ئه‌ردۆغان له هه‌ولێر: سوپاسی مه‌سعود و کۆمپانیاکه ده‌که‌ین.چه‌ند تێبیینیهکی خێرا..
29/03/2011, 12:00 (GMT+1)

1- به هیچ شێوه‌یه‌ک زاری نه‌هێنا وشه‌ی کوردستان بدرکێنی ، که ئه‌مه ریسوایی و جاشایه‌تی مه‌سعودی وه‌ک کۆیله‌یه‌ک بۆ ئه‌ردۆغان دووپاتکرده‌وه ، به‌جۆرێ که نه‌ک هه‌ر ریزی له خه‌ڵکی کوردستان نه‌گرت ، به‌ڵکو مه‌سعود وه‌ک گهوجیک له بێ ئاگاییدا زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ ئاماده‌بووان ده‌به‌خشیه‌وه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ رووی نه‌دابێت.
2- ئه‌م هه‌رێمه‌ی ، که هه‌رێمی کوردستانه ، به هه‌رێمیکی جوان وه‌سفکرد ، بێ ئه‌وه‌ی بڵێت هه‌رێمی کوردستان ، ته‌نها به هه‌رێمێکی جوانی وه‌سفکرد بێ ئه‌وه‌ی کوردستانی بخاته‌پاڵ که ناوه رهسمییهکهیهتی که وه‌ک له‌ده‌ستوری عێراقیدا هاتووه ، که‌چی زۆر بهئاگایهنه به هه‌رێمێکی جوانی وه‌سفکرد ، جوان بۆ ته‌راتێنی ده‌زگای موخابه‌راتی میت ، هه‌رێمێکی جوان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆر و بردنی بۆ تورکیا ، هه‌رێمێکی جوان بۆ چه‌ند سه‌رۆک جاشێکی جوان! بۆ تورکیا که باوه‌ڕی به کوردایه‌تی ناهێڵێن ، هه‌رێمێکی جوان بۆ به‌کاربردنی ئه‌ردۆغان له هه‌لبژاردنه‌کانی ناوه‌راستی ئیمساڵ که هه‌ڵبژاردنێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بۆ کورد له باکوری کوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغانیش ، له هه‌مووشی جوانتر هه‌رمێکی لێوان‌لێو له دژایه‌تی کردنی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان له باکوری کوردستان.
3- ئه‌ردۆغان لهئاخافتنهکهیدا له کاتی کردنه‌وه‌ی فڕگه‌که ، گوێگر و بینه‌ر وای هه‌ستده‌کرد ،ئه‌ردۆغان فڕگه‌یه‌کی نێو تورکیا ده‌کاته‌وه ، له‌ویدا سوپاسی پارێزگار و کۆمپانیاکه‌ی ده‌کا ، هه‌روه‌ک وتی: سوپاسی مه‌سعود بارزانی و کۆمپانیای بنیاتنه‌ری فرگهکه ده‌که‌م ، که له‌ویدا ناو و پۆستی مه‌سعودی نه‌هێنا ته‌نانه‌ت وه‌ک پاریزگارێکیش . ده‌کرێت بڵێین : ناوی مه‌سعود وه‌ک به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشێک یا مونهسیقێک له‌ته‌ک ناوی کۆمپانیاکه هات، که توانراوه له سایه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ، کۆمپانیاکه به هاسانی فڕگه‌که‌ی بنیات بنێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















