<

درۆزنەكانی وەزارەتی كارەبا وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی كارەبا هەولێر و بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر بەنموونە

16/12/2011, 12:00 (GMT+1)


پێم خۆش نەبوو وەزارەتی كارەبا ناچارم بكات بەم شێوەیە قسە بكەم.
ماوەی یەك ساڵە وەزیری كارەبا یاسین شێخ ئەبوبەكر و نەجات بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری و حسێن بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و یاسین بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر درۆ لەگەڵمن دەكەن و بێ تاقەتیش نابن و زۆریش بەلایەنەوە ئاساییەوە هەر ڕۆژە و درۆیەكی تازە دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی كێشەی كارەبای ئێمە لەگەڕەكی هەڤاڵان چارەسەر نەكەن.
ماوەی یەك ساڵە من خەریكم لەڕێگەی وەزیری كارەبا یاسین شێخ ئەبوبەكر ماوەتی و حسێن حەمەد بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و یاسین بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر و نەجات بەپرسی نووسینگەی وەزیر بەهەموو جۆرە زمانێك پێم گوتوون كاكە كارەبای ئێمە كێشەی هەیە تكایە بۆ مان چارەسەر بكەن، من ئەندازیاری كارەبایش نیم، بەڵام باوەڕكە ژمارە محاویلەكە و فیدەركە و هەموو شتێكی پەیوەست بەكارەبا وەكو (ئۆڤەرلۆد و تریب و كۆمەڵێك ناوی تر كە لەوەزیرەوە تاوەكو ئەوانەی تری ناوم هێنان ڕۆژانە بەشێوەی درۆ پێم دەڵێن و هەر ڕۆژە و بەڵێنێكە.
ماڵی ئێمە لەبازاڕگای ماجیدی مۆڵ نزیكە بە پێی ئەو بەدواداچوونانەی كردوومە وەكو ڕۆژنامەنووسێك بۆم دەركەوتووە كە بەرپرسانی وەزارەتی كارەبا بەشەكەی ئێمەیان فرۆشتووە بەو بازاڕگایە، من یەك شتم پێ سەیرە ئەوانە تاقەتیان ناچێت لەدرۆ.
بەشایەدی هەموو خەڵكی ئەو گەڕەكەی ئێمە و بەپرسانی ئاگادار لەو كێشەیە بە یاسین بەڕێوەبەری كارەبای هەولێرم گووتوە كە هەرچیەك بەتۆ ناكرێت بڵی لەدەسەڵاتی من نییە، كەچی جەنابی هەر ڕۆژە و قسەیەك دەكات.
دواین جار تەلەفۆنم بۆ یاسین كردووە دەڵێ من ڕێزت دەگرم ئەگینا هەر جوابت نادەمەوە، بۆ من داوی شتی تایبەتم لێت كردووە، من هاوڵاتیەكم مافی ئەوەم هەیە كارەبام هەبێت، تۆش ئەمرە لەسەرت وەڵام بدەینەوە وناتوانی وەڵام نەدەیەوە، خۆ نەبوویە بەڵتەجیەكانی میسر ئەوەی خۆت بتەوێت ئەوە بێت ئێستا دونیا گۆڕاوە جەنابی بەڕێوەبەر.
لەدوای نووسینی ئەو وتارە شەقاوەكانی دەوری وەزیر دەكەونە خۆ بۆ ئەوەی بچن داوام لەسەر تۆمار بكەن یان لە قسەكانم پەشیمانم كەنەوە، من وتارەكەی جاری پێشووتریش لەسەر وەزیری و نوسینگەكەی نوسیم لێ پەشیمان نییم ئێستا لەهەر هەمووتان بێ منەتم هەر لەوەزیری و بەڕێوەبەری نوسینگەكەی و حسێن و یاسین، چیتان لەدەست دێت بیكەن، دڵنیاش بن وازتان لێ ناهێنم نایەڵم حەقی ئەو خەڵكە بخورێت بە كەیفی خۆتان یاریان پێ بكەن، تۆ شەرەفتان خۆتان دەتوانن ڕۆژێك بێ كارەبا بن.
دووبارە دەكەمەوە لێتان بێ منەتم ئەوەی لەدەستان دێت بیكەن، دڵنیاش بن لەداهاتوودا بەردەوام دەبم تا دەگەم بەحەقی خۆم كە مافێكی سرووشتی خۆمە وەكو هەر هاوڵاتیەك كارەبام هەبێت.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان