بۆ لەنوێنەرایەتى وێنەگرانى تیشك وازدەهێنم
17/05/2011, 12:00 (GMT+1)
هیدایەت حەسەن
ئامانج لە نوسینى ئەم بابەتە ئەوەیە كە بۆ ڕاى گشتى و كارمەندان و وێنەگرانى تیشك زانیاریەك بخەمە ڕوو لەسەر خودى كارەكانى سەندیكا و دەست تێوەردانى حیزب لەكارە تەندروستیەكان و هەموو ئەو شتانەى كە پەیوەندییان بە كارمەندانەوە هەیە.. كێشەى ئێمە وەك وێنەگرانى تیشك تائێستا نەتوانراوە ئەركمان لە نەخۆشخانەكاندا دیارى بكرێت وە مافى مەترسیمان دیارینەكراوە واتە هەمان ئەو دەرماڵەیەمان هەیە كە كارمەندانى تر هەیانە واتە وەكو كارمەندەكانى تر حیسابمان بۆ دەكرێت لەگەلأ ئەوەى كە ئێمە مەترسی تیشكمان لەسەرە و بەشەكانى تر ئەو مەترسیەیان نیە.. شێوەى كاركردن لەبەشى تیشكدا بەشێوەیەكى هەمەكیانە و نەخراوەتە چوارچێوەیەكەوە تەنها ئەوەى لەسەر ئەو ڕەچێتەیەى كە پزیشك بۆمان دەنێرێت دەبێت بەوجۆرە بیگرین و لادان نیە لێى كە ئەمە لەڕووى زانستیەوە بەوجۆرە نابێت.. هەر تیشكێكى هەڵە دوو زیانى دەبێت زیان یەكێك بۆ گیانى نەخۆش و ئەوى تر بۆ وێنەگرەكە كە ئەمەیان مەترسیدارترە چونكە بەردەوام ڕێمان دەكەوێت لەشتى لەوجۆرە كە بۆ نەخۆش كەمتر دوبارە دەبێتەوە.. سەندیكا وەك ڕێكخراوێكى پیشەیی تا ئێستا نەیتوانیەوە كارى كارمەندان ڕێك بخات بە ڕێنمایی بێت یان بەیاسا، بۆیە ناتوانین كارەكانمان بەشێوەیەكى ڕێك و جوان بكەین..
سەندیكاى كارمەندانى پیشەیی كوردستان بۆ هەموو فیئەكان نوێنەرایەتى داناوە بۆ زیاتر هەماهەنگى لەگەلأ فەرمانگە و نەخۆشخانەكاندا، بۆئەوەش هەڵبژاردن دەكرێت بۆ یەكلایی كردنەوەى نوێنەرەكان.. ئێمەش وەك وێنەگرانى تیشك لە سلێمانى پاش ئەوەى نوێنەركەمان بەهۆى ئەوەى كە دەستیان وەردەدا لەكارەكانى نوێنەردا وازى هێنابوو.. پاش ئەوەى بڕیاردرا هەڵبژاردنكرا بۆ نوێنەرایەتى، منیش وەك نوێنەرى وێنەگرانى تیشك هەڵبژێردرام كە سەرۆكى لقى سلێمانى (سەندیكاى كارمەندانی پیشەیى تەندروستى) و یەكێك لە كارگێرەكانى (سەندیكاى كارمەندانی پیشەیى تەندروستى) و بەڕێوەبەرى كارگێرى سەنتەرى تیشك سەرپەرشتى كۆبونەوەكە و هەڵبژاردنەكەیان دەكرد وە هەر خۆیان و هەموو (وێنەگرانى تیشك) شایەتحاڵى ئەوەن كە بەشێوەیەكى دیموكراسیانەو بە هەڵبژاردن من بومەتە نوێنەرى سەندیكا كە نزیكەى (85) وێنەگرى تیشك تیایدا بەشدار بوون و (3) كەس خۆیان پاڵاوتبوو بۆ نوێنەرایەتى كە توانیم (53)(62.35%) دەنگى هاوڕێكانم بەدەست بهێنم وە كەسى ركابەر توانى تەنها (25)(29.41%) دەنگ بە دەست بهێنێت .
بەڵام كێشەكان لە دواى ئەمەوە دەست پێ دەكەن كە هۆكارى سەرەكین بۆ دەست لە كار كێشانەوەم كە لێرەدا مشتێك لە نمونەى خەرمانێك دەخەمە بەردەم خوێنەرانى كوردستان پۆستى ئازیز بەئامانجى ئەوەى كە بزانرێت ڕێكخراوێكى پیشەیی هەیە لەكوردستان حیزب دەستى خستوەتە هەموو پنتەكانیەوە بەئامانجى دروستكردنى قاعیدەیەكى جەماوەرى زیاتر بۆ حیزبەكەیان، بەڵام حیزب لەمەدا خەیاڵى خاوە و تواناى ئەوەى نیە كە بیرى هاونیشتمانیان بگۆڕێت و ناتوانێت وەك فریشتە خۆى بەیان بكات.
وەك دەڵێن حیزبى دەسەڵاتدار یاسا وەك لاستیك سەیر دەكات بەئارەزووى خۆى ڕایدەكێشێ و بەریدەداتەوە لەزۆر شتدا ئەوەمان بینیوە لە رۆژى هەڵبژاردنەكەدا (20/7/2010) و پێش وادەى دەنگدان وا بڕیار بوو تەنها یەك كەس وەك نوێنەر دیارى بكرێت و هیچ جێگرێكى بۆ دیارى نەكرێت بەڵام لە پاش جیا كردنەوەى دەنگەكان زانرا كێ زۆرینەى دەنگەكانى بە دەست هێناوە بە هەر هۆكارێك بێت بڕیارەكە گۆڕانكارى بەسەردا هات و سەرۆكى لقى سلێمانى (سەندیكاى كارمەندانی پیشەیى تەندروستى) تاك لایەنانە و بێ پرس بە وێنەگرانى تیشك بڕیاریدا دەبێت كەسى دووەم وەك جێگرى نوێنەر كار بكات كە زۆرینەى ئامادە بووان بەم بڕیارە رازى نەبوون بەڵام بۆ مەبەستى خۆیان گوێیان نەدایە ڕاى ئامادە بووان كە ئەمەش پێچەوانەى هەڵبژاردنەكە بوو چونكە گەر بڕیار بووبێت نوێنەرێك و جێگرەكەى دیارى كرابا ئەوا دەبوو هەر كەسێكى بەشداربوو لە هەڵبژاردنەكەدا دوو دەنگ بدات یەكیك بۆ نوێنەر و ئەوى دى بۆ جێگرەكەى بەڵام لە لایەن سەرپەرشتیارانەوە ووترا "تەنها یەك ناو ((دەنگ)) دەنوسرێت و كەسى براوە دەبێتە نوێنەرتان و ئێمەش بە سنگێكى فراوانەوە قبوڵى دەكەین" واتە بەشدار بووان بۆیان هەبوو تەنها یەك ناو بنوسن وە گەر یەكێك دوو ناوى نوسیبا ئەوا بە (تلف) ئەژمار دەكرا! ئامانجى برادەرانى سەندیكا دەتوانرێت بوترێت كە ئێوە بەئارەزووى خۆتان كێ هەڵدەبژێرن هەڵى بژێرن بەڵام وەك سەندیكا تەنها كار لەگەلأ جێگرەكە دەكەین و ئەوى تر باهەر نوێنەربێت واتە سوڵتانى بێ تاج.
((بە پێى پەیڕەوى ناوخۆى سەندیكا ئەو نوێنەرەى لەلایەن كارمەندانەوە هەڵدەبژێردرێت پێویستە لە بەروارى هەڵبژاردنیەوە تا ماوەى مانگێك فەرمانى كارگێرى بۆ دەر بچێت و لایەنە پەیوەندى دارەكانى لێ ئاگادار بكرێتەوە)) " لەزارى ئەو كارگێرەى (سەندیكاى كارمەندانی پیشەیى تەندروستى) ەوە كە بەشدار بوو لە ڕۆژى هەڵبژاردنەكەدا " بەڵام من لە دواى زیاتر لە ( 3) مانگ و لە بەروارى (25-10-2010) و بە بەروارى (20-8-2010)ى واژۆ كراو فەرمانەكەم پێگەیشت بۆ ؟؟؟ بەڵام بێ ئەوەى هیچ لایەنێكى پەیوەندى دارى لێ ئاگادار كرابێتەوە ((تا ئەم بەروارە)) كە ئەمەش جارێكیتر لادانە لە پەیڕەوى ناوخۆى (سەندیكاى كارمەندانی پیشەیى تەندروستى) .
لە لایەن فەرمانگەى تەندروستى سلێمانیەوە ڕەت كراوەتەوە كە (هیدایەت) واتە من وەك نوێنەرى وێنەگرانى تیشك هەڵسوكەوتم لەگەڵ بكرێت بەڵام سەیر لەوەدایە كە (سەندیكاى كارمەندانی پیشەیى تەندروستى) بەم بڕیارە قایل بوون و بێ دەنگ بوون و هیچ هەڵوێستەیەكیان نەنواند .!!!!!!
وە چەند جارێك بۆ چارەسەرى كێشەكانى بەشى تیشك وەك (بدل اشعە , كەمى حوافز , كردنەوەى دەوراتى تیشك , ...............) هەوڵمداوە و چارەسەرى گونجاوم بۆ دۆزیونەتەوە بەڵام هەوڵەكانم پشت گوێ خراوە لە لایەن سەرۆكى (سەندیكاى كارمەندانی پیشەیى تەندروستى) لقى سلیمانى و بەڕێوەبەری كارگیرى سەنتەرى تیشك ئەمەش جارێكى تر بۆ بە كەم زانینى منە و وادەریبخەن كە نوێنەر كەسێكى كەمتەرخەمە.
پاش ئەوەى بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە خاڵى پێشوو چوومە لاى سەرۆكى لقی سلێمانى (سەندیكاى كارمەندانی پیشەیى تەندروستى) بەڵام رەتى كردەوە هیچ جۆرە وشەیەكى هەبێت بۆ وتن لەگەڵ مندا و دووبارە پێم وتەوە كە من نوێنەرى نزیكەى (100) وێنەگرى تیشكم بەڵام دووبارە ووتیەوە كە هیچ ووشەیەكى نیە بۆ ووتن گەر نوێنەرى (100) كەسیش بم !! كە ئەمە سوكایەتى كردنە بە توێژى وێنەگرانى تیشك و هەموو ئەو كەسانەى كە متمانەیان بە من بەخشیوە، وەك نوێنەر منیان هەڵبژاردووە پاشانیش بە من كە ئەمە هەرگیز قابیلى قبوڵ نیە .
چەند جارێك هەوڵمداوە لە نزیكەوە كۆبونەوەى گشتى لەگەڵ وێنەگرانى تیشك ئەنجام بدەم (4) جار لێپرسراوى (سەندیكاى كارمەندانی پیشەیى تەندروستى) ڕێگرى كردوە بە هەر هۆكارێك بێت كە دە بوو هاوكارم بێت لە ئەنجامدانى كۆبونەوەكان , بەڵام هەرچۆنێك بوو توانیم (2) جار قەناعەتى پێ بهێنم و بڕیاریدا هۆڵێكى تایبەت لە سەنتەرى تیشكم بۆ دابین بكات پاشان بەڕێوەبەرى كارگێرى سەنتەرى تیشك قایل نەبوو بەو كۆبونەوانە كە پێم وابێت هۆكارى تایبەتى هەبوو و لە رێى پەیوەندى خۆیانەوە توانى ئەو (2) جارەش لێپسراوى (سەندیكاى كارمەندانی پیشەیى تەندروستى) پەشیمان بكاتەوە , لێرەوە ئەڵێم گەر بریارە من (هیدایەت) نوێنەرى وێنەگرانى تیشك بم بۆ بەڕێوەبەرى كارگێرى سەنتەرى تیشك بتوانێت دەست بخاتە كارەكانمەوە كە ئەمەش جارێكى تر بچوك كردنەوەى نوێنەرى وێنەگرانى تیشكە .
گەر یاساش سەروەر بێت مافى ئەوەم هەیە سكاڵاى خۆم تۆماربكەم چونكە بەهەموو شێوەیەك دەست و پێم بەستراوە بەڵام لەبەر حورمەتى خۆم و بۆ مێژووش ئەم وازنامەیە دەنوسم تاوەكو هەر كەسێك بێتە جێگەى من وەكو من شەرمەزار نەبێت لەبەردەم هاوڕێ وێنەگرەكانما، زۆر هەوڵمدا كۆبوونەوەیەك ساز بكەم لەگەلأ هاوڕێ وێنەگرەكانما بۆئەوەى سەربەرزانە لەبەردەم هەموویاندا ئەو كێشە و گرفتانەى كە هاتونەتە بەردەمم ڕونیان بكەمەوە بەڵام ڕێگە نەدرا بۆیە پەنام بردە بەر ئەم شێوە یاساییە.. بۆیە لەمڕۆ بەدواوە من وەك نوێنەرى وێنەگرانى تیشك نامێنم چیتر خۆم ناخەمە مەزادەوە تا سەندیكا بازرگانى بەسەر ڕۆحى كارمەندانەوە نەكەن. لێرە بەدواوە هەوڵدەدەم ئەو شتانەى لەناو سەندیكا و نەخۆشخانەكاندا دەگوزەرێت بیخەمە بەردەم خوێنەران.
تێبینى:
ناوم هیدایەت حەسەنە وێنەگرى تیشكم لەنەخۆشخانەى فریاكەوتن لەسلێمانى

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان