<

لەوەتی هەین

07/09/2011, 12:00 (GMT+1)




لەوەتی هەین

دیلی دەستی ئەم و ئەوین بەڵام یاخین

لەوەتی هەین

كەفتەكاری ڕێگەی ڕەوین

بەڵام هێشتا ماندوو نەبووین

لەوەتی هەین لێمان دەدەن

دەمانكوژن دەمانبڕن

لەناوناچین زیادیش ئەبین

لەوەتی هەین بە دەرگادا ،

یا بە پەتا،

یا بە پاشووی سەیارەدا هەڵدەواسرێین

خۆڕاگرین وورتە ناكەین

لەوەتی هەین ، قاپ و قووتوو

تا نێزەشمان تێدەبڕن و

ئاخێك ناكەین!

لەوەتی هەین

زەوی پڕە لە خوێناوی دڵی ئێمە

زەریاش پڕە لە فرمێٍكی چاوی ئێمە

دەربەس نین و ناشی سڕین

كەچی سەیرە لەوەتی هەین

قولانجێكیش پێش نەكەوتووین

دەزانن بۆ ؟

كە چمكێكی دۆلارێكمان پیشان بدەن

لە ئەو پەڕی بەرزیشدابین

ڕووی تێدەكەین

لە ئاستیدا گەورە و بچووك

چۆكدادەدەین.

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان