لە كۆمەڵێك پۆلیسی گومرگەوە بۆ سەرۆكی حكومەت.....
04/07/2010, 12:00 (GMT+1)
" كێ حەزی لە پادشایەتییە؟... با بچێت ببێت بە ئەفسەر لە سوپای عێراقدا" ئەو گوتەیە لەساڵانی دەسەڵاتی بەعسدا زۆر دوبارە دەكرایەوە، چونكە ئەوەی دەبوو بە ئەفسەر و پلەداری سوپای عێراق، ئیتر دەیتوانی بە ئارەزوی خۆی سەربازەكانی بەردەستی بەكار بهێنێت بۆ بەرژەوەندییە تایبەتیەكانی و هەموو ئیشو كاری ماڵەوەشیان پێبكات و هەندێ شتی تریش........
لە سەردەمەی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمیش دەتوانین بڵێین كێ حەز دەكات ببێت بە پێغەمبەر؟.... با بچێت ببێت بە ئەفسەر لە پۆلیسی گومرگی سلێمانی.... چونكە لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی سلێمانی هەندێ ئەفسەر و پلەدار هاوشێوەی پێغەمبەر رەفتار دەكەن و هەر رۆژەو بە بیانویەك پۆلیسە ئاساییەكان دەچەوسێننەوە.....
ماوەیەك لەمەوبەر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە رەنگە ژمارەیەك لە پۆلیسەكانی گومرگی سلێمانی بە فەرمانێك بگوازرێنەوە بۆ هێزەكانی پۆلیسی سنور.... ئەم دەنگۆیە بوو بە خێر و بەرەكەت بۆ هەلپەرستان، (مقدەم بیلال) توانی بەم هەواڵە كەرەنگە هیچ بنەمایەكیشی نەبێت، پارەیەكی مفت كۆبكاتەوە و بیخاتە تەنكەی باخەڵیەوە....پێشتر ئەوترا بە هەوڵی كاك عەتا توانراوە ئەو بریارە هەڵوەشێتەوە و هیچ كەسێك نقڵ نەكرێت، بەڵام مقدم بیلال ئەو هەلەی قۆستەوە و بڵاوی كردەوە كە هێشتا ئەو نقڵە ماوە، بۆئەوەی پۆلیسەكان بترسێنێت و پارەی باشیان لێ بسەنێت تا نقڵ نەكرێن.... بۆ ئەو مەبەستەش چەند مفەوەزێك هاوكار و پشتیوانی بوون بە ناوەكانی(محمد عەربەتی، عوسمانە قەڵەو، عوسمان فەلافل) و توانیان زیاتر لە (2) دەفتەر دۆلاری ئەمریكی بۆ كۆبكەنەوە... بەراستی بازرگانیەكی قێزەونە، مقدم بیلال ئەو ترسەی پۆلیسەكانی ئیستغلال كرد و بە رێگایەكی ناشەرعی ئەو پارە زۆرەی كۆكردەوە، بێ ئەوەی كەس لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات بێ ئەوەی كەس پێی بلێت كاكە تۆ بۆ وا ئەكەیت.....
بازرگانیەكی تری مقدم بیلال باڵی كێشاوە بۆ ناو كۆمیتەی (ی، ن، ك)، ئەم بەرێزە كەس نازانێت چۆن خۆی كردووە بە لێپرسراوی كۆمیتە و مانگانە بە بیانووی ئابونەوە زیاتر لە (6) ملیۆن دینار كۆ دەكاتەوە بەریوبەریش چاوپۆشی لە هەموو كارە نایاساییەكانی دەكات.... لە كۆتاییدا دەڵێین سەرۆكی حكومەت بەهانای پۆلیسەكانی گومرگی سلێمانیەوە وەرە، با هێندەی تر نەچەوسێنرێنەوە.....

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان