کوردستانیان له له‌نده‌ن 32 ساڵه‌ی پ‌ک‌ک یان پیرۆز کرد
28/11/2010, 12:00 (GMT+1)

کوردستانیانی دانیشتوی وه‌ڵاتی به‌ریتانیا به‌بۆنه‌ی ساڵ یادی دامه‌زراندنی پارته‌که‌یانه‌وه پارتی کرێکارانی کوردستان { پ‌ک‌ک } له له‌نده‌نی پایته‌ختی ئه‌و وه‌ڵاته پیرۆز کرد :
وه‌ک ده‌زانرێت پارتی کرێکارانی کوردستان { پ‌ک‌ک } له 27/11/1978 له گوندی { فیس } ی سه‌ر به شاری ئامه‌د دامه‌زرێنرا ، پارتی کرێکارانی کوردستان له سه‌رده‌م و قۆناغێکدا دامه‌زرا که بوونی کورد له باکوری وه‌ڵاته‌که‌ماندا نکۆڵی لێده‌کرا و ته‌نانه‌ت گه‌لی کوردیش له بوونی سه‌لماندنی خۆیان ده‌سڵمینه‌وه ، پارتی کرێکارانی کوردستان به‌ڕێبه‌رایه‌تی عبدولله ئۆج ئالان له‌لایه‌ن 13 لاوه‌وه دامه‌زرێنراو ئازادی کورد و کوردستانیان کرده هه‌وێنی بیر و پرۆگرامی پارته‌که‌یان ، له‌و ڕۆژه‌وه تاکو ئێستا ئه‌م پارته گه‌شه‌ی کرد و بوونه پارتێک نه‌ک ته‌نها باکور به‌ڵکو هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستانی گرته‌وه و به‌وه‌شه‌وه نه‌مایه‌وه به‌ڵکو بوو به پارتێکی ئه‌لته‌رناسیۆنالیست و وه بوون به خاوه‌ن هه‌زاره‌ها شه‌هیدی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تر‌و تاکو ئێستاش چه‌نده بیانی تری شۆڕشگێڕ له ڕیزه‌کانی ئه‌م پارته‌دا له خه‌باتدان .

ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد بۆ نیشاندانی وه‌فایی و خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن له شه‌هیدانی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره ئه‌مڕۆ له هه‌موو جیهاندا ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌م پارته ده‌که‌نه‌وه هه‌ڵبه‌ت به‌ریتانیاش یه‌کێکه له‌م وه‌ڵاتانه که کوردستانیان به جۆش و خرۆشێکی گه‌وره وه ئه‌م یاده‌یان پیرۆز کرد .
به‌رنامه‌ی پیرۆزباییه‌که‌ی کوردستانیان له له‌نده‌ن به‌م شێوه‌یه بوو :
1- لاوانی کوڕ و کچی کورد که ژماره‌یان 40 که‌سێک ده‌بوون نمایشێکیان به وێنه‌ی ڕێبه‌ره‌که‌یانه‌وه به سواری پاسکیل له‌ناو جه‌رگه‌ی له‌نده‌ن نزیکه‌ی 20 کم ڕێیان بڕی .
2- دووه‌م به‌رنامه‌یان له باڵه‌خانه‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی کاتژمێر 18:00 ده‌ستی پێ‌کرد که به‌شداریه‌کی زۆری به‌رچاوی کوردستانیان ئاماده ببون .

به‌رنامه‌که‌یان به‌م شێوه‌یه بوو :
سه‌ره‌تا به وه‌ستانی خوله‌کێک بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و مرۆڤایه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان هونه‌رمه‌ند { ئێمرا } به چه‌ند پارچه‌یه‌کی ئاهه‌نگه‌که‌ی ڕازانده‌وه و پاشان گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێی لاوانی { ئاشتی } چه‌ند هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌کیان نمایش کرد و پاشانیش گروپی { سترانی ژنان } چه‌ند پارچه‌یه‌کی نیشتیمانیان پێشکه‌ش کرد ، پاشان هونه‌رمه‌ندی لاو { ڕۆدی } به چه‌ند پارچه‌یه‌کی خۆش تام و چێژێکی به‌خشییه ئاهه‌نگه‌که و له پاشانیشدا بروسکه‌ی پیرۆزبایی هه‌ردوو کۆماجڤاکی کوردستان { کجک } و { ژنانی ڕۆژ } خوێنرانه‌وه ، له کۆتایشدا گروپی موزیکی { سه‌رسی } به‌چه‌ند پارچه‌یه‌ک کۆتای‌یان به ئاهه‌نگه‌که هێنا .
شایه‌نی باسه لاوان له باخچه‌ی کۆمه‌ڵه‌که ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌یان کرده‌وه و کۆتایی به ئاهه‌نگه‌که هێنرا .
شایه‌نی باسه ئاهه‌نگه‌که کاتژمێر 11:30 شه‌و کۆتایی پێهات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















