نوێنەر و دەستەڕاستێكى كۆسرەت ڕەسوڵ دایكى خۆى كردووە بەشەهید
07/05/2011, 12:00 (GMT+1)
ڕاگەیاندنى یەكێتى هەموو هەوڵ و تواناكانى خۆى خستۆتە گەر بۆئەوەى هەر سەركردەیەكى ئۆپۆزسیۆن لێدوانێك بەشێوەیەك ئەوان بەدڵیان نەبێ بدا زوو لێیى گەورە بكەن و خەڵكى پێ چەواشە بكەن و لەدژیان هانبدەن ، ئەوەتا دوایى ئەوەى ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى كۆمەڵى ئیسلامى لێدوانێكى داوە سەبارەت بەشەهیدان ، ئەوان دەست بەجێ هەڵمەتێكى بەرفراوانیان دەست پێ كردووە لەدژى ئەو بەرپرسەى كۆمەڵى ئیسلامى وەك ئەوەى خۆیان زۆر دڵسۆزى شەهید و كەسوكاریان بن . بەڕێزێك لەنووسینێكدا لەكوردستانپۆست بەناوى ئەوە كێ یە پەلامارى شەهید دەدات ؟ وەڵامێكى پڕبەپێزو زۆرجوانى داونەتەوە ئەوەشى ڕوونكردۆتەوە كەئەوە كێیە سوكایەتى بەشەهیدان دەكات تەنانەت ئەوان مردووەكانیشیان ئەگەر لەسەردەمى دەوڵەتى عوسمانی مردبن كردووە بەشەهید .
ئەوەتا بەرپرسێكى سەربازى دیارى ئەو سنوورەى ئێمە كەلەپرسە و بۆنە و یادەكان بەنوێنەرى كۆسرەت ڕەسوڵ خۆى بەخەڵك دەناسێنێ و فەرەماندەى لیواى یەكێتیە و ناوى كەمال حاجى ئاغایە دایكى خۆى كەلەساڵانى پەنجاكان كۆچى دوایى كردوە كردووە بەشەهیدو خراوەتە نێو لیستى شەهیدانى سەنگەر و شۆڕشى نوێیى گەلەكەمان .
بۆیە من هەر لێرەوە داواكارم لەهەموو لایەك هەركەس و لایەنێك زانیارى لایە لەسەر كەسوكارى هەموو ئەو بەرپرسانە كەخزم و كەسوكارى خۆیان كردوە بەشەهید ڕاى بگەیەنن بۆهەموو لایەك بۆ ئەوەى ئەوەندەى تر سووك و ڕیسوا بن لاى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان وەك ئەو برا بەڕێزەش فەرموویەتى هەر بەڕاستى بۆ هەموو لایەك ڕوون بێتەوە ئەوە كێیە سوكایەتى بەناوى شەهیدانەوە دەكات ؟ ئەى ئەوانە شەهیدانى بەرژەوەندى و هەڵپەرستى نەبن ئەى شەهیدى چین ؟ شوورەیى نیە بەرپرسێكى نەخوێندەوارى سەربازى كورد ووتەنى َ و نوێنەرایەتى جێگرى بەناو سەرۆكى هەرێم و یەكێتى بكات كەچى ئەوەندە نەفس نزم بێ تەنازول بۆ مووچەیەك بكات و دایكى ڕەحمەتى خۆى بكات بەشەهید دەبێ ئەو میللەتە چ ئومێدێكى بەمانە بێ یائیلاهى !!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























