چەند روونكردنەوەیەك دەربارەى چۆنیهتی شههیدکردنی كاكە شیرزاد..
21/02/2011, 12:00 (GMT+1)
من وەكو هاوریكى زۆر نزیكى كاكە شیرزاد ئەوە دوو بات ئەكەمەوە نەك بە سى شەهید و نەك بە هەزار ئێمە كۆڵ نادەین لە خۆ پیشاندان.
دوێنىَ 20-2-2011 كاكە شیرزاد لەگەڵ چەند هاوڕێیەكى بەشدارى خۆپشاندانەكەى مەیدانى ئازادى بەر دەركى سەراى كردووە، پاش ڕۆیشتنى خۆ پشاندەران بەرەو خانەقاى شارى سلێمانى شەهید شێرزادیش ئەوەى بە ئەركى خۆى زانى كە بەشداریش لەو خۆ پشاندانەشدا بكات و دەچێتە پێشەوەى خۆپشاندانەكە، دواى ماوەیەكى كورت لەلاین دوو كەسەوە كە لەناو پۆلیسى چالاكیە مەدەنیەكانەوە هاتونەتە دەرەوە و دەستیانكرد بە تەقەكردن بە ناو خۆپشاندەراندا, ئەو دوو كەسە بە جلى مەدەنیەوە بوون و تا ئێستاش نەزانراوە سەر بە چ هیزێكن، یەكێكیان بە جلێكى كوردیەوە و بە كڵانشینكۆف تەقەى ئەكرد ئەوەى تریشیان جلى ئاساى مەدەنى لەبەردا بوو كە بە دەكانچە تەقەى ئەكرد,بەڵام ئەوەمان بیست كە لەلایەن بەرپرسى پۆلیسى چالاكە مەدەنیەكانەوە هاوار ئەكرا كە ئەوو دوو كەسە بشارنەوە و بەردەمیان بگرن تا تەێویر نەكرێن و وێنەیان نەگیرێت، شەهید شیرزاد كاتژمێر4:00 بریندار بوو كە فیشەكێك دابووى لە قۆڵى چەپی (تۆزىَ سەروو مەچەكى) و لە قۆڵى دەرچوو بوو لە هەمان كاتدا كەمەرى بڕیبو چووبووە نزیك حەوزى, پاش بردنى بە تەوارى سلێمانى دوواى ئەشیعە گرتن كاتژمێر 4:45 دەققیقەى ئیوارى برایە ژوورى نەشترگەرى و لەوىَ نەشترگەرى بۆ ئەنجامدرا و كاتژمێر 8:40 دەقیقەى شەو لە نەشتەر گەرى تەواو بوو. پاش تێكردنى 17 بوتڵ خوێن لە جۆرى B+ لە ژوورى چاودێرى وردانر, بەڵام چەند جارێك هەناسەى نەما و دڵى وەستا, كاتژمێر 2:45 دەقیقەى رۆژى 21-2-2011 گیانى پاكى سپارد, بەڵام ئەوەى جێى سەر سوڕمانە ئەوەیە كە بردمان بۆ توب عەدلى (مەیت خانە) دواى فەحس و تەشریح دەركەوت كە هێشتا فیشەكەكە لە سكى شەهید شێرزادا ماوە و هەر لە جێگە خۆیەتى (نزیك حەوزى)!! باشە دواى 4 سەعات نەشتەرگەرى چیان لە شەهید شێرزاد كرد؟؟ بۆ فیشەكەكەیان دەرنەهێناوە ؟؟؟؟ بۆ ؟؟؟؟ بۆ ئەو دكتۆرەى كە نەشتەرگەرى بۆكرد نەیوت فیشەكەكەمان دەرهێناوە؟؟؟؟؟ وە فیشەكەكە هى دەمانچە بوو دەمانچەى كڵۆك.
بەزوترین كات هەوڵ ئەدەم ڤیدیۆى بكوژەكانى شەهیدان كاكە شیرزاد و كاكە سوركێوتان پێبگەیەنم.
من ئەمەوێت ئاماژە بەوەش بدەم كە شەهید كاكە شیرزاد خاوەنى 5 خوشكە و باوكێكى پیر و دایكێكى پیرى هەیە و خۆى كوڕە گەورەى ماڵە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان