قادر عەزیز, ئەو سیاسەتچیەى لە هەردوو دینان بووە
05/08/2012, 12:00 (GMT+1)
بەسەرهاتێكى كوردى هەیە دەڵێت : موسڵمانێك واز لە دینى ئیسلام دێنێت و بڕیاردەدات ببێتە گاور لەسەر دینى موحەمەد وەردەگەرێت و لە دینى عیساش وەرناگیرێت لەوساوە بەوكەسانە دەڵێن لە هەردوو دینان بووە ئەو بەسەرهاتە رێك لەگەلأ وەزعى ئێستاى قادر عەزیز دێتەوە .
لە رووداوەكانى (17) شوبات (قادرعەزیز) هێندە بە پێش رووداوەكان كەوت پێى وابوو ئیتر ئەو دەسەڵاتە تەواو دەبێت ئەو دەبێت پەلە بكات تا شوێنێك بگرێت بۆیە بە پەلە پروزە خۆى گەیاندە مەیدانى ئازادى و لەسەر سەكۆكە شەرمنانە وتاریكى خویندەوە بەلام هەرزوو رووبەرووى هۆیهاو فیتەفیتى ئامادەبووان بووەوە.
بریارى بوونە ئۆپۆزسیۆن بوونى (قادرعەزیز)دواى بێ هیوا بوونى لەم ئەم هەنگاوانەى دێت كە بۆ نزیك بوونەوە لە دەسەڵات ناى :
- شكستهێنانى قادر عەزیز لە چوونە ناو ریزەكانى (ى ن ك) ئەویش بەوەى لە كۆنگرەى یەكێتى شوێنى ئەندامى سەركردایەتى بۆ ناوبراو دیارى كرابوو ئەویش لەو پۆستەى زیاترى دەویست .
- بەشداریپێنەكردنى لە كابینەى شەشەمى حكوومەتى هەرێم كە ئەو پێى وابوو دواى ئەوەى لەسەر داواى یەكێتى لیستى چاكسازى هەڵوەشاندەوە ئیدى لە پاداشتى ئەو كارەى بەشدارى حكوومەتى پێدەكەن كە لەوبارەیەو لێدوانیشى لە رۆژنامەكان دابوو بەوەى كابینەى دكتۆربەرهەم كابینەى چاكسازیە لەگەڵ بەرنامەى ئەو دێتەوە .
- لەتەك ئەم دوو خاڵەى سەرەوە گرنترین خاڵ كە وایكرد قادر عەزیز بڕیارى ئۆپۆزسیۆن بوون بدات فشارى ئێرانیەكان بوو بەتایبەت كە لەمدوایە قادرعەزیز بەبێ ئێرانیەكان پەنجەى لە ئاو نەدەخست .
ئێستا قادر عەزیز بەقسەى خۆى ئۆپۆزسیۆنە وە لەلایەكى تریش یارى لەسەر ململانێى پارتى ویەكێتى دەكات لە دوا دیدارى لە تەلەفزیۆنى نالیا دەڵێت : پەیوەندى ئێمە و پارتى دەگەرێتەوە بۆ سەردەمى بەرەى جود ئەمەشیانى بۆ موجامەلەى پارتى و ئیستفزازى یەكێتى بوو بەڵام نازانێت بەو لێدوانەى هەر یەكێتى ناڕحەت ناكات بەڵكوو زیاتر بزووتنەوەى گۆڕان و خودى نەوشێروان مستەفا ئیستفزاز دەكات چونكە ئەوشیانى پەلارێكە لە نەوشێروان بەوەى بەرەى جود یەعنى پشت ئاشان .
ئەو هەموو پەتپەتێنەى قادر عەزیز لە نێوان (بوونەیەكێتى ورەفزكردن,هاوپەیمانى ئیسلامیەكان وهەڵوەشاندنەوەى لیستەكەیان ,نزیكبوونەوەى لەگۆران و كارتى جود , دژایەتى بۆ پارتى و هاوپەیمانى مێژووى جود) وایكرد وەك كابراى موسڵمان لەهەموو دینان ببێت بۆیە ئێستا نە دەسەڵات ونە ئۆپۆزسیۆن متمانەى پێناكەن و هەردوولا بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەكارى دێنن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















