<

نەوەك هەر مستەفاى تەندروستى بۆ باسى بەرپرسەكانى ترى بیتوێن و پشدەر بەگشتى ناكەن

09/03/2011, 12:00 (GMT+1)


لەم دەڤەرى پشدەر و بیتوێنە شەرم و حەیاو و حورمەت كەوتۆتە ژێر پێ و ڕەحمەتى كۆمەڵێ چەتە و جەردە و چەرچى و گەندەڵى بێ ئابڕوویى بەناو سیاسى و ئیدارى و حزبى خەڵەفاوى وەك محەمەد وەتمانى لێپسراوى مەڵبەند و حەسەنەگەورەى قائیمقامى قەڵادزێ و عەلى حەمەد بەگى قائیمقامى ڕانیە و تادەگاتە دەیانى ترى وەك مستەفاى تەندروستى ڕانیە ، ئەمانە ئەوەندە لووت بەرزن ئەوەندە خۆ بەشت دادەنێن وادەزانن ئەگەر ئەوان و قافڵەى چەتەو ماشێنەكانى ئەوان نەبێ ژیان و ڕەوڕەوەى مێژوو لەسنوورەكە دەوەستێ ، نازانن چەندە ناشیرین و قێزەونن لاى خەڵكى سنوورەكە ئەمانە گەیشتوونەتە ئاستێك مێشكیان قەپات بووە و قسەى كەسى تر وەرناگرن ئامادەش نین گوێ بۆ ڕاو ئامۆژگارى و ڕاو بۆچوونى بەرامبەر و كەسى تر بگرن ، سوارى ملى خۆیان بوون و هەموو كەسێك بەهەڵە دەزانن و لاسایى ئاغاكانیان دەكەنەوە هەر خۆیان بەڕاست و دروست دەزانن ، ئەم بەرپرس و كاربەدستانەى پشدەر و بتوێن هەر لە محەمەد وەتمانى نەخوێندەوارى لێپسراوى مەڵبندەوە بیگرە تادەگاتە نمونەى وەك ئەو مستەفا ناوەى فەرمانگەى تەندروستى ڕانیە كەهەزاران گەنجى ناڕازى ڕانیەیى دەروازەى ڕاپەڕین بەبێ ئەخلاق دەداتە قەڵەم ئەگەر خۆیى و بەڕێوبەرەكەى و وەزیرەكەى ئەخلاقیان هەبووایە دەستیان لەكار دەكێشایەوە ؟ ئەمانە تەنها و تەنها پارە دەناسن و بەس تەنها و تەنها لەخەمى كورسیەكانى خۆیاندان و بەس ، ئەمانە خەریكە پشدەر و بیتوێن و دەورو بەرى دووچارى قەیران و نەگبەتى و نەهامەتى و سەرگەردانى دەكەن ، چونكە لاى ئەم دارۆغایانەى تاڵەبانى لەسنوورەكە تەنها یەك بیركردنەوە هەیە یەك قسە هەیە ئەویش هەر ئى خۆیانە و بەس ، ئەمانە نازانن گوێ بگرن نازانن بیربكەنەوە نازانن دیالۆگ بكەن بڕوایان بەهیچ لەمانە نیە ، ئەم بەرپرسە خەڵەفاوانە پەروەردەى سیاسیەكى خەڵەفاون كەمەحاڵە خەڵكى تێكۆشەر و كوردپەروەر و ئەم جیلە گەنج و نوخبە ڕۆشنبیر و خوێندەوارە بتوانن لەگەڵیان هەڵ بكەن ، چونكە ئەمان نەلەزمانى دیالۆك نەلەزمانى سەردەم نەلەزمانى دایك و نیشتیمان لەهیچ شتێك ناگەن ناشیانەوێت تێبگەن و بزانن ، كارەسات و دەردە سەریەكە لەوەدایە خۆیان خەوتوون و وازناهێنن كەسیش ناتوانێ پێیان بڵێ كاكە بەسە یەخەمان بەردەن و وازبێنن ، بۆیە چەندى لەسەریان بنووسرێ هەر كەمە بۆ ئەوەى گەندەڵكاران و دز و جەردەكانى دەسەڵات لەپشدەر و بیتوێن چیتر دەم نەخەنە كەلاكى نیشتیمان و هەرزان فرۆشى بكەن ، كاربەدەستانى سنوورەكە بەشى زۆریان وا پەروەردە بوون و فێركراون كەدەبێت هەتاهەتایە لەگەڵ كورسى و بەرپرسیاریەتى و دەسەڵات برابن لەگەڵ پارە و سەروەت و سامان و شەوانى كریستاڵى و ڕابواردن برا بن و كۆتایى پێ نەیەت و هەرگیز ڕۆژ ڕووناك نەبێتەوە ، تاكەى لەزەمەنى بەسەرچووى خۆیان تێ ناگەن ؟ یا نایەنەوێت هەر تێ بگەن ؟ .
كەواتە بائێمە قەڵەمەكان تیژكەین بۆ ڕیسواكردنى زیاتریان بۆ ڕیسواكردنى هەموو دز و گەندەڵەكارانى سنوورەكە داوا دەكەم لەهەموو خاوەن قەڵەمە جوامێرەكانى پشدەر و بیتوێن كۆڵ نەدەن لەئاستیان و بەردەوام بنوسن باهەموومان بەیەكەوە ڕیسوایان كەین
 .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان