فرۆکه سوتاوه‌که‌ی فڕگه‌ی سلێمانی..چی بارکردبوو؟!.
09/02/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو فڕگه‌ی سلێمانی ئیمڕۆ به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: که فرۆکه‌که که هی جه‌لال تاله‌بانیی بوو و به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان کڕیویه‌تی له لوبنان تۆمار کراوه. به سواری ئه‌م فرۆکه به‌رێوه‌به‌ری بانکێکی نێونه‌ته‌وه‌یی هێنراوه‌ته کوردستان بۆ ئیستلام کردنی زیاتر له دوو ملیار دۆلاری جه‌لال تاله‌بانی و گواستنه‌وه‌ی بۆ یه‌کێ له بانکه‌کانی لوبنان ، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش واته پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان دوای ئه‌و رووداوانه دێت که له میسر و تونس روویاندا ، که له‌وێشدا ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆر و مافیای موباره‌ک و زه‌ینلعابدین هه‌وڵی زۆریاندا تا پاره دزراوه‌کانیان بۆ ده‌ره‌وه له رێگه‌ی فڕگهکانهوه بگوازنه‌وه .
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی زیادکرد وتی: نازانرێت چه‌ند له بڕه پاره دزراوه به‌سه‌لامه‌تی ده‌رچووه و نه‌سووتاوه ، وا مه‌زه‌نده ده‌کرێت که هه‌مووی ئاگری تێبهربووبێت.
جه‌لال تاڵه‌بانی له رێگه‌ی گه‌وره چه‌ته به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لکی کوردستان "فاروقی مه‌لا مسته‌فا" ئێستا تێده‌کۆشێ هه‌رچی زووه ئه‌و پاره دزراوانه بگوازێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی هه‌لگیرسانی شۆڕشی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان نه‌که‌وێته به‌ر ده‌ستی خه‌ڵکی کوردستان .
سه‌رچاوه‌که درێژه‌یی دایی وتی: تا ئێستا ئیداره‌ی یه‌کێتی له ئاشکراکردنی راستییه‌کان خۆی گێلکردووه و ده‌یه‌وێت په‌رده‌پۆشی ئه‌و فهرزیحهیه بکات ، ئێستا رێگا نادرێت هیچ کارمه‌ندێک نزیک بێته‌وه له شوێنی رووداوه‌که و به‌ڕێوه‌به‌ری فڕگهش هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌موو کارمه‌نده‌کان کردووه که که‌ش قسه‌وباس له‌سه‌ر سووتانی ئه‌م فڕۆکه‌یه نه‌کات.
ده‌بێ بووترێت پێش 3 ساڵ ، کوردستانپۆست په‌رده‌ی له‌سه‌ر فهرزیحهی ئاودیوکردنی چوار ملیۆن دۆلاری کافییه‌ی ژنی عومه‌ر فه‌تاح له فڕگه‌ی سلێمانی هه‌ڵدایه‌وه ، له‌و رۆژه‌دا باسمان له‌وه‌کرد که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا فڕگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر بۆ ئاودیوکردنی پاره‌ی دزراوی خه‌لکی کوردستان به‌کارده‌به‌ن
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و چوار ملیۆنه‌ی کافییه ، پێشینه‌ی پرۆژه 400 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌که بوو که کۆمپانیا جیبهجێکارهکه وه به‌رتیل دابووی به عومه‌ر فه‌تاح.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















