به‌شێكی زۆری داهاتی گه‌لی كوردی سته‌ملێكراو به‌ده‌ست توركه فاشیستهكانهوهیه
14/03/2013, 12:00 (GMT+1)
ئه‌و هه‌رێمه ئازاده‌ی به خوێنی هه‌زاران شه‌هید بنیاتنرا ، ئێستا داهاته‌كه‌ی توركه فاشیسته نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان ئه‌یخۆن و كاری پێوه ئه‌كه‌ن . به‌ناوی ئیسلام و برایه‌تیه‌وه به‌ناو مه‌سئوله‌كان فریو ئه‌ده‌ن به پاره‌ی قوتی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستانه‌وه بازرگانی ئه‌كه‌ن ، سه‌دان شهریكهیان دروست كردووه به پاره‌كه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی پێ ده‌كڕن كه خاكی پیرۆزی كوۆدستانی پێ بۆردومان ئه‌كه‌ن . به‌ناوی بانگه‌واز كردن بۆ ئیسلام و كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌وه پاره له خه‌ڵكی كۆئه‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام له‌م لاوه پاره‌یه‌كی زۆر له خوێندكاره‌كان وه‌رئه‌گرن و ته‌نها خوا‌و خۆیان ئه‌زانن چی لێ ئه‌كه‌ن و بۆكوێی ئه‌به‌ن . ئه‌وه‌ی منی هاندا ئه‌مه بنوسم ، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌یه كه ڕێكخراوی فتح الله گوڵه‌نی توركی نه‌ته‌وه په‌رست له كوردستان كۆی ئه‌كه‌نه‌وه و ئه‌ینێرن بۆ وه‌قفی مه‌همه‌ت چیكی سوپای توركیا ، ئه‌وان به‌و پاره‌یه چه‌ك و ئهسڵیحه ئه‌كڕن و خاكی كوردستانی پێ بۆرومان ئه‌كه‌ن . ئه‌مه‌یه ئه‌و فتح الله كوڵهنهی به‌ناوی سه‌ید و پیاو چاكه‌وه خه‌ڵكی فریو ئه‌دات . زۆر له به‌رپرسه كورده‌كان مناڵه‌كانیان له خوێندنگه‌ی ئه‌و توركه نه‌ته‌وه پهرستانهدا ئه‌خوێنن . له‌م ڕێگایه‌وه كار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌كه‌ن و به‌كاریان ئه‌هێنن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























