لە شەنگاڵ، بانگی یەكێتی نەتەوەیی و پێداگری لەسەر ئازادی و ئاشتی كرا
16/04/2010, 12:00 (GMT+1)

هاوكات هەر لە ئاهەنگەكەدا، سەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەرێز "دیار غەریب"یش كە بەسەردانێكی فەرمی لەلایەن تەڤگەری دیموكراتی ئێزیدیانەوە، بانگهێشت كرابوو، لەمەراسێمەكەدا ووتەیەكی پێشكەش كرا و ووتی؛ كۆبوونەوەی ئێمە لەم رۆژە پیرۆزەدا، بەواتای خاوەن دەركەوتن لەبەها ونرخە پیرۆزەكانی گەلەكەمان، نیشانەی ئەوەیە كە ئێمە وەكو گەلی كورد، لەسەر چارەسەركردنی پرسەكانمان بەرێبازی ئاشتیانە سوورین و كۆمبوونمانە لەم رۆژەدا، نیشانەی بەهێز بوونی كوردانە و ئەوەش تەنها لەسایەی یەكێتی نەتەوەیی و پەرە دان و پێداگری لەسەر رێبازی ئازادیخوازانەی گەلەكەمان دەتوانێت، ببێتە، هیوایەك بۆ گەیشتن بە ئازادی و كەم كردنەوەی ئێش وئازارەكانی گەلەكەمان.
گەلەكەمان و بەتایبەت ئێزیدیان، بەساڵانە و لەمێژوودا وهەری دوایی لەم ساڵانەی دواییەدا، رووبەرووی فەرمان و قەتل وعام بوونەتەوەو زۆرترین ئیش وئازاریان چشتووە، بۆ ئەوەی جارێكی تر رووبەرووی ئەنفال و كیمیاباران و فەرمان نەبینەوە، پێویستە پەرە بە یەكێتی نەتەوەیی خۆمان بدەین.
دیار غەریب ووتی؛ لەهەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی ئێراقیش دا لەچوارچێوەی یاسای هەڵبژاردنەكاندا ناحەقییەكی زۆر لە گەلی ئێمە كراو گەلی ئێزیدی كە ژمارەیەكی زۆرن لە ئێراقدا؛ بەڵام تەنیا كورسیەكیان پێ رەوا بینرا، كە ئەمە لای ئێمەوە وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان چ لە رابردوودا و چ ئێستاشدا بە شتێكی نارەوامان بینیی و ئێستا و لە داهاتووشدا تێكۆشان دەكەین بۆ ئەوەی چ لە ئاستی هەرێمی كوردستاندا و هەم لە ئێراقدا گەلی ئێمەی ئێزیدی بتوانن بە شێوەیەكی عادلانە نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و نوێنەرایەتی خۆیان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و ئێراقدا بكەن و هیوادارین كە گەلی ئێمەی ئێزیدی چۆن لە رابردوودا رووبەرووی فەرمان بوونەتەوە لەژێر هەر جۆرە زەخت و گووشارێكدا رەسەنایەتی خۆیاندا پاراستۆوە، لە داهاتووشدا بەهەمان شێوە بەردەوام بن لە سەر رەسەنایەتی خۆیان و خاوەندارییەتی لەبەها پیرۆزەكانی خۆیان بكەن و جاریكی تریش پیرۆز بایی ئەم رۆژە بەنرخە لەگەلەكەمان بەگشتی وبەتایبەت كوردانی ئێزیدی دەكەم.
هاوكات بەرێز دیار غەریب پەلامارەكانی سەر سیاسەتمەداری گەورەی كورد لەباكووری كوردستان لەلایەن تورك وحكومەتەی ئەو وڵاتەوە بەزمانێكی توند شەرمەزاركردو ووتی؛ ئەو پەلامارە لەسەر هەموو كوردان و ئیرادەی ئازادی كوردی خاوەن روومەت و كەرامەتە، پێویستە هەموو كوردێكی بەشەرەف وخاوەن نامووس ، ئەو كردەوەیە، وەكو پەلاماردان بۆ سەر خۆی ببێنێت و بە شێوەی جۆراوجۆر شەرمەزاری بكەن و لەبەرامبەر بەم شێوە هەڵس وكەوتەی دەوڵەت وحكومەتەكەی ئاكەپە بێدەنگ نەبن، بێدەنگی لەبەرامبەر بەم كردەوەیە، نیشانەی دووبارە بوونەوەی فەرمان وئەنفالێكی ترە. پێویستە ئیدی دەوڵەتی تورك دەست لە سیاسەتی دووڕوویانەی خۆی بەردات و بە جسارەتەوە، مامەڵە لەگەڵ پرسی كورددا بكات و نوێنەرانی راستەقینەی گەل مۆخاتەب بگرن و هەوڵی چارەسەری پرسەكانی خۆیان بدەن، ئیدی سیاسەتی كۆشت وبڕ باری نەماوە و هێرشەی سەر بەرێز ئەحمەد توركیش بەهیچ شێوەیەك مایەی پەسەند كردنی نییە. هاوكات، دیار غەریب، سیاسەتەكانی دەوڵەتی ئێرانیش ی لەبەرامبەر بە چالاكڤانان وسیاسەتمەدارانی كوردی لەلایەن ئەو دەوڵەتەوە شەرمەزار كردوووتی؛ بەلەسێدارەدان و كۆشتن و بڕین، پرسی كورد چارەسەر نابێت، پێویستە رایەدارانی دەوڵەتی ئێران بە فەرمی دان بەمافەكانی گەلەكەماندا لە رۆژهەڵاتی كوردستان وئێراندا بنێن و چیدی ئەو شێوە هەڵس وكەوتە ناكەوێتەخزمەتی گەلانی ئێران و نەش دەوڵەت و بەرژەوەندییەكانی ئەوانەوە، ئەوەی كە لەم شێوەیە سیاسەتانە سوود وەربگرێت، تەنها وڵاتی دەرەوەن ونەكەسی دیكە.
دوای وتەكە بڕگەی هۆنەری دەستی پێكردو بەدرێژایی ئاهەنگەكە دروشم بۆ پەكەكەو رێبەری گەلی كورد وترایەوە، سەرنج راكێشە لەگەرمەی ئاهەنگەكەدا بەبانگەشەی ئەوەی كە خۆكوژێك لەو دەوروبەرەیە، ئەمریكیەكان و پارتیەكان ویستیان ئاستەنگی بۆ ئاهەنگەكە دروست بكەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















