<

لەیادی دروست بوونی سلێمانی،،ڕەخنەیێک

17/11/2012, 12:00 (GMT+1)

سلێمانی
وەک نەجەف و کەربەلایە
لە کەربەلا
چەند عەمامەو ئیمام جومعەی تیایە
لە سلێمانیش
تەنها مامە و نەوە و مەلا بەختیارەکەی تیایە
سلێمانی
وەک نەجەف و کەربەلایە
لە کەربەلا
درەختەکان پەل ناکوتن
ڕەگ داناگری
لەوەتەی هەیە
هەر بۆ علی و حوسێن دەگری
سلێمانیش
هەروەک ئەوان وایە
لەو کاتەوە هەتا ئیمڕۆ
بۆ ئیبراهیم پاشاو
گەلاوێژ و
مامەو بلە
شایی ئەکا و ئاهەنگ دەگری
سلێمانی
مندالێکە گەورە نابی
کۆرپەیەکە لە بێشکەدا
نایەتە دەر پێ ناگری
سلێمانی
کەلتورێکە
پەیرەوێکە
هەرگیز بەرەو ئەم لاو ئەو لا
ڕێ ناگری
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان