تا ئێستا دەنگمان بۆ كاك كۆسرەت بوو، ئێستاش دەنگمان لە بەر خاترى كاك كۆسرەتە
13/08/2009, 12:00 (GMT+1)
هاونیشتیمانیانى خۆشەویست وەك لاى هەموومان ئاشكراو ڕوونە كە كاك كۆسرەت ئەو كاسایەتیە سەربازى و سیاسیەیە كە پێگەیەكى دیارى هەیە لە كوردستان و خاوەن جەماوەرێكى فراوانە ئەمەش بۆ ئەو تێكۆشانە بێوچانە و ڕابردووە پاكەى دەگەڕێتەوە، بۆیە ئێمەش لە ڕابردوودا بە هەموو شێوەیەك ئامادە بووینە كە گیانى خۆمان لە پێناو ئەو تێكۆشەرە بەخت بكەین بێ دوو دڵى،وە لە دەنگدانیش ئیمەى هاوڵاتیان دەنگمان بۆ كاك كۆسرەت بووە ، دواى چاوەڕوانیەكى زۆر بۆ هاتنە دەرەوەى كاك كۆسرەت لە لیستى جاش و گەندەڵ و داوێن پیسە كورد كوژە ئەنفالچیەكان، بەڵام بەداخەوە تا نووسینى ئەم بابەتەمان هێشتا نەهاتۆتە دەرەوە كە بەڕاستى كاك كۆسرەت وەك ئەوان نیە،ئەمە لە كاتێكدایە كە یەكێتى لە 25/7/2009 ماڵئاوایى كردووە و لە ناو پارتەكەى پارتان تواوەتەوە،كاك كۆسرەت خاوەن دەیان داستانى بێ وێنەیە لە مێژووى شۆڕشى گەلى كوردا وەك داستانى سەرى ڕەش ، لەولاشەوە پارتى وبارزانى خاوەن دەیان داستانە لە خیانەت كە گرنگترینیان خیانەتە مێژوویەكەى31ى ئابە، ئەوەى جێى سەرسوڕمانە لەلاى ئیمەى كۆسرەتى ئەوەیە هۆى مانەوەى كاك كۆسرەت لە ناو ئەو گەندەڵانە نازانین چى یە كە لەوەتەى كاك كۆسرەت كاك كۆسرەتە هەر لەبەرەى چەوساوە و كرێكار و ڕەنجدەران و لە بەرەى جەماوەرە
كاك كۆسرەت دەزانى تەنها بەرەى جەماوەرت لێ دێت بەرەى گەندەڵكاران لە تۆ نایەت بۆیە ئێمە ئاكو ئێستا خوێن و گیان ودەنگمان بۆ تۆ بوو و ئێستاش كە بەو شێوەیە دەتبینین كە نەخۆشى و هۆیەكەشى بنەماڵە كورد فرۆشەكەى بارزانیە كە مسعود بارزانى وەك چۆن دەبابەكانى هێنایەسەر شارى هەولێرى هۆلاكۆ و بەعس و پارتى و كەرەدێزە بەزێن لە 31ى ئاب ئەوهاش تەیارەكانى توركى داگیركەرى هێنایە چیاى سەفین و قەسفەكانیان بوونە هۆى برینداربوونى تۆى تێكۆشەر بۆیە ئەمجارەشیان بەڵێن دوپات دەكەینەوە كە دڵسۆز و وەفاداربین بۆ تۆ و گەلە قارەمانەكەمان كە بەو نەخۆشیەوە دەتبینین زیاتر سوورمان دەكات كە لەبەر خاترى تۆ دەنگمان بە لیستى گۆڕان دا كە شوێنى داهاتووى تۆیە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان