له کۆتاییدا قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵات له رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت) ددان به گرنگی کوردستانپۆستدا ده‌نێن..
22/08/2009, 12:00 (GMT+1)

پێش چه‌ند ڕۆژێک دۆستێکی کوردستانپۆست له ماڵی جه‌لال تاله‌بانی له به‌غدا بووه، باسی له‌وه کرد کاتێ سه‌یری سه‌رمێزی جه‌لالم کرد، بینیم ده‌یه‌ها وتاری کوردستانپۆست له‌سه‌رمێزه‌که‌ی بۆی دانرابوو بۆ خوێندنه‌وه.. کاریگه‌ری کوردستانپۆست ده‌توانین بیشوبهێنین به کاریگه‌ری پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانی شۆڕشی نوێی گه‌لی کوردستان له باشور و گریلاکان له باکوری وڵات که چ ترسێکی له نێو دلی دوژمن‌دا دروست ده‌کرد یا ده‌یکات و چ هیوایه‌کیش به خه‌لکی ده‌به‌خشێت..
ئیمڕۆش ڤیان فاروق که یه‌کێکه له قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵات، وێرای هه‌لدان به‌شان و باڵی گه‌نده‌ڵترین مرۆڤ له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، که نێچیره نه‌یتوانی راستیی کاریگه‌ری کوردستانپۆست له سه‌ر شه‌قامی کوردی بشارێته‌وه، ئه‌م که‌سه ده‌نووسێت: ئه‌وه کوردستانپۆست بوو کاریگه‌ری له هۆشیارکردنه‌وه‌ی گه‌نجانی کوردستان دانا و هه‌ر ئه‌ویش بوو ده‌سه‌ڵاتی ریسواکرد و لیستی گۆڕانی سه‌رخست.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ لینکی نووسینه‌که‌ی خاتوو ڤیان فاروق :
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&article=532865&issueno=11225
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















