<

ئامۆژگاریەك بۆ د. پشتیوان بەزازى گەندەڵ.....

08/03/2011, 12:00 (GMT+1)
لەكەڵ هەڵ كردنى ئەو باهۆزەى دژى گەندەڵ و گەندەڵ كاران و زاڵمان هاتۆتە ئاراوە لە خورهەڵاتى ناوەراست..وا خۆش بەختانە لە هەرێمە بە ناو دیموكراسیەكەى بنەماڵە مافیاكانى كوردستانیش خۆپیشاندانەكان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت بۆ سڕینەوەى دەسەلاتە گەندەڵەكەى بنەماڵە و نۆكەرەكانیان....ئەوەى لێرەدا مەبەستمە دكتور پشتیوان بەزازى گوندەڵە كە بە ناو دكتۆرى بنەماڵەیە كە لەوەتەى زانكۆى هەولێرى پزیشكى دانراوە ئەویش پەروەردە ئاساى دەستى گەورەكانى لە سەرۆكایەتى كردنى ئەم زنكۆیەدایە كە هەفتەى دوو ڕۆژ دەوام دەكات بەڵام بە هەردوو ڕۆژ هێندەى فەرمانبەرێكى ئاسایى دەوام ناكات وە بە هۆى بە كارهینانى دەسەڵاتەكەى بە شێوەیەكى نادروست و قۆرخ كەرانە فەرمانى توندى بەرامبەر بە فەرمانبەران دەركردووە جگە لە دەیان فۆڵتەى ئیدارى كە نایاسایین وە چەندین جار بەڕێز وەزیرى خویندنى باڵامان لەو هەڵس و كەوتانەى پشتیوان بەزاز ئاگادار كردۆتەوە بەڵام تا ئێستا پێداجوونەوەى بۆ خۆى نەكردووە كە هەموو لایەك ئاگادارن لە كارە گەندەڵیەكانى كە ئەمانە مشتێكن لە خەروارێك لە كارە نا بە جێكانى پشتیوان بەزاز:-
1- سێ (3) ئۆتۆمۆبیلى زانكۆ بەس بۆ كارى تایبەتى خۆیى و خێزانەكەى بە كار دینێ.
2- جگە لەوەى كە عیادەى تایبەت و كاركردنى لە نەخۆشخانەو تیشك و سۆنار ....هتد ئەو سەروەت و سامانە زۆرە داواى كردووە كە كەڤەریكى مۆبایل بە بڕى 15 دۆلار لە سەر پارەى زانكۆ بۆ بكرَدریت كە ئەمە چى ئەكەیەنێت بە ڕاى گشتى؟؟.
3- ڕێگرتن لە فەرمانبەران لە سوود مەند بوون لە پڕۆژەى تواناسازى بە بیانووى ئەوەى كەوا كورسى خوێندن تەنیا بۆ دكتۆرانە.
4- دامەزراندنى كەسى نزیك یان تایبەت بە خۆى بێ مەرجى شیاوى وە گرنگى دان بە كەسە نزیكەكانى خۆیى وە پەراوێز خستنى ئەوانى دى.
5- بە كارهێنانى پارەى زانكۆ بۆ مەبەستى تایبەتى خوی لە ڕێگاى دزەكانیەوە.
.....هتد
بۆیە لە سەكۆى پیرۆزى كوردستان پۆست ئاگادارى دەكەینەوەو ئامۆژگارى دەكەین كەوا بە هەموو بڕیارو كارەكانى خۆى بەرامبەر بە فەرمان بەران دا بچێتەوەو داواى لێبوردن بكات ئەگەر نا دەكەوێتە بەر باهۆزى تۆڵەسەندنەوەو هیچ پاساویشى پێناوێت لە ژێر هەر ناویكدا بێت...وە بە هیواین وەلام بداتەوە تاوەكو جەندین بەڵگە بە وێنەوە بڵاو بكەینەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان