۆیه ئێمه به پێویستمان زانی که چیتر خۆمان نه‌گنخێنین و رێ به لیژنه‌کان بده‌ین ئه‌رکه‌کانی خۆیان رابپه‌ڕێنن. به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ش جارێکی دیکه دانه‌بڕێنه‌وه، هه‌وڵماندا که براده‌رانی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، خۆشبه‌ختانه ئه‌وانیش ئاماده‌یی خۆیان پێشانداو رۆژی 23-12-2009 کاتی خۆیان ته‌رخان کرد، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا زۆر قسه کرا، به‌ڵام ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه راشکاوانه ریانگه‌یاند که ئه‌وان ئاماده‌ی کۆنگره نابن و له‌لای خۆشیانه‌وه هیچ ئاماده‌کاریان بۆ کۆنگره نه‌کردوه. ئه‌وان باسیان له هه‌ندێ ورده کێشه کرد که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ریان له‌سه‌ر پێکهێنانی کۆنگره نه‌بوو، ئێمه‌ش پێمانوابوو، ئێستاش پێشمانوایه که ئه‌گه‌ر کێشه هه‌یه، ده‌بێ له‌نێو کۆنگره‌دا باسی لێوه‌بکرێ و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه. ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی که ئه‌مڕۆ نه‌هاتوون تا به‌شداری له کۆنگره‌دا بکه‌ن، له حوزه‌یرانی ساڵی 2008دا به‌بێ ئاگاداری سکرتێری گشتی و به‌بێ پرسی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، چه‌ند که‌سێکیان له ژوورێکی نووسینگه‌ی رۆژی گه‌ل له شاری سلێمانی کۆکرده‌وه‌و ناویان نا کۆنفرانس و ده‌شیانویست ره‌وایه‌تی پێبده‌ن، به‌ڵام که ئاشت بووینه‌وه ئه‌وان په‌شیمانی خۆیان ده‌ربڕی، رازیبوون که هیچ ره‌وایه‌تی به‌و کۆبوونه‌وه‌یه نه‌درێ. ئێستا که حزبمان سێهه‌مین کۆنگره‌ی خۆی پێکده‌هێنێ، ده‌بێ ئه‌و راستیه بگوتری که ئه‌وان خۆیان له دیاریکردنی رۆژ و شوێنی کۆنگره‌و میکانیزمی کۆنگره‌دا بڕیاریان هه‌بووه‌و ئیمزایان کردوه، که‌چی ئێستا نه‌هاتوون و خۆیان کشاندۆته‌وه.
راستیه‌که‌ی دوای هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر، ئێمه تێگه‌یشتین که ئه‌وان نایانه‌وێ به‌شداری له کۆنگره‌یه‌کدا بکه‌ن که پێشوه‌خت گومانی ئه‌وه‌یان هه‌بێ که به زیانی خۆیان ته‌واو ده‌بێ و سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی که له رابردوودا ئه‌نجامیان داوه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێ. هه‌رچه‌نده من وه‌ک سکرتێری گشتی حزب و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ریزه‌کانی رزگاری به‌ڵێنم پێدابوون که له کۆنگره‌دا هه‌موو توانای خۆم ده‌کار ده‌که‌م تا لاپه‌ڕه‌کانی رابردوو هه‌ڵنه‌درێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان به خۆیان نه‌بوو، ده‌یانزانی که کادران چه‌نده لێیان نیگه‌ران و دڵته‌نگن. پێش پێکهێنانی کۆنگره داوای زه‌مانه‌تیان ده‌کردو نموونه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌هێنایه‌وه که فڵانه حزب له کۆنگره‌ی خۆیدا چه‌ند ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پێشووی به‌بێ هه‌ڵبژاردن کردۆته‌وه به سه‌رکردایه‌تی!!! مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو ئه‌وانیش له هه‌ڵبژاردندا ببوردرێن و به‌بێ ده‌نگدان بکرێنه‌وه به سه‌رکردایه‌تی. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌وان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانه‌بوون که نوێنه‌رانی کۆنگره له‌نێو رێکخستنه‌کاندا هه‌ڵببژێردرێن، ئه‌وان داوایان ده‌کرد که هه‌موو نوێنه‌رانی کۆنگره به ته‌زکیه بهێنرێن، ئیدی کاتێک زانیان ئه‌و دوو پێشنیاره سه‌رناگرێ، خۆیان کشانده‌وه، ئه‌مڕۆش نه‌هاتوونه‌ته ئێره تا به‌شداری له کۆنگره‌دا بکه‌ن.
بێگومان هه‌موومان ده‌زانین که کاروانی حزبی رزگاریی کوردستان له‌سه‌ر چه‌ند که‌سێک په‌کی ناکه‌وێت، به‌ڵام زۆر خۆشتر بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ش به هه‌ناسه‌ێکی دیکه‌و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی ره‌فتاریان بکردبایه، ئه‌گه‌ر کێشه‌شیان هه‌بوایه ده‌بوایه سه‌کۆی کۆنگره بکه‌ن به شوێنی یه‌کلاییکردنه‌وه، چونکه ئه‌وان له حوزه‌یرانی 2008 رایانگه‌یاندبوو که نابێ پێکهێنانی کۆنگره له 15ی ئابی 2008 تێپه‌ڕ بکات، به‌ڵام ئێستا 15ی ئابی 2009یش گوزه‌راوه. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌و پڕۆژه‌یه بکه‌ین که ئه‌وان له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا بۆ رێکخستنه‌وه‌ی نێوماڵی رزگاری پێشنیاریان کردبوو، هه‌رچه‌نده سه‌رکردایه‌تی حزب له کاتی رێکخستنه‌وه‌ی نێوماڵی رزگاریدا پڕۆژه‌که‌ی ئه‌وانی په‌سند نه‌کرد، به‌ڵام به پێویستی ده‌زانین پێتانڕابگه‌یه‌نین که ئه‌وان له خاڵی یه‌که‌می پڕۆژه‌که‌دا نووسیبویان:{ له رۆژی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی حزب، له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌بێ کۆنگره ببه‌سترێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێک پابه‌ند نه‌بوون به به‌ستنی کۆنگره، ئه‌وا باڵه‌که‌ی دیکه بڕیار ده‌دات و کۆنگره ده‌به‌ستێ!!!}، ئه‌گه‌ر به‌و مه‌رجه‌ی خۆشیان بێ، ئۆباڵی نه‌هاتنی ئه‌وان له ئه‌ستۆی خۆیان دایه‌و خۆشیان له ئاکامه‌که‌ی به‌رپرسیارن}.
پاش ته‌واوبوونی راپۆرتی سیاسی کۆنگره، راپۆرته‌کانی مه‌کته‌به‌کانی دارایی و راگه‌یاندن و رێکخستن خوێندرانه‌وه. پاشان له کۆڕی دووه‌می کۆنگره‌دا که له سه‌عات 13ی هه‌مان رۆژ ده‌ستی پێ‌کرد گفتوگۆی راپۆرتی سیاسی و راپۆرتی مه‌کته‌بی راگه‌یاندن و دارایی کرا، پاشان که ده‌ویسترا گفتوگۆی زیاتر بکرێ، کاک عومه‌ر حه‌سه‌ن کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی پێشنیاری کرد که کۆنگره رابوه‌ستێ و داوا له‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی سه‌کردایه‌تی بکرێت که بێن و به‌شداری له کۆنگره‌دا بکه‌ن، پێشنیاره‌که له‌لایه‌ن رێکار ئه‌حمه‌د، سکرتێری گشتیه‌وه پشتیوانی لێ‌کرا، پاشان خرایه ده‌نگدان و به تێکڕای ده‌نگ بڕیاریاندا که نامه‌یه‌کیان بۆ ره‌وانه بکرێ و داوایان لێبکرێ که بێن له نێو کۆنگره‌دا باس له کێشه‌و ناکۆکیه‌کانیان بکه‌ن، ده‌بێ له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا وه‌ڵام بده‌نه‌وه، پاشان کۆنگره ده‌ست به کاره‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه و بڕیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و نامه‌یه‌ی که 92 ئه‌ندامی کۆنگره ئیمزایان له‌سه‌ر کردوه‌و بۆ پێنج ئه‌ندامه‌که‌ی خۆیان ره‌وانه‌یان کردوه، وێنه‌یه‌کیان بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ، مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ره‌وانه‌کراوه.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان