<

سوبحانەللا لەو جوتە خوشکە !

16/05/2014, 12:00 (GMT+1)

زۆر کادیر و دڵسۆزانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەدەرەوە لەناوەوەی کوردستان بەدەست و فەرمانی ئەو جوتە نازدارە هێرۆ و شاناز دوورکراونەوەو هەرچی چەمکی جوان هەیە لەناو یەکێتییدا بە دەستی ئەو جوتە پیرەژنە ناشیرین کراون ، گەڵێک هاو کێشەی سیاسیان ئاوەژووکردوەو کۆمەڵێک یاسا و بنەمای رێکخستنەکانیان لە گۆڕناوە ،زیادە رۆیی نییە گەر بڵێم لە ناو مەڵبەندەکەی شاناز و هاوار حاجی سادەترین رووداوو گۆرانگاری ، بچوکترین پێشنیار وجوانترین ڕەخنە ، ڕاستترین هەواڵ ، قابیلی قبول نییە و کۆمەڵیک کارەسات و تاریکی بەدوای خۆیاندا دەێنێت ، یەکێتی نیشتمانی ئەو پۆستەی داوەتە دەست شاناز بۆ پاکتاوکردنی سەرجەم ئەندامان و کادیرە بەتواناکانی دەرەوەی وڵات ، یەکێتی بۆ ئەوەی شانازی دروستکرد بۆ فەرمانڕەوایی و دروستکردنی دەستەگەری و لێدانی کەسانی دڵسۆز و لێهاتوو خاوەن بە ئەزموونی رێکخستەناکان ، بۆیە هەر کادیر و ئەندامێک رەخنەیان لێ بگرێت بە کافر و تێکدەر و گۆران و خوێنی حەلال دەکرێت لەلایەن شێخ لاهوور و هاوار حاجیەوە ! شاناز و هاوار حاجی بە جووتە بەشدارن لە کەمکردنەوەی دەنگەکانی یەکێتی نیگمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات ، هەردووکیان کاریان کردوە بۆ هێنانەدی حەزو ویستەکانیان نەک بۆ بەرەو پێشوەچونی حیزبەکەیان ، هەڕەشەو چاوسوورکردنەوەی شاناز و هاوار حاجی ئەوە چەندین ساڵە بەرۆکی کادیرەکانی دەرەوەی وڵاتی گرتووە و کەچی بێ دەنگی مەکتەبی رێکخستن و مەکتەبی سیاسی لەو کارەساتە جێگای گومان و شەرمەزارییە !! من نازانم دادە شاناز ، شانازی بە چیەوە دەکات ؟!
بە هاوار حاجی ، بە میعرەکانت بە سەرو سیماو وێنەکانت ، بە دەنگەکانت بە ئەندامانی رێکخستنەکانت بە دۆڕاندی هەڵبژاردنەکانت بە خەباتی سەردەمانی شاخت؟! - سوبحانەڵڵا ، هەمووت لەسەر هاوار حاجی دانا ! ببورە مەبەستم یەکێتیەکەت هەمووی کردە قوربانی خاڵە هاوار حاجی و ......... ڕاستە دەڵێن قومارچی گەر دۆڕاندی نەڵێت بە گ..... دڵی دەتۆقێت ، ئەی لەپاش ئەو هەموو شکستانە تۆ دەبێت چی بڵێیت؟ من نازانم کەسانی نا خۆشەویست بۆ دەبێت کەسانی خۆشەویست دەنگی پێ بدەن ، من نازانم بۆ دەبێت کەسانی عەیار ٢٤ دەنگ بدەنە کەسانی بەعسی و ناخۆشەویستی وەک گۆڕان و پارتی ؟! تۆ راست دەکەیت هیچ کاتێک جەنابتان حیسابتان بۆ هیچ دڵسۆزێکی خۆتان نەکردوە و تەنیا حیسابتان بۆ هاوار حاجی کردوە ! وا بزانم وتارەکەت بە مەستی نووسیوە ، جارێک دەڵێی گۆڕان ئاژاوەی خستە ناوماڵەکەمانەوە ، جارێک دەڵێی لێرەدا مەبەستم ئێمەو گوڕان نییە ئەوەی هەردوو لامانی وڕکرد پارتی بوو ! بە هۆی ململانێی ناشەریفانەو کوتلەگەری تۆو هاوار حاجی بوو بە هۆی بێ ڕێزی و توندوتیژی تۆوە بوو ، بە هۆی ڕق و کینەی چەندین ساڵە و تۆڵە سەندنەوەی تۆوە بوو ،بە هۆی دوور خستنەوەی کادیرانی دڵسۆز و خاوەن قەڵەم بەدەست و چاڵاک بوو ماڵی کاوڵ بوو یەکێتی لە دەرەوەی وڵات ، زیادکردنی دەنگەکانی پارتی لەدەرەوەی ولات دەبێت لە کەسانێکی پسپۆری وەک جەنابتان و هاوار حاجی بپرسین ! بە قودرەتی شانازو هاوار حاجی بوو دەنگەکانی پارتی بەرز بۆوە ، برادەرانی پارتی ماڵ بەماڵ دەگەران دۆست ئەندامانیان بەسەر دەکردەوەو ئێوەش بێ منەت بوون لە هەموو دڵسۆزێکی ئەو نیشتمانە ، ئێوە هەر خەریکی پاشقوڵ گرتن بوون لە دڵسۆزانتان و بی پرس و ڕا کردنی مەکتەب سیاسی فەرمانی دەرکردن و پاکتاوکردنی ئەندامەکانتان دەدا و تەنیا پیاوی ناو پیاوان هاوار حاجی بوو ، تەنیا متمانەی شانازی نەخوێندەوار هاوار حاجی بوو چونکە شۆڕش حاجی گۆڕانە ! بەکوردی و بە کورتی ئەو مەڵبەندەی دەرەوە لەسایەی شاناز و هاوار حاجی دەمێکە پردی متمانەی نیوان ئەندامان و رێکخستنەکان هەرەسی هێناوە کەچی دڵخۆشی خۆیان دەدەنەوە کە لەو هەڵبژاردنەدا دەنگەکانیان زیادی کردوە ، ئەو دڵخۆشیە وەهمی و کاتیە و هەر بەو زوانەش بە دەنگی زۆرینەی خەڵک لا دەبرێن و خۆری شاناز و هاوار حاجی کۆتایی دێت ...
وەستا حەمە گڵەزەردەیی
سوید / ستۆکهۆڵم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان