هه‌واڵێکی گرنگ..جه‌لال تاڵه‌بانی زیاتر له نیو ملیار دۆلار وه‌ک پشتیوانی ده‌دا به رژێمی سوریا .
07/08/2011, 12:00 (GMT+1)


جه‌لال تاڵه‌بانی نایشارێته‌وه له دژی راپه‌رینی گه‌لانی ناوچه‌که له زۆر بۆنه‌دا رای خۆی داوه‌ته پاڵ رژێمه دیکتاتۆره‌کان و جاڕی پشتیوانیکردنی ئه‌و رژێمانه‌ی داوه .
ده‌بێ بووترێت ئێستا رۆژانه به‌ده‌یان له خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی سوریا ده‌کوژرێن و سه‌دانی دیکه‌شیان لێ بریندار و زیندانیی ده‌کرێ. گه‌لانی سوریا بڕیاریانداوه تا لادانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له راپه‌ڕین و خۆپیشاندانی خۆیان نه‌که‌ون ، بڕیاریان داوه موباره‌ک ئاسا بیخه‌نه قه‌فه‌سی تاوانبارانی گه‌وره‌وه
جێگای ئاماژه‌یه پێش رووخانی موباره‌کیش ، جه‌لال تاله‌بانی نامه‌ی پشتیوانی بۆ نارد و ته‌ئکیدی له‌سه‌رکه‌وتنی موباره‌ک کرده‌وه به‌سه‌ر ئاژاوه‌گێران!.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که ئه‌وه‌شی بۆ زیادکردین ووتی: بڕی پشتیوانیکردنهکهی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ رژێمی خوێنرێژ و تیرۆریستی سوریا هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بووه ، به‌ڵکو به موباره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له بوودجه‌ی عێراق که بوودجه‌ی 17%ی خه‌لکی کوردستانیشی له‌گه‌ڵدایه، مالیکی بڕی 1 ملیار دۆلار له شێوه‌ی ناردنی نه‌وت و سوته‌مه‌نی به خۆڕایی بۆ سوپا و ئه‌منی سوریا پێشکیس به رژێمی سوریای کردووه.
بۆ زیاتر زانیاری تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه بکه:
http://www.aljewar.org/news-33667.aspx
http://www.maysanonline.com/any402.html?r=20110705003307
http://www.jewelsf.com//
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















