<

بەیان نامەى كەمپینى خوێندكاران بۆ پشتیوانى خۆپیشاندانەكان

03/03/2011, 12:00 (GMT+1)


هاوڵاتیانى كوردستان جەماوەرى خۆپیشان دەر دواى ئەوەى لە 17 ى شوباتەوە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانى خەلكى كوردستان پێى نایە قۆناغیكى نوێ وە و خۆپیشاندان بووە پەیامێك بۆ بە ئاگاهێنانەوەى دەسەڵات لە كوردستاندا كەچى تر خەڵكى بەشەرەفى كوردستان ناهەقى و نا داد پەروەری و بەهەدەر دانى سەروەت و سامانى وڵات و نەبونى خزمەت گوزارى قبوڵ ناكات ئێوەى جەماوەر ئەو ڕاستیەتان دوپات كردەوە كە هێزى جەماوەر ئەو هێزەیە كە هەركات بیەوێت گۆڕان بكات ئەوە دەیكات لە ڕابردوشدا ئەوە سەلمێنراوە و ئێستاش جێ بەجێ ئەبێتەوە ، خەڵكى قارەمانى كوردستان ئەگەر چى ئێوە لە پێناو چاك سازى وڵاتەكەتان ئەمڕۆ بەدەنگ هاتون و داوا ڕەواكانتان ڕوبەڕوى دەسەڵاتى ئەم هەرێمە دەكەنەوە بەڵام ئەوەى جێى داخە وەڵام دانەوەى ئەو دەسەڵاتەیە بە گوللە و گرتن و ترس و تۆقاندن كە ئەمانە پێچەوانەى هەموو نەریتێكى دیموكراسییە و دەسەڵات بەر پرسیار دەكات لە ئێستاو داهاتوشدا بۆیە ئێمەى خوێندكارانى كوردستان و بەتایبەتى شارى سلێمانى خۆشەویست بڕیارمان دا بە پێك هێنانى كەمپینێك بۆ بەشدارى بەر فراوان لە خۆپیشاندانەكان و پشتگیریمان بۆ داخوازییەكانى خۆپیشاندەرانى خەڵكى كوردستان بەناوى (كەمپینى خوێندكاران) لێرەوە داواكارین لەسەرجەم خوێندكارانى شارە خۆشەویستەكەمان كە بە شداربن لە خۆپیشاندانەكانى مەیدانى ئازادى بەشێوەیەكى هێمن و مەدەنیانە هاوشان لەگەڵ چین و توێژەكانى ترى خەڵكى كوردستان تا ئەو كاتەى دەسەڵات داواكارییەكانمان جێ بەجێ دەكات خۆڕاگربن سەركەوتووبن تا بەدى هێنانى خواستەكان .




كەمپینى خوێندكاران
بۆ پشتیوانى خۆپیشاندانەكان
3 / 3/ 2011
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان