سیناریۆ تازه‌كه‌ی كادیره بێ پاره‌كانی پارتی
07/03/2011, 12:00 (GMT+1)
سه‌یره له سه‌ده‌ی 21 هێشتا ئێمه‌ی كادیری پارتێكی ملیاردێری گه‌نده‌لی دزی وه‌كو پارتی بێپاره‌ین و كرێ خانوه‌كانمان پێنادرێ،دیارده‌یه‌كی تازه‌و داهێنانێكی بێ‌مانا له‌ناو كادیرانی پارتی په‌یدا بووه كه حه‌قه بروات بۆ كتێبی گینس و به‌ناوی ئێمه‌وه تۆمار بكرێ ئه‌ویش هه‌ر كادیرێكی پارتی دوو شه‌قی خوارد له شه‌رێكی ئاسایدا شه‌و ده‌رواته‌وه ماڵ و دوو نوكو چه‌قۆ به‌ده‌ستی خۆی داده‌هێنێت و ده‌ڵێ لێیاندام ده‌زانن بۆچی؟ چونكه پارتی بری (10000) دۆلاری به‌خشیش بۆ داناون، له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه تا ئێستا به‌ده‌یان كادیر له‌ماڵه‌وه نوكه چه‌قۆیان به‌ده‌ستی خۆیان داهێناوه و سه‌ریان به‌دیواردا كێشاوه و سیناریۆیه‌كیان بۆ خۆیان سازداوه تاوه‌كو بڵێن لیماندراوه ،ناحه‌قمان نیه پاره‌كه زۆره،ناحه‌قمانه من له ئێوه ده‌پرسم تائێستا ده‌یان كادیری پارتی له‌سه‌ر نه‌دانی كرێ خانوو ده‌ركراون هیچ دوكانێ ئاماده‌نیه شتبدات به‌ئه‌وان به‌قه‌رز چونكه مووچه‌یان تاخیر دێت یان ئه‌گه‌ر بێت ئه‌وه‌ندە كه‌مه به‌شی كرێ‌و مندالێك ناكات ،به‌ڵام ئێمه‌ی كادیری ترسنۆك تۆزقاڵێك غیره‌تمان نه‌جوڵا به‌كۆی ده‌نگ راپه‌رین و ده‌نگمان بخه‌ینه پاڵ شۆرشگێرانی سلێمانی و پالپشتیان بین، براده‌ران كادیرانی پارتی له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا كه‌س له برسان نه‌مردوه با ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجاریش بووه ئه‌و 4500000 هه‌زار دیناره بكه‌ین به‌قوربانی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه‌له‌رۆژی 17 شوبات رژان ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجاریش بێ غیره‌تمان له كولانه‌ی دیواره‌كانه‌وه بێنینه ده‌ره‌وه و بیخه‌ینه كار بۆ ئه‌وه‌ی مێژویه‌ك بۆ خۆمان تۆمار بكه‌ین و پاشه‌رۆژ پێمان بڵین كۆمه‌ڵێ شێره پارتی هه‌بوون دژی بنه‌ماڵی گه‌نده‌ڵی بارزانی له‌ناو پارتیدا شۆرشیان كرد ،چاوه‌رێی چینـــــــــــــــــــــــــــــــــــ ......
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















