ئۆجەلان: پێشخستنی دیموكراسی لە رۆژهەڵاتی ناویندا بەسنوورداركردنی نەتەوە ــ دەوڵەت پێكدێت
12/12/2010, 12:00 (GMT+1)

" ئەوەی كورد دەیهەوێ پێكی بهێنێ، پرۆژەی نەتەوەی دیموكراتیكە. خۆبەرێوبردنی دیموكراتیكیش گوزارە لە سیاسەتی ئەو پرۆژەیە دەكات. "ئێمە بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەین نەتەوەی دیموكراتیك ئاوا بكەین. تێگەیشتنی ئێمە بۆ نەتەوەی دیموكراتیك بە تەواوەتی پشت بە گەل دەبەستێت. دەبی هەموو لایەنەكانی خۆبەرێوەبردنی دیموكراتیك بەیەكەوە هەڵسەنگاندنیان لە سەر بكرێ. بەو شێوەیەش دەتوانرێ پێش لە هەڵسەنگاندنی هەڵە بگیردرێت لەو پرۆژەیە. كاتێك یەكەیەكە باس لە ناوەرۆكی پرۆژەكە بكرێ ئەو كات بە هەڵە دەبێتە مایەی تێگەیشتن. لەو باوەرەدام كە لە دەزگاكانی چاپەمەنیدا باس لەو پرۆژەیە دەكرێ، بەڵام بە هەڵە لێی تێگەیشتوون. باس لە هێزی خۆپاراستنی گەل دەكەن. ئەوە تەنیا لایەنێكی خۆبەرێوەبردنی دیموكراتیكە. لایەنی تری وەك ئابووری، كلتووری، كۆمەڵایەتی، سیاسی، یاسایی و هەتا دوای، لایەنگەلێكیترن لە پرۆژەكە. پێویستە ئەوانەش گفتووگۆیان لە سەر بكرێ.
پێویستە گوڕ بە خەباتی خۆپاراستنی گەل بدرێت"بە رێگای رێكخستن بوون و ژیانێكی كۆلیكتیڤ دەتوانرێ ئەنجام وەدەست بخرێ. بۆ ئەوەیش شاری گەڤەر نموونەیەكی ئەم یەكەیە" گەڤەر ئەمڕۆ چۆن بووتە شوێنێكی هەرە پێشكەتووو بەرەو پێشەوە دەچێ! وایە. رێكخستن بوون و ژیانی كۆلیكتیڤ دەتوانێ سەركەوتن لەگەڵ خۆیدا بێنێ. كاتێ گەل بیهەوێ شتێك نییە كە ئیمكانی وەدەست خستنی نەبێ. پێویستە هەموو شوێنەكان گەڤەر وەكوو نموونە ببینن. خەڵكی گەڤەر بۆ هەموو شتێك ئامادەیە. لە (99%)ئامادەیە، بەڵام كێشەی بەرێوەبردنی(پێشەنگ)ی هەیە. ئەگەر هەندێ شوێنی دیكەی وەكوو گەڤەر هەبن، ئەو كات ئەوەندە زیاتر چارەسەری دادەسەپێنین و چارەسەرییش پێك دێت.
دامەرزاندنی نەتەوەی دیموكراتیك ئەركی كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتیك (كەجەدە)یە. ئەو مودێلە لە ئاستی خۆی دا هەنگاوی یەكەمینەو كارڵ ماركسیشی تێپەراندووە."پێویستە كە مەجلیسی شارەكان بە زووترین كات دابمەزرێندرێن. مادام سیاسەت دەكەن پێویستە لە شارە مەزنەكانیش كۆنسەی شارەكان دابمەزرێ. (12)ساڵە زۆر جار من باسم لەو شتانە كردووە. لە هەر شوێنێك كە ڕووی تێدەكەن، گەل دێننە مەیدانەكان، بەڵام ئەوە بە باشی بەكار ناهێنن. بە پێی پێویست پێشەنگایەتی گەل ناكەن. ئەوەی كە گەل دەیهەوێ روون و ئاشكرایە. گەل لە پێناو مافەكانی خۆیدا گەرەنتی دەوێ. ئەوەی كە دەكەوێتە سەر شانی بەرێوەبەرایەتیەكان گەیاندنی داخوازیەكانی گەلە لە چوارچێوەی سیاسی بە ڕای گشتی، حكومەت و دەوڵەت.
ساڵی(1071)ی وەكو سەرەتای هاوپەیمانی نێوان كورد و تورك ناودێر دەكەم" لەو سەردەمەدا گەلی كورد لە باشوورەوە تەنگاو ببوون و رووبەرووی مەترسی ببوونەوە. توركیش لە رۆژئاواوە لە تانگانەدا بوون و لە رەوشێكی دژواردا بوون. هەر بۆیە هەر دوو هێز، یانێ كوردو تورك لە بەرامبەر بیزانسیەكان هاوپەیمانیان پێكهێنا. لە راستیدا ئەو هاوپەیمانیە شۆرشێك بوو. ئەو هاوپەیمانیە هەزار ساڵەیە بووتە سەرتای برایەتیەكیش. ئێمە دەمانەوێ لە رۆژگاری ئێستاشدا ئەو برایەتییە بە شێوەیەكی دیموكراتیك پێش بكەوی". سەبارەت بە شۆرشی دیموكراتیانەی نەتەوەكان كە لە ساڵی (1789)دا دەستی پێكردبوو، ئەمانە دەڵێم. ئەو شۆرشانە لە سەرەتادا وەك شۆرشی دیموكراتیكی نەتەوەكان خۆیان نیشاندا، بەڵام بورژواكان و هەندێ نووسەری ماسۆنیك ئەو شۆرشانەیان لە ئامانجەكانی خۆیان دوور خستەوەو كردیان بە نەتەوە ــ دەوڵەت. بە واتایەكی دیكە ئەوە دژە شۆرشێك بوو لە نێو ئەو شۆرشەدا. لە رۆژئاوا نەتەوە، بەرەو نەتەوەی دیموكراتیك دەچوو، بەڵام بورژواكان و هەندێ هێزە دژ بە شۆرشەكان ئاراستەی ئەو شۆرشەیان گۆڕی. دواتر لە رۆژئاوا بەرێوەبەرانی وەك هیتلەر دەركەوتن. سنوورداركردنی نەتەوە ــ دەوڵەت لە لایەن وڵاتانی یەكیەتی ئەوروپاوە نەك بە شۆرش، بەڵكوو بە كامڵ بوونی هەلوومەرجەكان پێكهات. یەكێەتی ئەوروپا لەوە تێگەیشت ئەگەر هەنگاوێكی بەو شێوەیە نەنێت، ئەو كات دوا دەكەوێت. هەر بۆیە زیاتر لە(60)ساڵیشە شەڕ لە ئەوروپا سەریهەڵنەداوتەوە. بە هۆی نەتەوە ــ دەوڵەتەكان ئەوروپا بۆ ماوەی (25)ساڵ رووبەرووی شەڕی گەورەی جیهانی بۆوە. ئەگەر نەتەوە ــ دەوڵەت سنووردار نەكرابا، ئەگەری شەڕی دیكەش لە ئارادا بوون. دواكەوتنی رۆژهەڵاتی ناوەراستیش بۆ سنووردار نەكردنی نەتەوە ــ دەوڵەتەكان دەگەڕێنمەوە." دەوڵەتی ئیسرائیل، فەلەستین، دەوڵەتی حەماس، دەوڵەتی عەرەفات، لە ئەفغانستانیش شەڕی تالیبان، هەموویان دەرئەنجامی نەتەوە ــ دەوڵەتن لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا. "سەددام حسین"بەرهەمی بیری نەتەوە ــ دەوڵەتە لە رۆژهەڵاتی ناویندا. بۆ پێشخستنی دیموكراسی لە رۆژهەڵاتی ناویندا پێویستە نەتەوە ــ دەوڵەت سنووردار بكرێ. لە (10)مارسی ساڵی (1922)دا دەستوورنامەیەكی ئۆتۆنۆم بۆ كوردان ئامادە كرا، بەڵام دواتر لە دژی شێخ سەعیدو رێككەوتی (15) شوباتی(ئاب)ساڵی (1925)دا پیلانگێریەك پێكهاتووو هەموو یاساكانی ئەو دەستوورە لەبار بران. پیلانگێری (15)ی شوباتی (1999)یش بەردەوامی ئەو پیلانگێرییە. سڵاوی خۆم ئاراستەی هەموو گیراوان دەكەم و داوایان لێدەكەم كە زۆر بخوێنەوە، بنووسن و داهێنەر(خۆلقكار) بن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















