نە خشە دانانى گە ندە ڵى
16/04/2012, 12:00 (GMT+1)
لە سایە ى حوكمى بنە ماڵە ى یەكێتى و پارتیدا زۆرێك لە بەڕێوە بەرى فەرمانگەكانى كوردستانیش نوقم بوون لە گەندەڵیدا, نموونەیەكى زە قیش ئەندازیار تاریق محەمەد نورى ئاغجەلەرى بەڕێوەبەرى نەخشەدانانى سلێمانیە كە یەكێكە لەو 21 گەندەڵەى كە ناویان لە لیستى گەندەڵیدا هەیە لەگەڵ هاوكارەكەى كە تەهاى مەساحە و پێكە وە مێژوویە كیان هەیە لە گەندەڵیو خۆ دەوڵەمەند كردندا لە سەر پارە و پوولى میللەت.
ئەم بەناو بەڕێوەبەرە, بەهۆى تەزكیەى حیزبیەوە كە گوایە خەزوورى خەباتگێرى كۆن بووە, بووە بە بەڕێوەبەر. هەر چەندە ئەوەى مواێفاتى بەڕێوەبەر هەبێت لە تواناو زیرەكیدا لەم گەندەڵەدا نیە!!
هەروەها بەساختە , ساڵانێكى زۆرى لە ژێر ناوى پێشمەرگایەتیدا بۆ خۆى بەخزمەت ئەژمار كردووە , بەبێ ئەوەى دەمەقاچانێكى بۆ كورد تەقاندبێت..
ئَۆتۆمبێلێكى فەرمانگەی بە شۆفێرێكەوە تەنها بۆ ئەوەتەرخان كردووەكە مناڵەكەى خۆى پێ بەرێتە خوێندنگە و بیهێنێتەوە ماڵەوه!! ئۆتۆمبێلێك و شۆفێرێكی كە سەرقاڵََن بە كار كردن لە خانووە 3 نهۆمێكەى كە لە كوردسات بە پارەى گەندەڵى خەریكى دروستكردنیەتى و بایى نزیكەى 50 دەفتەرە.
بێجگە لە سەفەرو سیاحەتەكانى كە لە ژێر ناوى ایفاددا بە پارە و پوولى میللەت دەیكات, كە هەفتەیەك پێش ئێستا لە ئوردون بووە و لەجیاتى شۆفێرێك و ئۆتۆمبێلێك ,بە دوو شۆفێر و دوو ئۆتۆمبێلى فەرمانگە بردوویانە بۆ فرۆكەخانە ى هەولێر!!!!!
بەڵام ئەم گەندەڵانە ئەبێت زۆر باش بزانن كە میللەت لێیان خۆش نابێت و ئەگەر لە ناو ئاشى مافیاكاندا بە دەردى زانا ى قایمقام نەچن ئەوا بەر شەقى میللەت دە كەون....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























