كۆنگرێسى مەڵبەندى چەمچەماڵ چوار جێگرى هەیە
29/04/2010, 12:00 (GMT+1)
مەڵبەندى چەمچەماڵ هەر وەك مەڵبەندەكانى ترى كوردستان كرایە دەنگ دانەوە ئەوە بوو (مستەفا چاڵاوى) 2 جێگرى دەرچوون بە ناوەكانى (ڕێبوار جاف و ستار سەنگاوى) هەر چەندە رێبوار جافبۆ پۆستى مسول كومیتە خوى كاندید كردبوو بەڵام ڕاستەوخو لە لایەن (خولە سەنگاویە) پشتگیرى كرا بۆ جێگر مەڵبەند چونكە هەر یەكە لەوانە سەرەوە پیاوى ئەو نەبوون یاخود مەسینە هەڵگرى نەبوون مستەفا پیاوى كۆسەرەت و ناوشوانیەكان ستار پیاوى عماد احمد بۆیە خولە سەنگاوى ناچار ریبوار جاف خوى كاندید بكات بۆ جێگر دواتر چون كرا بە جێگر ئەو پرسیارە بۆ ستافى مەڵبەندى چەمچەماڵ بە جێ دەهێڵم كاتێك ئەم پرسیارە لە ستافى مەڵبەند دەكەم چونكە لە % 90 كادرێرانى مەڵبەند لە هەموو ڕویەكى حیزبیەوە لە ڕێبوار جاف بەرز تر بوون بەڵام ئێستا ڕێبوار جافیكَى ترە ئێتر رشۆژگار هاتوو ڕێبوار كەوتە منافسەى مستەفا چاڵاوى بۆ ئەوەى زۆرترین كادرێرى مەڵبەند بەلاى خۆیدا ڕابكێشیت ئەوە بۆ بۆ ماوەى زیاتر لە (5) مانگ لە مستەفا چاڵاوى لە گەڵ ڕێبوارى جێگرى قسەیان نەبوو بە ئێستاشەوە كە بەردەوام دژایەتى یەكترى دەكەن بۆیە ناچار مستەفا بیر لەوە بكاتەوە (2) جێگرى تر بۆ خۆى جگە لەوان دەست نیشان بكات ئەویش بەڕێزان (ملا شێخە و كاك فریدون) بۆ ئەوەى دەسەڵاتەكانى رێبوار جێگرى یەكەم كەم بكاتەوە دواتر نوسراوى كرد بۆ مەكتەب ڕێكخستن و بریارەكەى هێناوەیەوە بۆ مەڵبەند كە بونە بە جێگر ئەوانیش هەر چەند ملاشێخە پیاوێكى كۆسەرەتیە مستەفاش بۆ ڕازی كردنى دڵى كۆسرەت رسول ئەم كارەى كردوو چونكە پێشتر لە هەلبژاردنەكاندا پشتگیرى كوسرەت بوو كە مستەفا كرا بە لێپسراوى مەڵبەند بەڵام ملاشێخە كەسێكى ڕۆشنبیرو بەسەلیقەیە لە ناو چەمچەماڵ دەروبەرى كەسێكى وەكو جێگرەكەى داوین پیس نیە من لێرەدا مەبەستم ئەوەنیە كەسێك هەلبكێشم یاخود كەسێك داكێشم بەڵام ئەپرسم لە مەكتەب ڕێكخستن ئایا مەڵبەند پێویستى بە چوار جێگر هەیە ئەى ئەوەندە خەم خۆرى چەمچەماڵن با لیژنەیەك دروست بكەن بۆ لێپرسینەوە لەو كەسانەى لە مەڵبەندان بزانە ڕۆژانە بە ناوى یەكێتى نیشتمانى كوردستان و مەڵبەندەوە چى دەكەن لە ناوچەیە دڵنیا بن لە (2) هەڵبژاردنى پێشودا كە دەنگتان هێناوە ئیش كردنى یەكیتى و مەڵبەند نیە بەڵكو ئەم ناوچەیە خاوەنى زۆرترین شەهید و ئەنفالە بۆیە دەنگ ئەدەن چونكە نایەنەوێت خوێنى شەهیدەكانیان بە فیڕۆ بچێت چونكە ئەزانن شەهیدەكانیان لە پێناوى سەرفرازى خاكى كوردستان گیانیان بەخشى نەوەك بۆ ڕێبوار جافێك هیچ نەزان بكرێت بە جێگرى مەڵبەند یاخود زمان حاڵى یەكێتى لەم ناوچەیە بە داخەوە بۆ یەكێتى كە كەوتۆتە ناو ڕۆژگارێكى ئاوها چونكە نازانێت كێ لە قازانجى یەكێتى كار دەكات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















