بۆدایکم
07/06/2014, 12:00 (GMT+1)
لەناو تەواوی ژنییەتیمدا
مناڵ مناڵ دەبمەوە
بۆ گەیشتن بەئامێزی پڕ پڕ
لەدایکایەتیت،
کهبۆمن دایکە.
بۆ ناو ئەو دەستانەی
کەبە ڕۆژ
جلی کچۆڵەێکی منالیت پێ دەشوتن و
بە شەویش بۆی بەتەقەڵەکانی جلی بوکێنیدا دەهاتیەوە
مناڵ مناڵ دەبمەوە،
بۆ بومەلەرزەکانی ناو دڵی لەزۆکت
لەترسی
لاواندنەوەی کچە پێنەگەیشتوەکەت،
لەدنیای میهرەبانی جەلادەکان.
بۆ بۆنکردنی گەڵای ئەو گوڵانەی منیان مراند و
بە گەردەنی ژیانی تۆدا گەڵا گەڵاهەڵواسران
مناڵ مناڵ دەبمەوە دایکە
بۆ ناو ئامیزی دایکایەتیت،
کهبۆم دایکە،
خەتا لەتۆ نییە نا کەزەوی
خوڵ دهخوات
نا داد پەروەرانە ئاو دەخوات و هەورەکان لەوێ باران نابارێنن
کەتێیدا وشکە ساڵیە.
ناخەتا لەتۆ نییە دایکە من دەزانم خەتا لەتۆ نییە،
کە منیش کچم و
بە کچی هاتم،
بهس بهجێت هێشتم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























