هه‌نسکێ ....
31/03/2010, 12:00 (GMT+1)
ئاری قه‌ره‌داغی
تۆ خۆت له سیروانێ ڕه‌ت بووی
دڵۆپێ ئاو له‌پێت نه‌ڕژا؛
کاتێ هاوسه‌رگیریت پێک نا
گوێت به‌قسه‌ی هیچ که‌س نه‌دا.
ئێ خۆ ئه‌و کۆتره سپیه‌ش
مافی خۆی بوو
له به‌هاری ته‌مه‌نیا،
به‌ده‌نوک چیلکه کۆوهکاو،
له‌هێلانه‌ی ساکاریا
له‌سه‌ر هێلکه‌ی خۆی هه‌ڵنیشێ.
بۆ به‌چه‌قۆی زمانی دڕت
هه‌ر گۆشاوگۆش،
حه‌زی به‌یه‌ک گه‌یشتنی
که‌ژه‌و کێوانت سه‌ربڕی!
بۆ به - تی ئێن تی کوێخاییت
پردی هه‌ردوکیانت ڕمان؟
ئاخر به‌چ هه‌قێ بۆ خۆت
ته‌نیا هه‌رخۆت بڕیارده‌ر بووی
که‌چی بۆ دوو که‌وه کێوی
تاپڕی ده‌ستی ڕاوچی بووی؟!
له‌نده‌ن -
تێبینی: ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوێکی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌یه؛ که زمانێکی به‌دو ناحه‌ز نه‌یهێشتوه دوو دڵدار به‌یه‌ک بگه‌ن. به‌ڵێ تاپڕی ده‌ستی ڕاوچی بوو، ناحهزو زۆرداربوو. کچه‌که هه‌ر به‌کچی و ژیانی هاوسه‌رگیری نه‌دی، له‌ڕوداوێکی جه‌رگ بڕا ساڵانێ له‌مه‌وبه‌ر گیانی له‌ده‌ست دا!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان