<

خۆزگە سەد خۆزگە بۆ 3 یان 7 ئەندام بەرلەمانى بوێرو ئازا.....

19/03/2011, 12:00 (GMT+1)
.

لە رۆژى بەناو لێپرسینەوە لە سەرۆكى حكومەت چەندین دیمەنى سەیرو سەمەرەمان بینى هەر لە:

1-نا روونى وڵامەكانى بەرهەم سالح لەبەرامبەر پرسیارەكانى ئەندام پەرلەمانەكانى ئوپوسسیون و هەوڵدان بۆ هێشتنوەى كێشەكان بەبێ دیارى كردنى كات بۆ زۆربەى داواكاریەكانى جەماوەرى خۆراگرى سەراى ئازادى.

2- پیاهەڵدان و ماستاوچێتى لستى كوردستانى بۆ حكومەتە ئیفلیجەكە هەرێم و هەڵدان بۆ تەمەن درێژ كردنى بۆ كاتێكى تر.

3-پاس و هێنانەوە بۆ شكستەكانى حكومەت لەماوەى 18 مانگدا و بەبێ ئاماژە كردن بۆ سەرەتاى دەست بەكاربوونى و راپۆرتە بەئامانجەكەى گۆڤارى گوڵان كە بەحكومەتێكى فەشەل و ناوچەیى مەزندە كرد كە ئاماژە بوو بۆ دەسەڵاتى بەرهەم سالح لەتەنها 1/4 پارێزگاى سلێمانى كە ئەمەیان راست دەرچوو.

4-ئامانج لە هاتنى سەرۆكى حكومەت هێنانى مۆدێلێكى سەردەمیانە بوو لە شێوازى لێپرسینەوە بەڵام نەك لێپرسینەوە بەڵكو دانیشتنێكى بە جوڵەو ئامۆژگارى و پێشنیار و رەخنە بۆ ئەندام پەرلەمانان خۆ دوور خستنەوە لەراستیەكان بەوەى كە نەباى دیبێت و نەباران و بەراووردكرنى دەسەڵاتەكەمان بە زێرى عەیار 18 وئیشكردنى بەردەوام بۆ بەعەیار 24كردنى و ئەم مۆدێلە سەردەمیانەى هاتن بۆ پەرلەمان ببێتە سەروەریەكى گەورە بۆ خودى بەرهەم سالح و لستى كوردستانى .

5-پێدانەوەى دووبارە موتمانە بەم حكومەتە نوستووە كەتەنها بەرهەم سالحى ئێشكگرە و كەئەمیش بەتەنها چەپلەى پێ لێنادرێ چونكە دەستەكانى (handicap)واتى هى كەم ئەندامانە.

ئەوەى من مەبەستمە ئەم كاتە بوو كەدەنگ درایەوە بە حكومەتەكەو بە چەپلە رێزانى (66+1) دووبارە زیندوو كرایەوە بۆ كاتێكى نادیار ,هە رچەندە ئە م رازیبوونەى ئۆپوسسیون هەڵەیەكى گەورە بوو كەنەدەبوو بەشدارى دەنگدانیان كردبا چونكە دەنگى زورینەى هەردوو حزب ئاشكرا بووكە سەدجارى تریش هەر دەنگى پێ دەدەنەوە بەرگێكى یاسایى پێ دەدەنەوە بەڵام دەنگ پێێ نەدان نزیك بوونەوەى مەرگى بوو.

دەنگدانە كرا بەڵام ئەمەش چەند راستیەكى سەڵماند :

1-پارتى بۆ هەلێك دەگەرێ كە ئابرووى هاوپەیمانەكەى ببات و راستى نیازەكانى بۆ ئەندام ودۆست و جەماوەرەكەى ئاشكرا بكات كە هاوپەیمانێتى ئێمە(لیس الا حبر على ورق).

2-سپیكردنەوەى رووى رەشی خۆیان هەر لەخیانەتى ناوخۆیەكان و ئیقلیمیەكان وەك (هەرەسى شۆرشى كورد ساڵى 74 و كارەساتى هەكارى وشەركردنى شۆرشى رۆژهەڵات بەجاشایەتى لەگەڵ ئێران و31 اب و جاشایەتى توركیا ......)

3-پەردەپۆش كردنى تاوانەكانى كوشتنى هاوڵاتیان بەتایبەتى لقى 4 وچەمچەماڵ و گەرمیان و پێدانى لایەنێكى یاسایى لە پەرلەمان بەپشتگیرى چەپڵكانى سۆزانى خاڵە بارزان .

منیش وەك بینەرى دانیشتنەكە كە لەرێگاى تیڤیەوە خۆزگە سەد خۆزگەم دەخواست بۆ سێ ئەەندامى دلسۆزى لستى كوردستانى وەكو (دكتور رفیق سابیرو حاكم رزگار ) دەنگیان نەدا با بۆ ئەوەى ژمارەى دەنگ نەدەران بە حكوموت دەبوو بە 31 اب و یان حەوت ئەندامى لستەكانى ئۆپۆسسیون دەنگیان دابا بەو حكومەتە تاكو دەنگەكان ببانە 74 كە دڵنیام ئەم كاتەش وەكو سۆنە مراوى كە قەت تەرنابێت وەك بەرزى بانان بۆى دەرئەچوون ئەیان كردە سەروەرى قەناعەتى جەماوەرەكەیان ئە هێنا, وەئێمەش ئەوساو ئێستا پێیان ئەڵێین كەخواى گەورە لە سولتان مەسعود گەورەترەو گڵۆلە حەریریەكەیان كەوتۆتە لێژى تازە خر ناكرێتەوە .


 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان