<

وه‌ڵامێك بۆ كاك شاخه‌وانی (بتاع سید التزویر..... ببورن (الوزیر)

03/08/2009, 12:00 (GMT+1)
له ژماره(588)ی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر له به‌رواری 2-8-2009

باسی فلیمی (الواد بتاع سید الوزیر)ده كات كه ڕۆلی(عادل امام=محروس)و(بزوتنه وه ی گۆڕان) به هاوبه‌ش و لێكچووپێناس ده كات.....وه نازانم ڕۆلی (كمال الشناوی) (سید التزویر=الوزیر)به حكومه‌ت یان یه‌كێتی ....ده‌شوبهێنێ؟

پێشه كی له گه ڵ ڕێزو احترامم بۆ ئه و هونه رمه نده گه وره یه وه ڕۆلی له م فلیمه كه كه سێكه تا له گه ڵ به رپرسه كان نه ژی نا زانێت چه ند گه نده ڵ و داوێن پیسن

كاك شاخه وان وا دیاره یان ته واو له فلیمه كه حاڵی نه بووه ته واوی فلیمه كه ی نه دیوه ته نها دیوه پێكه نینه كه ی سه یر كردوه و هه موو لایه نه قێزه ونه كانی حكومه ت و وه زیره كانی تێپه ڕاندووه خۆی لێ گێل كردووه كاتێك (عادل امام=محروس) ده بێته ئه ندام په ڕله مان ئه و كات پۆخله واتی حكومه ت باس ده كات و خه ڵكی لێ ئاگادار ده كات ......یان زمانی عه ڕه بیه كه ی ته واو نیه تا به ته واوی له فلیمه كه بگات وبزانی كه (كمال الشناوی)چاكه ی له گه ڵ نه كردووه ‌به ڵكو كمال الشناو یش وه كو باقی ده سه ڵاتدارانی بنه ماڵه ته نها خزم و كه سه نزیكه كانی خۆیان له پۆست و ته نانه ت پاسه وانه كانیش دا ده نێن.....دیاره (عادل امام)یش یه كێكه له وانه كه باوكی كمال الشناوی ده ینێرته لای كوڕه كه ی و ئه ویش ده یكاته پاسه وانی خۆی...تا (عادل امام)باسی گه نده ڵ وداوێن پیسی(سید الوزیر) نه كات له كاره كه ی ده ر ناكرێت.

به ڵام (عادل امام)به ڕه نجی خۆی ده گاته په ڕله مان وبڕیار ده دات هه رچی پۆخله وات و گه نده ڵی وه زیرو كاربه ده ستانی حكومه ت هه یه له په ڕله مان باس بكات، ئێمه ش هیوادارین ئه ندام په ڕله مانه كانی لیستی گۆڕان به م جۆره بن...... هیوادارم كاك شاخه وانیش مه به ستی ئه م له یه ك چوونه بێت......

كاك شاخه وان پرسیار له كاك نه وشێروان ده كا كه وا چه ند ساڵێكه ته بای و به ر قه راری ڕه وشێكی ئه منی ئارام هه یه له كوردستان گوایه كاك نه وشێروان خه ریكه تێكی ده دات.

جارێ باباسی ته بای كاكی نوسه ری ئه م بابه ته بكه ین........

كام ته بای ؟
پێش هه ڵبژاردن ناسیاوێكی خۆم خۆی ناونوس كردبووبۆ ئه وه ی ببێته ئاسایش(له ئاسایشی هه وڵێر)ڕۆژی چاوپێكه وتنی له ئاسایش (لیوا نزار) لێی پرسیبوو كێ سه رۆكی هه ڕێمه ؟

ئه‌ویش گوتبووی كاك مه سعود.
لیوا نزار:لێی پرسیبوو ئه ی كێ جێگریه تی؟

ئه ویش گوتبووی :كاك كۆسره ت .
لێپسراوی ئاسایشه كه پێی گوتبوو بڕۆ ده ره وه و تۆ ده رنه چووی و بڕۆ ماڵه وه (ته نها له به ر ئه وه ی گوتبووی كاك كۆسره ت)نه یگوتبوو كۆسره ت....ئه مه یه ته بای كاك شاخه وان ئه مه نمونه یه كی بچووكه........جا له به ین بردنی ته بای خه تای كاك نه وشێروانه یان سه رانی ده سه ڵاتدارانی تۆ ؟

باسی ئه زمونی هه رێمی كوردستان ده كه یت

كام ئه زموون ؟ ئه زموونی حكومه تی ئیفلیج كه تا ئێستا پێی نه گرتووه یان ئه زموونی گه نده ڵی حكومه ت.......

باسی ڕووبارێك خوێن ده كه یت.

كام ڕووباری خوێن؟
خوێنی ئه و شه هیدانه ی كه تا پێش هه ڵبژاردن تاكه خێزانێكیشتان به سه ر نه كردۆته وه یان ئه و شه هیدانه ی كه خێزانه كانیان له به ر بێزاری پشتیان له ئێوه كردووه وئێوه ش موچه یان ده بڕن،یان ڕووباری خوێنی برا كوژی ...كه هه ردوو سه رۆك خۆیان لێ بێبه ری كرد و خه ڵكه ڕه شوڕووته كه یان كرده به رپرسی ئه م شه ڕه نه گریسه.

باسی كۆمسیۆنی باڵای سه ربه خۆی هه ڵبژاردن ده كه ی

كام كۆمسیۆنی سه ربه خۆ ؟
جارێ حاكم سه ردار ئه ندامی مه كته بی ڕێكخستنی (ی.ن.ك)ه،بۆ(فه ره ج فه یلی)ش یه كێكه له كادیره هه ڵسوڕاوكانی پارتی وپێشتر له سوید بووه وه ك كادیری پارتی كاری كردووه ته نانه ت له شكر كێشی حكومه تی توركیاشی بۆ سه ر هه رێمی كوردستان به ڕه وا زانیوه....ڕۆژێك پێش هه ڵبژاردنیش له لای سه رۆكی پارتی داوه ت بووینه (بۆ زانیاری زیاتر منیش پێت ده ڵێم تۆش سه یری فلیمی(مورجان احمد مورجان)ی (عادل امام)بكه چونكه وا دیاره تۆ حه زت له فلیمی (عادل امام)بێت،كاتێك (حسن حسنی)ده چێت بۆ ئه وه ی سه یری گه نده ڵیه كه ی(مورجان احمد مورجان)بكات .گوایه (حسن حسنی)كه سێكی زۆر پاكه به ڵام كاتێك (مورجان)پاره یه كی خه یالی ده داتێ (حسن)یش بۆی ده پاڕێته وه و ده ڵی تا ئێستا خاوێنترین و نه زیهترین شه ریكه كه من دیبم ئه م شه ریكه یه یه،(فه ڕه ج حسنی)یش هه ر ئاوای كرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان