بەدران حەبیب دوو ڕووە ، نەك میللەتى كورد
01/05/2010, 12:00 (GMT+1)
ماوەیەكە لەسەر ئەوبابەتە نەشیاوەى كەلە گۆڤارى وێران بلاوكراوەیە چەندین كەس و لایەنى سیاسى هاتوونەتە سەرهێڵ و گفتووگۆ و نوسین و وەلامدانەوە یەكى زۆر هاتۆتە ئاراوە و بەردەوامیش چاودێرى هەموو نوسینەكانم كردووە و هەموویانم خوێندۆتەوە و زۆریش هەوڵمدا نەیە نێو ئەو ململانێیە بەڵام بەداخەوە لەكۆتایدا بەدران حەبیب بەهۆى نوسینێكەوە منى وروژاند و واى لێكردم كەنەتوانم بێدەنگ بم و وەڵامم هەبێت و ئەو قسەیەى بەدران حەبیبیش بۆهەمووان بوروژێنم بۆئەوەى پرۆتستۆ و ئیدانەى بەدران و كەسانى وەكو بەدران بكەن ، لەیەكێك لەنووسینەكانى بەدران حەبیب كەرەنگە ئێستاش لەسەر رووپەرى كوردستان نێت مابێت كەجەنابى دەڵێت (میللەتى كوردى ئێمە دوو ڕووە ، ناو لەمنداڵەكانیان دەنێن محمد كەلەكاتێكدا سەدان كارى خراپ دەكەن و ......... هتد) كەپێویست ناگات ئەوقسە سووك بێ شەرمە دووبارە بكەمەوە ، ئەوقسەیەى بدران حەبیب لەلایەن خۆمەوە ئیدانە دەكەم و وەكو تاكێكى ئەم كوردستانە و وەكو كوردێك دەڵێم كورد دوو ڕوو نیە بەڵكو بدرانى ناپاك سەد ڕوو و هەزار ڕووە كەناكرێت بگرە ئەومەجالەشم نیە كاتم بەوە سەرف بكەم كەڕوەكانى بدرانى ناپاك بژمێرم ،بۆیە لێرەدا داوا لەداواكارى گشتى دەكەم لەسەر ئەوقسەیەیە بەدران حەبیب پەلكێشى دادگا بكات و لەسەر ئەو بێڕێزیەى بەكوردى كردووە لێپێچینەوەى یاسایى لەگەڵبكرێت بۆئەوەى جارێكیتر حەددى ئەوەى نەبێت ناماقولى ئاوا بكات و بەو شێوەیە سووكایەتى بەمیللەتى كوردبكات و بەدوو ڕوو ناوى میللەتى كوردببات ، وەپێویستیشە لەسەرهەموو تاكێكى میللەتى كورد داواى یاسایى لەسەر بەدران حەبیب تۆماربكەن و پەلكێشە دادگاى بكەن ، بەداخەوە لەرابردووش بینیمان بێرێزى بەرامبەر گەلى كورد كرا بەلام بەداخەوە بێدەنگى لێكرا ، بەلام ئەمجارە لەسەرەتادا داوا لەسەرۆكى هەرێم دەكەم ئیدانەى ووتەكەى بدران حەبیب بكات و پاشانیش حكومەت و پەرلەمانیش پرۆتستۆى ووتە بێرێزەكەى بدران حبیب بكەن كەبەرامبەر میللەتى كودر كردویەتى .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















