دواى بەدوا چونى پەرلەمانتارێكى گۆڕان دادگا لێكۆڵینەوە لە دیار نەمانى دو ملیار دینارەكە دەكات
03/01/2011, 12:00 (GMT+1)


بایز تاڵەبانى وەزیرى داراى و كاروبارى ئابوورى حكومەتى هەرێم لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن رایگەیاند: لە ئێستادا كێشە كە لە دادگایە و لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.
كاروان ساڵح پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژناوانى راى گەیاند: دواى ئەوەى پرسیارم ئاڕاستەى وەزیرى دارایى و كارو بارى ئابورى كرد لەسەر دیار نەمانى دو ملیار دینار لە باتكى فیدرڵ لە ئێستادا كێشەكە لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.
كاروان باسى لەوەشكرد چەندین بەڵگەى ترم لەبەردەست دایە لەسەر بە هەدەر دانى سامانى گشتى و لە ماوەى داهاتو سەرجەمیان بۆ هاوڵاتیان و راى گشتى ئاشكرا دەكەم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















