ئۆپۆزسۆن خەریكە خەو دەیباتە و یاریگاكە بەتەنها بۆ كوتلەى كۆمەڵ بەجێدەهێڵێت
22/01/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەوەى ئەم خولەى پەرلەمان لەخولەكانى دیكە جیادەكاتەوە، بونى بەرەیەكى پۆپۆزسۆن و بەرهەڵستكارە لەناو پەرلەمان، كە بەجۆرێك ئەم بەرە زوزو دەچێتە ناوخەڵكە و گوێ لەدواكاریەكانیان دەگرێت و داواكانى هاوڵاتیان بەرزدەكاتەوە و پرۆژە یاسا پێشكەش دەكات و ناباشیەكیەكان ڕەتدەكاتەوە، بەشێوەیك لیستى دەستەڵاتى والیكردوە وەك خولەكانى پێشو لەپشت مێزەكانیانەوە دانەنیشن و بەس بڕیار دەربكەن بەبێ گوێگرتن و وەكۆڵین لەكێشەكانى كۆمەڵگا....
ئەوەى جیگەى سەرنجە لاى من و پێشتر بینیم جگە لەبانگەشى هەڵبژاردنەكان، هەنوكە لەپەرلەماندا لەسێ كوتلەى (گۆڕان و كۆمەڵ و یەگگرتوو) سەرتاكەى گۆڕان و یەگگرتوو هەڵشەیى و دڵگەرمیەكى تەواویان پێوە دیاربوو، و دژ دەوەستانەوە و هۆڵى پەرلەمانیان جێدەهێشت و قسەیان لەسەر مەسەلەكان هەبوو، بەڵام لەماوەى چەند مناگێكدا ئەبینین بەشێوەیەكى بەرچاو كاركردنیان وەستاو لەپەلو پۆ وەشاندن كەوتن، كە ئێستا ئەتوانین بڵێن ئەو دوكوتلەیە ئەگەر لەقۆناغى متبوندا نەبن لەقۆناغى سستیدان، بەڵام لەبەرامبەدا كۆمەڵى ئیسلامى كوتلەیەكى خنجیلانەى چوار كەسى هەیە و ئێستالەپەرلەماندا وەك كوتلەیەكى سەربەخۆ شان بەشانى گۆڕان و یەكگرتو كاردەكات،بەڵام ئەم كوتلەیەیى كۆمەڵ پێچەوانەى تەواوى كوتلەكانى ئۆپۆزسیۆن هەرلەسەرەتاوە بەنەفەسێكى زۆر نەرم هات و بەڵام بەردەوام، كە ئێستا بەپێى تەقیمى چاودێران ئەم چوار پەرمانتارەى كۆمەڵ ئەگەر نەڵێین چالاكترینن ئەوا دەتوانین بڵێین بەرامبەر كورسیە زۆرەى كوتلە ئۆپۆزسیۆنەكانى تر و تەنانەت كوتلەى كوردستانى زۆر چالاكانە تر و حەكیمانەتر هەڵس و كەوت دەكەن.
هەربۆیە بەركتى و كرمانجى دەمەوێت ئەوەبڵێم ، پێویستە ئۆپۆزسیۆن یاخود بەرەى بەرهەڵستكار لەپەرلەماندا زۆر چالاكانەتر و بەهێزتر لە ئێستا كاربكات و خۆى لەقۆناغى سستى دەرباز بكات و بڕواتەوە بەكارنامەى خۆیدا تاوەكو ئەو بەڵێنانەى بەئێمەى هاوڵاتیانیدا بتوانێت جێبەجییان بكات

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان