<

نامەیەكى كراوە بۆ سامان گەرمیانى

21/09/2009, 12:00 (GMT+1)
ڕێزم بۆسامان گەرمیانى گە خاوەن خەباتێكى كەم وێنەیە لە شۆڕشى نوێى گەلەكەمان وە جێگاى دەستى دیارەو بەڵام نابێ ئەو پاوە ئەوەى لەبیر بچێ كە ماوەى بیست ساڵە لە یەكێتى دابڕاوە ئەگەر چى ناوە ناوە سەردانى كوردستانى كردوە بەڵام پێ دەچێ زۆر لە نزیكەوە ئاگادارى ئاڵاۆزێكانى ناو یەكێتى نەبێ لە ئێستادا ئەو پیاوە بە هەمان شێوەى پیاوەكانى ئەێحاب ئەلكەهفى ناو ئەشكەوتى ئەنجلوێس بیر دەكاتەوە تۆ لە ئێستادا نێردراوى ئاغاى تاڵەبانیت بۆ بە قسەى شكست خواردوان بۆ چاكسازى ناو ڕیزەكانى ى ن ك دە بێ تۆ ئەوە بزانى كە دەبێت تۆ لەگەڵ كەسانێكدا دابنشى باس لە چاكسازى بكەى كە یەكێتى لەسەر دەستى ئەوان ناشرینو قێزەوەند بو دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى گەلەكەمان لە ساڵى 1991 بە سەرپەرشتى ى ن ك ئەو مەسئولانەى كە لەسەردەمى شاخ باسیان لە دواڕۆژێكى یەكسان بۆ كۆمەڵگاى كوردى دەكردو باسیان لە فەلسەفەى ماركسى دەكرد لەجیاتى ئەوەى باوش بگرنەوە بۆ ملەتو برینە قوڵەكانیان ساڕێژ بكەنەوە كوردستان ئاوە دان بكەنەوزە بە هەمان شێوە ڕەبایەگردنەكانى سەردەمى شاخ لێدەو بڕۆ چەكو دەست كەوتەكان كۆ دەكرایەوەو پاشە كشە دەكرا ئاواش برادەرەكانو هوسەنگەرە كۆنەكانى تۆ وڵاتیان ڕوتانەوە لەماوەیەكى كەمدا وەكو ساڵى كولەكە دارو دیوارى وڵاتیان ڕوتانەوە هەرچى كارگەو سیارەو شۆڵى كارگەكان هەیە ئاودیویان كرد زۆربەیان ژنەكانیان تەڵاق داو ژنى جوانیان هێنا هەرچى ئەرزى ڕوكنەو كۆمپانیایە بۆ خۆیان كۆنترۆڵیان كرد ئەوەى ناشیرینو ناڕەوا بو كردیان كە شۆفڵ نەما ئاودیوى بكەن وەكو گورگى برسى بەربونە گیانى یەكترو شەڕى قێزوەندى ناو خۆیان هەڵگیرسانو زیاتر لە 10 هەزار گەنجى ئەم وڵاتەیان دابە كوشت ئێستا تۆ نێردراوى مام جەلالى بۆ گەرمیان بۆ گەڕانەوەى ئابڕوى یەكێتى پینەو پەڕۆ كردنى شكستێكانى یەكێتى وە دێى لە مەڵبەندەكانى یەكێتیدا دادەنیشى گوێ لەو مەسول مەڵبەندو كۆمیتانە دەگرى كە لە سەردەستى ئەوان یەكێتى ئابڕوى چو وەشكستى خواردو جەڵدە لێیدا تۆ دەبێ بپرسى خەڵكى بۆ ڕقى لەیەكێتیو زۆرێكیش لە پێشمەرگەو كەسوكارى شەهیدان بە جۆرێك توڕەن دەنگیان بە یەكێتى نەدا هۆكارەكان زۆرن بەڵام من دەمەوێت تەنها لەسەر گەرمیان قسە بكەم كە تۆ دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە بۆ ڕێچكە ڕاستیەكەى خۆى من پێت دەڵێم خەڵكى لە مەسولى ناوچەكان توڕەیە بۆ نمونە تۆ چۆن دەتوانى لە شارى كفرى كە شارى خۆتە خەڵكەكەى پێكەوە بنێیتو بكوژانى پێشمەرگەى دێرین على سور ئەندازیارى داستانى ئۆمەربلى ساڵى 1978 ئاشكرا بكەیتو تاوانباران بە سزا بگەێنى كە ئاشكرایە كێ شەهیدى كردو بە پیلانى كێ شەهید كرا یان چۆن دەتوانى ئەو هەمو دەمو چاوە قێزوەندە لابەیتو دەمو چاوێكى تر بێنیتە پێشەوە كە لاى خەڵكى خۆشەویست بنو سەرى شوانى بەدبەختیان لە دواى ئەنفال بۆ ڕژێم نەهێنابێ كە ئەمە كارێكى زۆر ڕونو ئاشكرا بو كە چەند پێشمەرگەیەك كە ئێستا مەسئولى باڵاى كەلارن لە ڕۆژگارى ئەنفال لەسەر دواى دووژمن كە ناردینى سەرى پێشمەرگەیان بۆ بێنن بەرامبەر بەوە لێیان خۆش بن كاتێك ئەمانیش گەڕانەوە بۆ شاخو پێشمەرگەیان دەست نەكەوت سەرى شوانێكى بەدبەختیان بڕیو سەرەكەیان خستە نێو گونێیەكەوەو هێنایانەوە بۆ ڕژێم ووتیان فەرمون ئەوە سەرى برادەرەكانى خۆمان ئەم چیرۆكە قێزوەندە سەرجەم خەڵكى كەلار پێى دەزانن بۆ زیاتر زانین دەتوانى پرسیار لە سابیرە بچكۆل بكەى بۆ ئەوەى پێت بڵێت چەند كەسى باڵا دەستى ئێستاى لەگەڵدا بوە كە كە بەربرسى مەڵبەندو پۆستەكانى ترن
یان شێرزاد باوەنورى كەئێستا سەرۆكى لقى پێشمەرگە دێرینەكانى گەرمیانە بە دزترینو داوێن پیسترین خەڵك دەناسرێ لە ساڵكانى 1994 لە ناو شارى كفرى لەسەر بێ ئەخلاقى دەرپێكەیان لەپێى داكەن لە 31ى ئاب خۆیو چەند برادەرێكى تر لە داوێن پیسەكانى هاوڕێى بانكەكەى دەربەندیخانیان دزیو بە پارەكەوە هەڵهاتن بۆ ناو بزوتنەوەى ئیسلامى ئەو بزوتنەوەیەى كەئێستاش بۆى بكرێت هەمو یەكێتى لەناو دەبات ئێستا شێرزادى سوكو بێ ئەخلاق مەێیرى پێشمەرگەى گەرمیان بەدەستى ئەوەو بەكەیفى خۆى خەڵكى دەكات بە عەریفو بە عقید
یان برایمە ڕەشى گڵاڵى دواى ئەنفالەكە بە ئاشكرا بو بە تەوارى ڕاوى پێشمەرگەى دەكرد هەر ئەویش بو لەگەڵ عمر یونسى خزمى لە ێمود بۆسەیان بۆ مەفرەزەیەكى حیزبى شوعى دانا پێشمەرگەیەكى حیزبى شوعیان شەهید كرد كە بە ئیختفا هاتبونە ناو ێمودەوە ئێستا ئەم زاتە ناپاكو خوێن ڕێژو خائینە لێپسراوى كۆمیتەى پێشمەرگەیە لەگەرمیان تۆش هاتوى دەتەوێ لە گەڵ ئەم زاتانە دابیشى برینە قوڵەكانى یەكێتى چارە سەر بكەنو یەكێتى بگەڕێنەوە دۆخەكەى جاران
نامە كراوەكانمان بەردەوام دەبێت لەسەر خائینەكانى گەرمیان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان