<

ئه‌م شاره‌ بۆ فرۆشتنه‌!

30/01/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌ دنیادا وه‌ها باوه‌
له‌ ده‌روازه‌ی هه‌موو شارێ
تابلۆیه‌ک هه‌یه‌ و
لێی نووسراوه‌ "به‌خێربێن"
بۆ پێشوازی
هه‌ر مێوانێ، هه‌ر گه‌شتیارێ.

له‌ ده‌روازه‌ی شاری ئێمه‌ش
تابلۆیه‌کیان هه‌ڵواسیوه‌
له‌ بری ئه‌وه‌ی
به‌ مێوانان بڵێن به‌خێربێن
نووسیویانه‌
ئه‌م شاره‌ بۆ فرۆشتنه‌!
به‌ڵێ وایان لێ نووسیوه‌.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان