بە حیزبى كردنى حكومەت؟؟؟دەرئەنجامەكانى!!!
26/04/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەوەى لاى هەموان روون و ئاشكرایە كەوا حكومەتى هەرێمى كوردووستان بە جۆریك دە ستە ڵاتى حیزبى زاڵبووە بە سەریدا گەر بێت و ئەو كایگەریانەى كەوا حیزب بە سەر حكومەتەوە هەیەت كەم نەكرێتەوە و لانەبرێت ئەوا ڕووبەرووى چەندین قەیرانى گەورە دەبێتەوە هەروەكو لە ئێستادا ئەم قەیرانانە بووەتە هۆى درووست بوونى چەندین كێشە لە وانە درووست بوونى دەنگى ناڕەزاى هاوڵاتیان و نەمانى متمانەى دانیشتوانى ئەم هەرێمە بە حكومەتەكایان كۆمەڵیك كیشەى ترى گەورە كە رووبەڕووى بارى سیاسى و ئابووى ئەم هەرێمە بووەتەوە ،دیارە هەمو ئەو كێشانەى كەوا درووست ئەبن كاریگەرى نێگەیتیفى بۆ سەر داهاتووى ئەم گەلە دەبێت كە لە چوارچێوەى هەر ێمیك دا حكومەتى پێكهێناوە كە سەر بە حكومەتى عێراقى فیدراڵە ،وە ئەم كیشانە دەبنە هۆى ئەوەى كەوا قەیرانى گەورە ڕوو لە بارى سیاسى و ئابوورى و داهاتوى گەلى كورد بە شێوەى خراپ و ترسناك ڕووبەڕووى مەترسى گەورە ببێتەوە چ لە سەر ئاستى ناوخۆى و چ لەسەر ئاستى دەرەكى، كە شوین و پێگەكەى بووەتە هۆى ئەوەى كەوا لە سەر ئاستى دەرەكى و دەوڵەتە هاوسێكانى كە عێراق و توركیاوئێران كە هە میشە لە هەوڵدا بوون بۆ لەناوبردنى كووردو نەتەوەى كورد لە ڕابردوودا، چاویان بە ئازادى كوردا هەڵنەهاتووە و ئێستاش هەمان تێڕوانینى پێشووتریان هەر ماوە بە رامبەر ئەم گەلە ستەم دیدەیە،وە لە سەر ئاستى نێوخۆش دا وا دەكات هەمیشە ڕیگە لە گەشەكردنى ئابوورىو سیاسى هەرێمەكە بگرێت و ڕووبەڕووى گرفتى ئابوورى و سیاسى و كۆمەڵایەتى ى و گەورە ببێتەوە كەوا كاریگەرى ڕاستەوخۆى بە ژیانى تاكەكانى ئەم هەرێمەوە هەیە ، واتە لە هەموو ئەو قۆناغانەى كە وا پرۆسەى(بەحیزببكردنى حكومەتى)پێدا گوزەر دەكات هاووڵاتیان باجەكەى دەدەن و دەبنە قوربانى ئەو پرۆسە ترسناكەى كەوا ڕووبەرووى سیستەمى حوكم ڕانى ووڵاتێك یان هەرێمێك دەبێتەوە ، كە ئەم هەرێمەى ئێمەش گیرۆدەى بووە،بەڵام خۆشبەختانە بە هۆى هوشیاربوونەوەى تاكەكانى ئەم كۆمەڵگایە ودركپیكردنى مەترسیەكانى ئەم پرۆسەی بەحیزبیكردنى دامەزراوە حكومیەكان خێرا كەوتنە بەرپاكردنى شۆڕش و (بەرخۆدانى مەدەنییانە) بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ئەو مەترسیانەى كە لە حیزبیاندنى حكومەت دا درووست بوون بە ڕۆشنبیرو پیاوانى ئاینى و عیلمانى وكە سانى سادەوە بەڵام ئەوەى نیگەرانى درووست كردوە بەردەوامى دەستەڵات دارنى ئەم هەریمە بوە بۆ بەردەوام بوونیان لەو كارە ترسناكەى كە بە (حیزباندنى حكومەت)ناوزەند دەكرێت بێ ئەوەى بیر لە دەرئەنجامەكانى بكەنەوە كەوا كاریگەرى خراپى لەسەر داهاتوى نەتەوەو نیشتمان و هاوڵاتیانى ئەم هەرێمە دەبێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























