به به‌ڵگه‌وه ، هه‌ریه‌ک له نێچیر و مه‌سرور 400 دۆنم زه‌وییان له‌سه‌ر خۆیان تۆمارکردووه..
16/02/2011, 12:00 (GMT+1)

له په‌رله‌مانی کوردستاندا له ناوه‌راستی 2006دا ، رۆژنامه‌نووسیک لیی پرسی: که‌ی کێشه‌ی ئاسیاسێڵ و کۆڕه‌ک تیلکۆم چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟ له وه‌ڵامدا وتی: نازانم کۆڕه‌ک و ئاسیا سێڵ چییه؟ باسی چی ده‌که‌ن؟!..
گه‌نده‌ڵی به‌رای زۆر له چاودێرانه‌وه ، وشه‌یه‌کی زۆر بچووککراوه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌یه که ئیمڕۆ له کوردستان ده‌گوزه‌رێت ، ئه‌م دیارده‌یه ده‌کرێت ناوی لێبنرێت" تاڵانکردن "که دوو بنه‌ماڵه چه‌ته‌ئاسا پێڕه‌وی لێ ده‌که‌ن ، بۆیه تاوانه یان هه‌رهیچ نه‌بێت هه‌قی خۆی نادرێتێ که دیارده‌یه‌کی ئاوا ناوی لێ بنرێت "گه‌نده‌ڵی".
فه‌رموون سه‌یری ئه‌و وێنانه بکه‌ن ، که وه‌ک به‌ڵگه نیشانمانداوه ، چ تالانییهک ده‌رهه‌ق به موڵکی گشتی ده‌کرێت..مه‌سرور و نێچیر پێشبڕکێیانه بۆ زه‌وتکردنی زۆرترین موڵک و زه‌وی زاری گشتی .. به کورتی له خواره‌وه داگیرکردنی هه‌ریه‌که‌و 400 دۆنم زه‌وی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێرتان بۆ ئاشکرا ده‌که‌ین که هه‌ریه‌که له مه‌سرور و نێچیر ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتووه و کردویانه‌ته پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بۆ قازانجی بنه‌ماڵه‌که‌یان :
1- مه‌سرور که کوڕی مه‌سعوده ، ئه‌و مه‌سعوده که به‌دوای گه‌نده‌ڵیدا ده‌گه‌ڕێت !، له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر موسڵ له که‌ورگۆسک نزیکه‌ی 300 دۆنمی داگیرکردووه و کارگه‌یه‌کی کۆکاکۆلای دورستکردووه ... ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌رچه‌نده ئیمتیازی کۆکا کۆلای جیهانی هه‌یه ، به‌ڵام کوالیتییه‌که‌ی وه‌ک شاره‌زایه‌ک له بواری کوالێتی بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد نیوه‌ی کوالیتییه جیهانییه‌که‌یه و به هیچ شیوه‌یه‌ک ناشێ بۆ خواردنه‌وه‌ی مرۆیی ، زۆر خواردنه‌وه‌ی ده‌بێت تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده. ئه‌م زه‌وییه به پیت وبه‌ره‌که‌ته که مه‌سرور له‌سه‌ر خۆی تاپۆ کردووه ، موڵکایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خانه‌واده خێر له‌خۆنه‌دیوه‌کانی خێڵی هه‌رکیی ، که ئێستا زۆرێکیان له بیکاریدا ده‌ناڵێنن.
2- هه‌ر ئه‌و مه‌سروره ، بار و ریستۆرانتێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رێگای مه‌سیف -هه‌ولێر له‌سه‌ر رووبه‌ری 100 دۆنم لهسهررخۆیدا یا که‌سێکی نزیک له‌خۆیان تۆمارکردووه ، که تێیدا ده‌کرێت بووترێت گه‌وره‌ترین مه‌لهایه که شه‌وانه تییادا گۆڕانیبێژه لوبنانیی و تورکییه‌کان شه‌وی سوور بۆ میوانه‌کانی دهرازێنێننهوه.




4-هه‌ر ئه‌و نێچیره له سه‌ر هه‌مان رێگا بۆ پێشبڕکێکردنی مه‌سرور له زه‌وتکردنی موڵکی گشتی قوتابخانه‌یه‌کی نمونه‌یی ئاواکردووه به‌ناوی شویفهتای جیهانی که تییدا منالانی به‌رپرسه‌کان و تازهدهوڵهمهندهکانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ته‌رخانکردووه، دیاره له رووکه‌شدا به‌ناوی شویفات تۆمارکراوه به‌ڵام له گرێبه‌ستێکی ژێربه‌ژێر موڵکایه‌تییه‌که‌ی بۆ نێچیر ده‌گه‌ڕێته‌وه.


ئه‌مه دیاره به‌ڵگه و لیکۆڵینه‌وه‌ی دیکه به‌دوای خۆیدا راده‌کێشێت ، ئێمه به‌وه‌نده واز ناهێنین و داوش له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر ده‌توانن موڵکه‌کانی داگیرکراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه به فۆتۆ بۆمان بنیرن ، تا بتوانین بهدۆکۆمێنتیان بکه‌ین و خه‌ڵکی کوردستان لێ ئاگادار بکه‌ینه‌وه و له‌کاتی راماڵینی ده‌سه‌ڵاتی مافیاییان ، هاوکاربین له گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ خه‌ڵکی.
تێبینی : خوینه‌رانی به‌ڕێز ده‌کرێت به‌رنامه‌ی "Google earth" داببه‌زێنی باشتر سه‌یری دۆکۆمێنته‌کان یا سه‌ته‌ڵایتی شوێنه‌کان بکه‌یت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان























