لە دەڤەرى شقلاوە گالتە بە بریارى مسعود بارزانى دەكرێت ؟؟؟؟
05/09/2011, 12:00 (GMT+1)
دواى ئەوەى كە سەرۆكى هەرێمى كوردستان جەند بریارێكى گرنگى دەركرد بۆ ئەوەى كە هاولاتیان سوودى لى وەربگرن و كەسانى بەرپرس و بالا دەست نەتوانن هاولاتیانى سفیل بچەوسێنەوە و خەلك نەكەن بە دژى ولاتەكەیان هەرێمى كوردستان نەكەوێتە بەر رق و كینەى ولاتیان ؟ئەم بریارانەى سەرۆكى هەرێم جێگاى دەست خۆشى و سوپاس بوو بەلام پرسیار لێرە ئەوەیە كە ئایا كەسانى بالا دەست گووى بەم بریار ئەدەن و پێشوازى لی ئەكەن ، راگەیاندنەكان و لایەنە سیاسیەكانى كوردستان بە ئۆپۆزسیونیشەوە بە پیل بریارەكەى مسعود بارزانى هاتن و بە بریاریكى ژیرانەو باشیان وەسف كرد و قسە لەسەر لایەنى جێ بەجى كردنەكەى ئەكرا كە ئایا ئەم بریارانە سەرۆكى هەرێم دەكەونە بوارى جى بەجى كردن ئایا دەتوانرێت كەسانى بالا دەست و بەرپرس پابەندى بریارەكەى سەرۆكى هەرێم بن ئایا بریارەكەى مسعود بارزانى لە لایەن كاربەدەستانى پارتى دیمكراتى كوردستان رێزى لى ئەگیرێت بۆ ئەوەى جى بەجى بكرێت ؟ ئەوەتا هەر چەند رۆژێك لەسەر بریارەكە سەرۆكى هەرێم تێپەر نەبووە كە بەرپرسێكى سەربازى سەر بە پارتى دیمكراتى كوردستان بێ گووى دان بە بریارى سەرۆكەكەى دالدەى تاونباران ئەدات و رادەستى دادگاى ناكات ؟؟؟ هیواماوەرانى بەرپرسى سوپاى شقلاوە كە برایەكى چەند رۆژێك دەبێت بە گولە دوو هاولاتى كە براى یەكتر بوون لە بەر چاوى خەلك دایە بە دەستریژى گوولە وە هەردووكى زۆر بەسەختى بریندار كردن كە هەردوو هاولاتى براى یەكترن بە ناوەكانى (هیوا یوسف و گۆفند یوسف) ؟؟ ئەم رووداوە هەموو هاولاتیانى شقلاوە لیىِ ئاگادارە بە كاربەدەستانى حكومى شقلاوەش كە چى هەنگاوێك لەلایەن یاسایەوە نەهاوێژراوە ؟؟؟ ئەوەى كە جێگاى گالتە جاریە ئەوەیە كە بەرپرسى پۆلیسى شقلاوە و چەند ئەفسەرێكى بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى شقلاوە بۆ پاكانەى خۆیان كە ئەوان هیچ جموجۆلێك ناكەن بۆ دەستگیر كردنى تاوانبارەكە سەردانى هیواماوەرانى یان كردووە لە مالەكەى وە كاتى سەردانەكە تاونبارەكە لە بەردەگا پێشوازى لێكردوون ؟؟؟ ئەمەیە یاسا ئەمەیە دادپەروەرى ئەمەیە ووتەى مسعود بارزانى كە دەلێت نابێت كەس لە كوردستان لە یاسا بەرزتر بێت و یاسا دەبێت سەروەر بێت یاخوود ئێمە هەموومان لە بەردەم یاسا یەكسانین ؟
بەلام بە پێچەوانەى وتەى مسعود بارزانى وادیارە بەرپرسانى پارتى تایبەت هیواماوەرانى زۆر لە یاسا بەرزترن ؟؟؟
لەم سایتە بەرێزەوە ئاگادارى سەرۆكى هەرێمى كوردستان دەكەمەوە كە ئەم رووداوەى شقلاوە كاریگەرى زۆرى كردۆتە سەر دانیشتووانى دەڤەرى شقلاوە كە جەنابى سەرۆكى هەرێم بریار دەرئەكات كە لە بەرژەوەندى هاولاتیان بێت كەچى بەرپرسانى سەر بە مسعود بارزانى خۆیان بریارى سەرۆكەكەیان ژێر پێ ئەخەن وە لە بەر چاوەى خەلكى دەڤەرەكە تاوانبارێك چونكە براى هیوا ماوەرانیە دوو هاولاتى سڤیل لەبەر چاوى خەڵك گولە باران بكات زۆریش بێ منت بسوڕێتەوە یاخوود بەرپرسى سوپا كە برایەتى لە پال خۆى بیشارێتەوە؟؟ لە لایەكى دیكەشەوە پۆلیس كە لایەنى جى بەجى كردنى یاسان خۆیان لە بریارى مسعود بارزانى بدزنەوە تاوانبران پێشوازیان لى بكەن ؟؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























