بۆ مه‌رگی ئیحسان فه‌تاحیان
14/11/2009, 12:00 (GMT+1)
بنوو یارۆ ، بنوو
شه‌و دره‌نگه‌و
گه‌ڵای زه‌ردی سه‌رئاو که‌وتووی
کانیی چاوت
به‌ره‌و که‌ناری خه‌و ده‌چێ
بنوو یارۆ ، بنوو
خۆ سوبحی ئه‌و
دهیجوورستانه ، بێ گومان
هه‌ر له‌هه‌ناوی شه‌و ده‌چێ
بنوو یارۆ
ئه‌و ئه‌شکه‌وته
نیشتیمانی خێڵه شهمشهمهکوێرهیهو
گزنگه‌کانی به‌رائه‌ت
به‌نێویدا گوزه‌ر ناکه‌ن
بنوو ئه‌ی نه‌سلی په‌پووله
لهجهخارستانهکهی خوادا
گوڵ ناڕوێ و
جاڵجاڵۆکه‌کانی به‌هه‌شت
هه‌ست به‌جوانیی قهمهر ناکه‌ن
بنوو یارۆ ، بنوو
خورافستانهکهی ئه‌وان
له‌په‌راوێزی مێژووا
هه‌ر زبڵدانه ، زبڵدان
شه‌و دره‌نگه‌و
گه‌ڵای زه‌ردی سه‌رئاو که‌وتووی
کانیی چاوت
به‌ره‌و که‌ناری خه‌و ده‌چێ
بنوو یارۆ ، بنوو
خۆ سوبحی ئه‌و
دهیجوورستانه ، بێ گومان
هه‌ر له‌هه‌ناوی شه‌و ده‌چێ
بنوو یارۆ
ئه‌و ئه‌شکه‌وته
نیشتیمانی خێڵه شهمشهمهکوێرهیهو
گزنگه‌کانی به‌رائه‌ت
به‌نێویدا گوزه‌ر ناکه‌ن
بنوو ئه‌ی نه‌سلی په‌پووله
لهجهخارستانهکهی خوادا
گوڵ ناڕوێ و
جاڵجاڵۆکه‌کانی به‌هه‌شت
هه‌ست به‌جوانیی قهمهر ناکه‌ن
بنوو یارۆ ، بنوو
خورافستانهکهی ئه‌وان
له‌په‌راوێزی مێژووا
هه‌ر زبڵدانه ، زبڵدان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























