نامەیەكى كراوە بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفاو ڕاگەیاندنى گۆڕان
17/02/2011, 12:00 (GMT+1)
سڵاوێك بۆ ئێوەى ڕێزدار.وەك ئاشكرایە گەلەكەمان لەڕاپەڕٍیندایەو چیتر نایەوێت زوڵموستەمەكانى بنەماڵە قبوڵ بكات.ئەمڕۆ سەر هەڵدانێكى جەماوەریە بۆ كۆتایى دیكتاتۆرەكان! كاك نەوشیروانى بەڕێز ئێوە پێگەیەكى باشتان هەیە لەئێستادا ڕاگەیاندنەكانیشتان بەهەمان شێوە.ئەوەى هاندەرى ئەم پەیامەم بو بۆ بەڕێزتان بێدەنگیتان بو لەئاست خۆپیشاندانەكانى دوێنێ و ڕاگەیاندنەكانتان بێدەنگیان نواند هاوشێوە ڕاگەیاندنە ڕوزەردەكانى پارتى و یەكێتى.ئەمڕۆ سەر هەڵدانە لەسلێمانى تكایە بێدەنگ نەبن چونكە بێدەنگبونتان دەیسەلمێنێت لە كۆتاییدا هاوشێوەى ئەوان دەبن.داواكارم كەناڵە ئاسمانێكەتان وێنەى دوێنێ بێدەنگ نەبێت تونس ئاسا میسر ئاسا ڕاستەوخۆ ناڕەزاییەكە بگوێزێتەوە بیكاتە ماڵى هەمو كوردێكدا با هەموان ئاگاداربن و بڕژێنە سەر شەقام.ئەگەر هەستن بەم ئەركە دڵنیابن سەرەكەوین چونكە تى ڤى كاریگەرى زۆرە لەم كارەدا تكایە وێنەى كوردستان پۆست بوێرانە بانگەشە بكەن و لەگەڵ گەلدابن.بەپێچەوانەوە ئێوەش دەكەونە بەر توڕەیى گەل و مێژوو...سەركەتن بۆگەل دەبێت لونزیكترین كاتدا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























