هەواڵێكى گرنگ...مەسعود بارزانی لە دوبەى 2 ئاپارتمانى دوانەیى(جمكى) بە(300)ملیۆن دۆلار كڕیوە!
27/07/2010, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەكە ئەوەى باسكردووە، كە مەسعود لەماوەى 3 رۆژ مانەوەى لە ئەڵمانیا هیچ یەكێك لە ستافى ئیعلامى و فواد حوسێن و ئەندامانى شاندەكە یاوەرى نەبوون، جگە لە كوڕو براكانى خۆى!
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى دركاندووە، كە مەسعود بەشى هەرەگەورەى كۆمپانیایى عێراق ئۆیڵى هەیە، كە تا نووسینى ئەم هەواڵە نەوتى رەش بە قاچاخ لە حاجى ئۆمەرانەوە بۆ ئیران دەبات، لەلایەن ستافەكەى نێچیر بارزانی و سەرپەرشتى دەكەن و، لەماوەى یەك ساڵدا تەنها مەسعود بڕى 1 ملیارو 400 ملێۆن دۆلارى بۆ خراوەتە بانكێكى عەرەبى لە دوبەیى یەوە، و سەرچاوەكە لە چەند رۆژى دیكە زۆرێك لەو مۆڵكە نوێانەى مەسعود كە لە ئەوروپاو ولاتانى عەرەبى كڕیونى بۆمان ئاشكرا دەكات!
سەرنجی کوردستانپۆست: داوا لەو بەڕێزە و لە نووسەرەکانی دیکەش دەکەین، کە چیدی هەندێ ناوناتۆرەی سوواو هەیە لەکاتیی نووسین و راگەیاندنی هەواڵێکی جیدییدا ئەو وشانە بەکار نەهێنرێت، زۆر وتنەوەی ئەو وشانە خوێنەر وەرس دەکات و دەبێتە جنێو، بۆ نموونە وشەی موراهیق، سەرۆکی تەزویر ... هتد ئەم وشانە لە ئاستیی نووسینەکە و هەواڵەکە دەهێنێتە خوارێ، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو نووسینە پێێ دەگووترێ نووسینێکی فرە جنێو. سەرانی کورد و بنەماڵەکانیان هیچی وایان نەهێشتۆتەوە کە بەناوو ناتۆرەیەک پێناسەیان بکەیت، ناوهێنانی خۆیان وەکو ئەوەی هەن، مانای تەواو بەکەسایەتیی و خەسڵەت وماهییەتیان دەدات، چونکە بۆ خۆیان لەسەر ئەو هەموو ناشرینییەوەن. لەوە زیات ئەوەی کە پێیان دەگووترێ زیادەیە و بۆ خۆ خاڵییکردنەوەیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















