هه‌ولێر زیندانێک بۆ هاوڵاتیی و سهربازگایهک بۆ ده‌سه‌ڵات !
05/03/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌ولێر سهربازخانهیهکه و پارتی کردوێتی بهجهنگهڵستانی چه‌ک و جبه‌خانه ، لێره‌وه به‌هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێین که هه‌ولێر وه‌ک مه‌نجه‌ڵێکی هه‌ڵمی په‌ست قوڵپ ده‌دات، پارتیش سه‌ر قاپه‌که‌ی ناوه‌ته‌وه ، له‌سه‌ر ئاگردانێکی گه‌رم دایناوه ، هاکا مه‌نجه‌ڵه‌که په‌قی و هه‌ولێر سه‌ره‌و ژێر بوویەوە ، ئه‌و ده‌م نه‌هێزه فشهلهکهی زرێڤان نه نووسه‌ره قه‌ڵه‌مفرۆش وههراجهکان ناتوانن به‌ر به‌و لافاوه بگرن، که له‌قینی 15 ساڵ داگیرکردنی پارتییەوه هه‌ڵده‌قوڵێ ، ئێمه دڵنیاین هیچ که‌سێک 31ئابی لە یادنهچووه ، خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر خه‌مه‌کانیان له دڵی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه.
ڕۆژی ئازادیی زۆر نزیکه و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌مێنێ . ئێمه بۆ مێژوو ده‌ڵێین: خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر له‌خه‌می هه‌موو گه‌لی کوردان . بههاوڕێکانیشمان له‌کوردستانپۆست ده‌ڵێین ، ئه‌و په‌یامنێره‌ی که به‌نیاز بوو له‌گه‌ڵماندا بێت و ئاسان کاریمان بۆ بکات ، به‌ر له دوو ڕۆژ ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی پاراستن گرتوویانه براکه‌ی و خوشکه‌که‌ی هه‌واڵیان داینێ، که هیچی پێ نه‌گیراوه و وه‌ک خه‌ڵکێکی ئاسایی گیراوه، ئیستا له زیندانی محهتهیه و چاوه‌ڕوانی که‌فیلێک ده‌کات بۆ به‌ر بوون.
پەیامنێری کوردستانپۆست
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















