<

نەتەوەى كوردو ستەمى

28/09/2011, 12:00 (GMT+1)

ستەمدیدەى ئەم گەلە بەشخوراو بەشكراو بەشبراوە،لەزێر دەستى نەتەوە گەلێ كەوا بە دریژایى مێژوو خەڵاتێكیان بۆ ئەم نەتەوەیە نەبووە جگە لە باروت و گولەو كوشتوبڕو قاتوقڕكردنى نەتەوەى كوردو میلەتى كورد،شێواندن و گۆرین و سڕینەوەى ناسنامەى ئەم نەتەوەیە كارو ئامانج و بەرنامەى بنەڕەتى ئەم نەتەوە ستەمكارو داگیركەرانە بووە بەدرێژایى مێژوو وەك ئەوەى ئەمانە هەمیشە جەلادى خەونى ئەم نەتەوەیە بن ، بێ رەحمانە و دوور لە هەموو هەستێكى مرۆڤایەتى لە هەر قوناغیك كە مێژووى گەلى كوردى پێدا تێ پەر بوبێت چاویان بە ئازادى و خۆشگوزەرانى گەل و تاكەكانى ئەم نەتەوەدا هەڵ نەهاتووە و خیرا هاریكارى یەكیان كردووەو وە ئەگەر نەشگونجابیت ئەوا ئەریەكەو لە ئاستى خۆى پەنجەى دژبەكوردیان وەك ڕەزامەندى نیشانداوە وەك بڵێیت ترسیان لە گەشەو پێشكەوتنى نەتەوەى كوردهاوشێوەى ترسى تاوانباریكى هەڵهاتووبێت لە یاسا یاخود ترسێكى ئەبەدى بێت بەرامبەر ئەم نەتەوەیە كە لە دڵیاندا لەگەڵ درووستبونى ئەم نەتەوەیەدا سەری هەڵدابێت و پاشان چەكەرەى كردبێت و لە ئێستاش دا لە قۆناغى دەربرینى و كردەكى دا بن تا بە لەناوبردنى ئەم نەتەوەیە ترسى ئەبەدى ئەم نەتەوانە(تورك وفارس و عەرەب) بەتەواوەتى ڕیشە كێش بكەن و خۆیان قوتار بكەن لە دەست ترسى نەبڕاوە ى ئەم نەتەوەی یە(نەتەوەى كورد)ئەمەش نەك بەهۆى ئەوەى كە ئەم نەتەوەیە سروشتێكى شەرانى و بیزراوى هەبووە بەلكوو بەهۆى ئەوەى كەوا ئەم نەتەوانە واتە نەتەوەى هاوسێكانى ایدامەو بەردەوامى بە سروشتى دڕندانەى خویان بدەن!!!!بەڵگەش بۆ بوونى ئەم ترسە لە لاى هەریەكە لە(فارس و تورك و عەرەب)تاوانەكانیانە بە درێژایى مێژوو بە ئێستاوە هەر لە تاوانى كیمیابارانى عەرەب و قەتل و عامى تورك و فارسەكان و شێواندنى ژینگەى سەوزو شاخاوى وگۆرینى جوگرافیایى ئەم نەتەوەیەو گوڕینى فەرهەنگ و ناسنامەو كلتورى كورد لەسەر دەستى ئەم نەتەوانە ئەمە لە رابردوو لە ئێستاش دا لە ڕیگەیى پلانى سیاسى جۆراوجۆر و هەر كارەكتەرى كوردكوژى خۆیان نمایش دەكەن چونكە یاساى سروشت ئەوەى سەلماندوە كە گەر لە شتیك ترس هەبێت ئەوا پێویستە ئەو شتە كار بو نەمانى بكرێت بۆ ئەوەى ترس دامركێتەوە و بنەبڕ بكرێت ،لەبەر ئەوە هەق وایە هەمو تاكیكى كورد دڕندەى و ستەم ئەم گەلانە لەبیر نەكات و دەماو دەم و پشتاو پشت بۆ نەوەكانى تۆمار بكات و متمانە بە دۆستایەتى ئەم نەتەوە هاوسێ ستەمكارو كوردكوژانە نەكات و دەرس و پەندو عیبرەت لە تاوانى لە مێژینەى تورك و فارس و عەرەب وەر بگرێت و چارەنوسى ئەم گەلەیە بە قەڵەم و ڕیكەووتنەكانى نێوانیان ئەم نەتەوە دراوسى خراپانەى دیارى نەكریت وكە ئەمەش ڕوونە بە سەركردەیەك دەكریت كە خاوەنى ئەزموون و هونەرى سەركدایەتیكردن و سیاسەتیكى تۆكمەى بەریوەبردن وبە ئاگا لە دەوروبەریكەى هەبێ تاوەكو خورى ئازادبوونى ئەم نەتەوەیە هەڵبێت و چیدى نەبێتە پاشكۆى و ژێر دەستەى ئەم نەتەوانە و دەوڵەت و ناسنامەو كلتورو فەرهەنگى تایبەت بەخۆى هەبێ كە خەونى هەموو تاكێكى كوردە كەوا نەتەوەیەكى 45 ملیونى شۆرش لە پێناو ئازادبوون و دروستكردنى دەوڵەتى كوردى وڕزگاربونیان لە دەستى ستەمى تورك و فارس و عەرەب لەسەر دەستى سەركردەیەك بێتە دى ...........


 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان