<

لە منەوە بۆ هاوڕێى كڵۆڵم مەریوان عەلیى كوردستانى نوێ

03/12/2009, 12:00 (GMT+1)
بابەتەكەتم خوێندەوە، سەبارەت بە هێرۆى خانمى یەكەمى یەكێتى و كورد و عێراق، لەو چركەدا كە كۆتایم بە خوێندنەوەى هێنا تێگەیشتم من هاوڕێیەكى كڵۆڵ و قەڵەمفرۆشم هەیە، من هەمیشە وەكو هونەرمەند وەكو هاوڕێ قەبوڵبوە، بەڵام كە ئەو نوسینەتم بینى بێزم لە هونەر و هونەرمەند كردەوە، بیرمكردەوە چەند ئاسانە قەڵەمفرۆشى و ویژدان هەرزانى و هەڕاجكردنى هونەر.
هەمیشە لاى هاوڕێكانى ترمان وتومە یاخوا ئەم هاوڕێ كڵۆڵەى ئێمە قەت نەكەوێتە ماستاوكردن، چونكە گەر بكەوێت ئەوا ماستاو بۆ هەركەسێك بكات ئەیكات بەخوا.... دواجاریش هێرۆى پیاوى تاڵەبانى كرد بە خوا ئا ئەوەتا ئەنوسێت (هێرۆ خان؛ گه‌ر هیچى نه‌كردبێ، به‌ڵام هه‌میشه‌ ده‌ستى سڵاو و خۆشه‌ویستى و میهره‌بانانه‌ى له‌و ئازیزه‌ نه‌بڕیوه‌و به‌ته‌نگییه‌وه‌ بووه‌، هه‌روه‌ك چۆن ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌جه‌ژن، ژنى پێشمه‌رگه‌یه‌كى دێرین، دایكێك-ى له‌ئازارێكى كوشنده‌ رزگار كردو ژیانى پێبه‌خشییه‌وه‌.)
مەریوان عەلى كتومت هاوبیر و هاوشێوەى ئەو نوسەر و ئەدیب و رۆژنامەنوسانەیە كە چێژ لە پەنا و پەراوێزى دیكتاتۆردا دەبینن، چێژ دەبیینن لەوەى بە شان و شەوكەتى سەرەگەورەكاندا هەڵبدەن و، گەشكە ئەیانگرێ كە دەستەو ئەژنۆ بە قۆنەرەى جەلادەكاندا راموسێن...
ئاخر ئەزانم قورس نییە، ستایشى مرۆڤ بكرێت تاڕادەى هۆگر بون، بەڵام ئاسان و ئاسایى نییە، سیفاتى خودا و رزگاركردنى گیان بدرێتە هیچ كەسێك، كە بیگومان هەركەسێك بیبەخشێت ئەوە ئەوپەڕى گەمژەیى و خۆفرۆشی و كۆیلەیى. ئەوە ئیشى هەر جۆرە مرۆڤێك بێت ئیشى ئەو كەسانە نییە كە رۆژێك لەناو هونەردا خەریكبون، چونكە هونەرمەند بەمانا راستییەكەى ئەوانەن: كە هەمیشە گومان دروست ئەكەن و پرسیار جێدەهێڵن و خەڵك فێرى ڕامان دەكەن.
تێگەیشتم تۆ هونەرمەند نیت، زەرەرمەندى بۆ هونەر، چونكە ئەگەر لەخۆت و ویژدانە خەوتوەكەت پرسیبایە، بۆ هێرۆ ئەتوانێت ژیانى خەڵك و هونەرمەندان لەمەرگ رزگار بكات و وەزیرى تەندروستى حكومەتەكەت ناتوانێت ئەوە بكات، رەنگە هیچ نەبێـت دەستت لەقەڵەمەفرۆشراوەكەت هەڵبگرتبا و نەتنوسیبا.
بەڵام ئەسەف بۆ كورد كە خەڵكى كڵۆڵ و داماوى وەك تۆى هێشتا هەیە و زۆرن .
دوا وتەشم دەستم بەرز ئەكەمەوە بۆ ئاسمان و ئەڵێم : خودایا سەیركە هەر تۆ نیت بڕیارى ژیان و مردن بدەى، ئەوەتا لەگەڵ تۆدا یەكێتى و پارتى و بارزانى و تاڵەبانى و بنەماڵەكانیان بە ئاسانى ئەتوانن ئەوە بكەن.
تۆش بۆ پێشەوە مەریوان عەلى..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان