ئایا پوك میدیا درۆزنە؟
28/03/2009, 12:00 (GMT+1)
بابەم پرسیارە دەست پێبكەین؟ ئایا پوك میدیا درۆزنە؟ باوەڕناكەم هیچ كەس تا ئێستا لە هەموو دوونیادا بەم ماڵپەڕەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی وتبێت درۆزن! بۆچی؟
بە وەڵامێكی سادەو ساكار: چونكە درۆزن نیە.
ئەی باشە كە قەڵەمێك لە كوردستان پۆستدا و لەبەرواری 25/3 بە ناونیشانێكی زەق بنووسێت (ماڵپەڕە درۆزنەكەی پوك میدیاو درۆیەكی گەورەتر) دەبێت ئەوە نیشانەی چی بێت؟
بەداخەوە ئە ونووسراوە ناوی كەسی لەسەر نیە، كەواتە كەسێك ئەو بابەتەی نووسیوە كە تەنها بۆ لێدان و ناوزڕاندن نووسیویەتی.
نامانەوێت بچینە ناو وردەكاری بابەتەكەوە، كە ئاهەنگێك لە نەورۆزدا لە پاریس سازكرابێت و خەڵك بە زۆر بۆ ئەو ئاهەنگە براوە!؟ خۆتان دەتوانن لەم لینكەدا سەیری هەواڵ و وێنەكان بكەن و ئەوسا دەزانن ئایا پوك میدیا درۆزنە یان ئەو نووسەرەی كە بەناوی خۆیەوە نەیتوانی پەنجە بخاتە چاومانەوە چونكە پیاوی درۆزن هەمیشە شەرمن و سەركزە:
http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/23-03-2009/news30.html
بەراستی سەیرە و زۆریش سەیرە، هەرچیەك بنووسرێت و هەرچیەك بوترێت، بەبێ سێو دوو بڵاوبكرێتەوە، هەرچی ئەگەرو خەون و خەیاڵات هەبێت بكرێتە نووسین و بەمەبەستی بەرژەوەندی تاكە كەس، ئیتر بێ گوێدانە راستی و دروستی هەواڵ و بابەت یەكەو راست رێگای خۆی بگرێتەبەر و بدرێت بە گوێی خوێنەرو بینەروی داماودا..س بكرێتە دزو م بكرێتە درۆزن و ع بكرێتە جاشو ل بكرێتە خائن و... هتد.
ئایا ئەمە كاری راگەیاندنە؟ یان كاری تێكدان و وێرانكردنە؟
لە كۆتاییدا جارێكی تر بەو نووسەرە و بە بەڕێوەبەرانی كوردستان پۆست دەڵێم: تو ویژدانتان، تو ئەو شتە پیرۆزانەی باوەڕتان پێی هەیە تەنها با ویژدانتان دادوەربێت، بۆ مێژووی دوور و نزیكمان وەك كورد ئەم قۆناغە با زوو بپێچینەوە لەوە زیاتر كارەكە مەگەنێنن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان